Part 1

495 45 0
                                    

  هەندێک جار دوورکەوتنەوەی ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن زۆر بە ئازارترە لە لەدەست دانیان، لە کاتێک لە بەردەمانن بەڵام دەبێت وەک نەناسراوێک مامەڵە بکەین، لە رۆژێک لە رۆژان ئەوان ئارامگەمان بوون لە قورسترین کاتەکانمان بەڵام ئێستا خۆیان بوونەتە هۆکاری قوورسترین کاتەکانمان، بینینیان بەڵام نزیک نەکەوتنەوە لێیان، هەرچەند لە بەردەمت بن زیاتر هەست بە دووریان دەکەیت، ئەوانە قوورسترین کاتن لە ژیانی مرۆڤەکان...
Sehun P.O.V
ئەوە نزیکەی ساڵێک دەبێت، ئەو کەسەی لە هەموو ژیانم گرنگترین بوو، ئەوەی لە خۆم زۆر زیاتر خۆشم دەویست، لێم دوور کەوتۆتەوە، هەرچەند هەموو رۆژێک دەیبینم، بەڵام ئەوە زۆر زیاتر دوووری دەخاتەوە لە من، هیوادار بووم ئەوەنە دوا نەکەوتمایە لە دەربرینی هەستەکانم، بمتوانیایە زووتر بە دەستی بێنم، لە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بەردەوامی خۆشم دەویست، بەڵام نەمدەتوانی هەستەکانم دەرببرم، لە کۆتای لە دوای سێ ساڵ توانیم ئەوە بکەم، بۆ ماوەی یەک ساڵ ژیانم وەک بەهەشتی لێ هاتبوو، بە هەبوونی هەموو ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن لە نزیکم، هەرگیز بیرم لەو چارەنووسە نەفرەتییە نەدەکردەوە کە چاوەرێمە، بەڵام گەمژەیی من بوو، دەبوو گوێی بۆ بگرم...
End P.O.V
فلاش باک...
ئیول نا: سێهیون تکایە، با ئێمە زوو هاوسەرگیرری بکەین. ئۆ؟
سێهیون: بەڵام ئێمە ماوەیەکی زۆرمان لەبەر دەستتدا ماوە، دەتوانین کە زانکۆمان تەواو کرد ئەوە بکەین.
ئیول نا: تکایە سێهیون، من هەرگیز هیچ داوایەکم نەبووە، تەنها ئەم جارە ئەوە بکە کە دەمەوێت.
سێهیون: ئیول نا، پێم بڵێ ئازیزەکەم تۆ کێشەیەکت هەیە؟ بۆچی وا بە پەلەیت؟ تۆ هەمیشە دەتگوت کە دەبێت دوای زانکۆ هاوسەرگیری بکەین.
ئیول نا: ئەو کاتە شتەکان جیاوازتر بوون، تکایە سێهیون، ئەگەر بریارت دا، ئەوا ئەم شەو کاتژمێر نۆ، لە پارکەکەی نزیک مالی خۆمان چاوەرێت دەکەم، دڵنیابە کە بە باشی بیری لێ بکەیتەوە، ئێستا من دەبێت برۆم.
پێش ئەوەی سێهیون هیچ جوابێک باتەوە، ئیول نا زۆر بە خێرایی رۆشت، سێهیون زۆر سەری سوورمابوو ئەوە یەکەم جارە ئەو بەو شێوەیە داوای شتێک بکات، بەڵام بروای بە خۆی هێنا کە هیچ کێشەیەک نییە، و شەو یەکتر دەبینن، بەڵام نەیدەزانی کە ئەوە کۆتا یەکتر بینینی ئەوان بوو، ئەو شەوە سێهیون پازدە خولەک دوا کەوت، کە گەشت زۆر چاوەرێی کرد بەڵام ئیول نا لە هیچ شوینێک دیار نەبوو، لە رۆژی دواتر هەواڵی هاوسەرگیری ئیول نا ی بیست، باوەری نەدەکرد کە ئەوە راستی بێت، بەڵام کاتێک کە ئەوی لەگەل هاوسەرەکەی بینی بەتەواوەتی تێکشکا، نەیدەزانی چی روویداوە، ئەو کەسەی کە گرنگترین بوو لە ژیانی ئێستا کەسێکی تر لە جێگەکەی دەرگای بۆ دەکاتەوە و لەگەلی دەبێت... لە دوای ئەو رۆژە ئەو دووانە بە تەواوەتی لە یەکتر دوور کەوتنەوە، کاتێک لەسەر رێگە تووشی یەک دەهاتن، وەک دوو بێگانە مامەڵەیان لەگەل یەک دەکرد، بەڵام سێهیون بەوەش نەوەستا، لە نزیک ماڵەکەی ئیول نا خانوویەکی بە کرێ گرت و لەوێ دەژیا بۆ ئەوەی هەموو رۆژێک چاوی پێی بکەوێت.
