بـەشـی یـەکـەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئـیـڤـێـڵـیـنـی تـەمـەت حـەوت سـاڵدایکم دەستم دەگرێت و چاوەکانی بەتەواوی فرۆکەخانەکەدا دەسوورێنێت، منیش بە پێلاوە پەمەییە بریقەدارەکانم هەلبەز و دابەز دەکەم بە پەرۆشی و دڵخۆشییەوە فرۆکەخانەکە پرە لە ژاوەژاو لە هەموو ئەو خەلکەی دەیانەوێت گەشتەکانییان دەست پێ بکەن بە فرۆکە گەورەکان، "ئایا ئەوان لێرەن دایکە؟.." بە پەرۆشییەوە دەپرسم و زیاتر زەردەخەنە دەکەم، دایکم چاوەکانی دەخاتە سەر کاتژمێرە دەستییەکەیی و سێرێکی باوکم دەکاف"هێشتا نا ئازیزم." من و دایکم بە پەرۆش بووین بۆ بینینی برا نوێیەکەم..
رەنگە ئەو بەوشێوەیە بە پەرۆش نەبووبێت بۆ بینینی ئێمە، بەڵام من لە پەرۆشیدا دەمویست بتەقمەوە، دایکم و باوکم باسی برا نوێیەکەمی بۆ کردم وە گوتی کە تەنها سالێک لە من گەورەترە، باوکم دەست دەخاتە سەر سەرم تاوەکو ئەو بازدانانەم رابگرێت ئەو بێزارە لەم هەلسووکەوتانەی من، هەمیشە لێم دەدات و دەمخاتە ژوورەکەمەوە کاتێک بەمشێوەیە هەلسووکەوت دەکەم "ئایا بەلێن دەدەیت باشترین رەفتارەکانت بکەیت فریشتە؟.." پێکەنینێکی پینکییانە لێوەکانمی بەجێهێشت چاوەکانم دەپریشکانەوە لە خۆشیدا "بەلێن دەدەم..بەڵێن دەدەم"
دایکم دەقیژێنێت و قۆلم دەگرێت وە ئاماژە بۆ مندالێک دەکات کە بەرەو رووی ئێمە دەهات، "شیرینەکەم، ئەمە برا نوێیەکەتە، بیرتە کاتێک من و باوکت بەمشێوەیە تۆمان ناسی؟.." کورێک بە کیسەیەکی نایلۆن بەبێ هیچ جانتایەک سەرم بە ئاراستەیەکدا دەلەقێنم و سێری دەکەم ئەو لە من بالابەرزترە قژی رەشێکی ئاوریشمی شیرینترین چاوی هەیە، وەکو قژ و چاوی بوکەلەی دڵخوازم بوو..
ئەو خانمەی دەستی برا نوێیەکەمی گرتووە چاوەکانی دەسوورێنێت و دەستی برا نوێیەکەم بەردەدات "بەختێکی باش." خانمەکە بە دایکم دەلێت وە چەند پەراوێک پێشکەشی باوکم دەکات "ئەمانە بخوێننەوە و واژووی بکەن، وە تکایە زۆر سەرنج بکە سەر پەراوەکانی کۆتایی، ئەوە دەربارەی چارەسەرکردنەکەیەتی."
باوکم چاوەکانی دەگوازێتەوە بۆ سەر برا نوێیەکەم وە زەردەخەنەیەکی بچووک دەکات، من تولی جلە شازادەییەکەم دەگرم و هەنگاوێک دەچمە پێشەوە بە زەردەخەنە زەبەلاحەکەم
"سڵاو! من ناوم ئیڤێلینە من تەمەنم حەوت سالە." بە دڵخۆشییەوە دەلێم و حەوت پەنجە بەرز دەکەمەوە، دەمەوێت سەرسامی بکەم و دڵخۆشی بکەم بە جلە شازادەیی و پێلاوە بریسکە پەمەییەکانمەوە "ئایا من لە شازادە دەچم؟.."بەڵام ئەو پێچەوانەی من دەردەکەوێت، برا نوێیەکەم زەردەخەنە ناکات و چەپلە لێنادات وەک من بەلکو ئەو خەمباریش دەردەکەوێت، بەڵام دایکم گوتی کە دەتوانم دڵخۆشی بکەم..

YOU ARE READING
﮼وهسوهسهیسوور
Romanceتێپەربوونی خوشک و برایەک بە ململانێیەک لە نێوان رق و خۆشەویستی،، جۆنگکووک دەگەرێتەوە.. بەڵام بۆ تۆلە.. by Ha7ha_07 Dark romance-