3-

193 68 53
                                    


بـەشـی سـێـهـەم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئـیـڤـێـلـیـنـی تـەمـەن شـازدە سـال

قژم لە ئاوێنەکەدا دادەهێنم و بە بەرزی لە دواوە دەیبەستم تاوەکو نەیەتە سەر رووخسارم، ماسکارەکە دەدەم لە برژانگم و جانتای ماکیاژەکانم دەکەمەوە تاوەکو بریقەی لێوەکەم بدۆزمەوە، هەناسەیەکی بێزاری دەدەمەوە کاتێک لە نێو جانتاکەم نایدۆزمەوە، جانتای قوتابخانەکەم هەلدەرژم و کتێبەکانم هەمووی دەکەونە سەر زەوییەکە بەڵام لەوێش نییە "لەکوێیە؟.." بە هێواشی دەچرپێنم

دەمەوێت دووبارە جانتاکەم بپشکنمەوە بەڵام هەر لەو کاتەدا دەرگای ژوورەکەم دەکرێتەوەو جۆنگکووک دەردەکەوێت کە بریقەی لێوەکانمی لە نێو دەستیدایەتی "چی دەکات لەلای تۆ؟.." یەکێک لە برۆکانم بەرز دەکەمەوە بەڵام هەرزوو ئاهێک هەلدەکێشم "ئایا دووبارە لە چێشتخانەکە لەیادم کردووە؟.." سەری دەجوولێنێت و دەرگاکە لە دوای خۆیی دادەخات وە هەنگاو دەهێنێتە ژوورەوە، بریقەی لێوەکەم لە دەستی وەردەگرم، کلاوەکەی سەری لادەبات و قژە ئاوریشمییەکانی دەباتەوە بۆ دواوە..

لە ماوەی سالی رابردوودا جۆنگکووک لە کورێکی بچووکەوە گۆرابوو بۆ پییاوێکی گەنج، ئەو لە حەڤدە سالان دەرنەدەکەوت
بەڵکو لە پییاوێکی گەنجی بیست سالان دەچوو، بە قژە ئاوریشمییەکەیەوەو چاوە رەشە قوولەکانی کە وەک کونی بۆشایی ئاسمان وایە، هەر کەس سێری بکات ناتوانێت چاوەکانی دووربخاتەوە بەلکو زیاتر کێش دەکرێت بۆ نێو قولاییان..

وە ماسوولەکەکانی کە لە جلەکانییەوە دەردەکەوێت، هەموو هاورێکانم دەیانەوێت جۆنگکووک ماچ بکەن یاخود دەیانەوێت برۆنە ژوان لەگەڵیدا، ئەو حەزی بە راکردنە هەندێک کات ئێمە رادەکەین و بەیەکەوە گوێ لە گۆرانی دەگرین، ئەگەر من گۆرانییەک هەلبژێرم بێگومان تایلۆر سویفت دەبێت وە ئەگەر ئەو هەلیبژێرێت باد ئۆمێنس دەبێت، پاشان لەلای دەریاچەکە دادەنیشین و سەیری خۆرهەلاتن دەکەین پێش ئەوەی بچینەوە بۆ مالەوەو خۆمان ئامادە بکەین بۆ قوتابخانە..

ئەو بەناوبانگ نییە لە قوتابخانە، بەڵکو تەنها بە 'بێدەنگە نامۆکە' ناسێندراوە، هێشتا لە دوای جۆنگکووکەوە قسە دەکەن چونکە بوێری ئەوە ناکەن لە رووبەروو قسەکان بکەن..

جۆنگکووک کز دەبێت بۆ پێشەوەو چاوەکانی دادەخات کاتێک هەناسەیەکی قوول هەلدەکێشێت و بۆنی قژم دەکات وەک هەمیشە وە دەنووسێت "بۆ کوێ دەچیت؟.."

"ئابیگەیل کۆبوونەوەیەکی هەیە، باوکم گوتی کە دەتوانم برۆم.."

چاوەکانی تاریک دەبن و چەناگەی تووند دەبێتەوە وەک هەمیشە

﮼وه‌سوه‌سه‌ی‌سوورWhere stories live. Discover now