کۆتایی فلاش باک..
رۆژان و رۆژان رۆشت هەردووکیان زانکۆیان تەواو کرد، بەڵام لە رۆژی تەخەروجەکەیان لە جیاتی سێهیون، سۆن جوو ی هاوسەری لەگەلی وێنەی گرت، لە جیاتی ئۆ ئیول نا بە کوانگ ئیول نا بانگ دەکرا... ئەمانە هەمووی زۆر قورس بوو بۆ سێهیون، بەڵام هیشتا دەستی لە ئیول نا هەڵنەگرت، چوونکە دەیزانی کێشەیەک هەیە لە هاوسەرگیرییەکەی، لە دوای ئەوەی کە بوو بە پارێزەر خانوویەکی لە نزیک ماڵەکەی ئیول نا بە کرێ گرت و لەوێ دەژیا بۆ ئەوەی هەموو رۆژێک چاوی پێی بکەوێت ئەگەر بۆ چەند ساتێکی کەم و لە دوورەوەش بێت، ماوەی ساڵێک بەم شێوەیە ژیان... ئێوارەیەک سێهیون لە کارەکەی دەگەرایەوە، و بارانێکی زۆر بە خوڕ دەباری، لە سەیارەکەی دابەزی بۆ ئەوەی بە پەلە برواتە ژوورەوە، بەڵام گوێی لە گریانی کەسێک بوو، کە سەیری کرد، کەسێک لە بارانەکەدا رای دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کە دنیا زۆر تاریک بوو نەیزانی کێیە، لەو کاتە هەورە بروسکەیەک ئەو ناوەی بە تەواوەتی رووناک کردەوە، ئەو کەسە ئیول نا بوو، کە سێهیون ئەوەی بینی بە خێرای لەسەر قادرمەکان رای کردە خوارەوە و بەرەو ئەو رۆشت، بەڵام کە ئیول نا گەشتە ئەو زۆر بیهێز بوو، یەکسەر لە جێی خۆی کەوت، و زۆر بە گرانی هەناسەی دەدا، جەستەشی و دەم و چاوی هەموو جێگەی برین بوون...
سێهیون: ئیول نا شی، پێم بڵێ چی رووی داوە؟ تۆ بەم شێوەیەت لێهاتووە؟
ئیول نا: سۆن جوو، سۆن جوو، ئەو ئێستا دەیەوێت کە من لەناو بەرێت، تکایە رزگارم کە.. ( ئەو وشانەی زۆر بە پچر پچر و قورسی وت..)
لەو کاتە سۆن جوو بە چەقۆیەکەوە لە بەردەمیان دەر کەوت، سێهیونیش بە بینی ئیول نا بەو شێوەیە زۆر توورە بوو، و هەستایەوە بۆ سۆن جوو، ئەو دوانە کەوتنە شەر و سێهیون توانی لە کۆتای چەقۆکەی لە دەست وەربگرێت...
سۆن جوو: ئێستا من دەرۆم، بەڵام دڵنیابن کە ئەمە هەر وا بە ئاسانی تێناپەرێت.
سێهیون: یاسا هەموو ئەمانە یەک لایی دەکاتەوە.
سۆن جوو: یاسا هیچی لەگەل من پێ ناکرێت، دڵنیابە ئیول نا ژیانت ئێستا لە دەستی مندایە.
ئەوانەی وت و شوێنەکەی بەجێ هێشت، سێهیون بە خێرایی گەرایەوە بۆ لای ئیول نا و بە پەلە بردییە نەخۆشخانە...
لەوێ لە دوای پشکنینی پزیشکەکان قسەیان لەگەل سێهیون کرد...
پزیشک: تۆ چی ئەویت بەرێز؟
سێهیون: من هاورێی ئەوم، لەو کاتەی بەرێگا بووم بۆ ماڵەکەم هاتە لام.
پزیشک: بمانبوورە بۆ ئەوە، بەڵام بارودۆخی زۆر خراپە، جەستەی جێگەی ئازاردانێکی زۆری پێوە دیارە، بەهۆی ئەوەش منداڵەکەی ناوسکی زۆر زیانی پێگەیشتووە، و لەوانەیە لە هەر کاتێک بێت، لە دەستیان بدەین.
سێهیون: ئەی رێگەیەک نییە بۆ رزگار کردنی ئیول نا؟
پزیشک: ئەو ئێستا لە مانگی خۆیایەتی و دەبوو کە بەم زووانە منداڵی ببێت. بەڵام لە دوای ئەم رووداوە ئەوە زۆر ئەستەمە، ئەوان زۆر ئازار دراون، بەراستی هەر کەسێک وای کردبێت مرۆڤ نەبووە. ئێستا پێمباشترە کە پەیوەندی بە پزیشکەکەیەوە بکەین، دەبێت لەگەل ئەو لەسەر بارودۆخی هەردووکیان قسە بکەین...
سێهیون: زۆر باشە، بەڵام من نازانم کە پزیشکەکەی کێیە.
پزیشک: خۆی ناونیشانەکەیی پێداین، وە ئەو ئێستا بەخەبەرە دەتوانی چاوت پێی بکەوێت...
سێهیون رۆشتە ژوورەکەی بەڵام کاتێک ئەوی بەو شێوەیە بینی نەیتوانی خۆی بگرێت و دەستی کرد بە گریان، بەڵام فرمێسکەکانی سری و رۆشتە ژوورەوە و لە تەنیشتی دانیشت...
سێهیون: پێم بڵێ ئێستا تۆ باشتری؟
ئیول نا: بمبوورە دەبوو کە نەیەمە لات، ئەوە کێشەی گەورەت بۆ دروست دەکات.
سێهیون: ئێستا کاتی ئەوە نییە، پێم بڵێ کە ئێستا هەست بە باشتر بوون دەکەیت؟
ئیول نا: من باشترم سوپاس، سوپاس بۆ ئەوەی یارمەتیت دام، ئێستا تکایە برۆ.
سێهیون: هەرگیز لێرە نارۆم، دەبێت کە پێم بڵێیت چی رووی داوە؟ بۆچی سۆن جوو بەو شێوەیەی لێ بەسەر هێناوی؟
ئیول نا: ئەوە هیچ شتێک نییە، تکایە سێهیون ئێستا بەجێم بهێڵە.
سێهیون: دەزانم نیگەرانی چیت، خەمت نەبێت من هەرگیز ئەو سێهیونەی پێشووتر نیم، ئێستا وەک هاورێیەک لەگەلت دانیشتووم، هیوادارم کە بەوە رازی بیت.
ئیول نا هیچ شتێکی نەوت و رووی کردە ئەودیو...
سێهیون: پێم بڵێ، ئەو بۆ بەو شێوەیە بوو؟ دڵنیابە دەتوانی بە یاسا هەموو ئەمانە چارەسەر بکەیت و هیچ زیانێکیشت پێ ناگات.
ئیول نا: ئەو سەرخۆش بوو، تەنها ئەوەیە کە ئاگای لەوە نەبوو کە دەیکات، بۆیە من هیچ لێی نیگەران نیم، هەر کاتێک تەندروستیم باشتر بوو دەگەرێمەوە.
سێهیون: تۆ بە شاردنەوەی راستیەکان، بێجگە لە ئازاری زیاتر هیچت دەست ناکەوێت.
ئیول نا: هیچ راستییەکم نەشاردۆتەوە.
سێهیون: ئیول نا...
ئیول نا: من ژیانێکی زۆر خۆش دەژیم، ئەمە یەکەم جارە شتێکی لەو شێوەیە روو بدات. هەروەها، هیوادارم کە ئێستا بەجێم بهێڵیت، دەمەوێت کە کەمێک پشوو بدەم.
سێهیون بەبێدەنگی لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە، لەگەل داخستنی دەرگاکە، ئیول نا دەستی کرد بە گریان...
ئیول نا: تکایە بمبوورە سێهیون، ناتوانم دووبارە توشی نیگەرانی و ئازارت بکەم...
ئەو شەوە سێهیون لە نەخۆشخانە مایەوە، و لەدەرەوەی ژوورەکەی بە بەردەوامی چاودێری ئیول نا ی دەکرد، زۆر پەیوەندی کرد بە دایک و باوکی ئیول نا بەڵام کەس وەڵامی نەبوو... لە رۆژی دواتر پزیشکە تایبەتیەکەی ئیول نا هات بۆ نەخۆشخانەکە و لەگەل پزیشکەکانی تر بارودۆخی ئیول نا یان باس کرد، و سەردانیان کرد، بەڵام بینییان کە ئیول نا تووشی خوێن بەربوون بووە و ئازارێکی زۆری هەیە، پزیشکەکەی پشکنینی بۆ کرد....
پزیشک یۆم: ئەو منداڵی دەبێت، هەر ئێستا ژووری نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئامادە بکەن...
بەپەلە برایە نەشتەرگەری... سێهیون زۆر نیگەران بوو، بەڵام هەموو ئەوەی پێی دەکرا گریان و پارانەوە بوو بۆ ئەوەی کە ئیول نا سەلامەت بێت... لە دوای کاتژمێرێک پزیشکەکان هاتنە دەرەوە، یەکێک لە پەرستارەکان منداڵێکی زۆر جوانی پێ بوو، دایە دەست سێهیون...
پزیشک یۆم: بمانبوورە، بەڵام، ئەوەی لە توانامان بوو کردمان، ئەوەش چارەنووسە...
سێهیون: ئویسانیم، تۆ مەبەستت چییە؟ پێم بڵێ ئیول نا چی لێ بەسەر هاتووە؟
پزیشک یۆم: کوانگ ئیول نا ئێستا تەندروستی باشە ، بەڵام منداڵەکەی نەمان توانی رزگاری بکەین...
سیهیون بە چاوی پر لە فرمێسک و گریانەوە سەیری منداڵەکەی کرد، بە بێ هیچ جوڵەیەک لە ناو باڵەکانی راکشا بوو، لەو کاتە ئیول نا یان هێنایە دەرەوە و بردیانە ژوورێکی تایبەتی... پزیشکەکان منداڵەکەیان برد و سێهیونیش چۆیە لای ئیول نا... لە دوای ماوەیەک ئەویش هۆشی هاتەوە...
ئیول نا: کچەکەم، ئەو لە کوییە؟ هەر ئێستا ئەوم بۆ بێنن.
سێهیون: ئیول نا، ئەوە...
ئیول نا: کەواتە ئەوە راستی بوو؟ ( بە گریانەوە سەیری سێهیونی کرد)
سێهیون: بمبوورە...
ئیول نا بە چاوێکی بێ هەست و زۆر ساردەوە سەیری سیهیونی کرد...
ئیول نا: هەر ئێستا ئەمەوێت کچەکەم ببینم.
سێهیون: بەڵام تۆ ئێستا تەندروستیت باش نییە. نابێت بجوڵێیت.
ئیول نا: وتم هەر ئێستا دەمەوێت کچەکەم ببینم.
لەو کاتە پزیشکەکەی هاتە لای، و دوای پارانەوەیەکی زۆر ریگەی دا کە ئیول نا بروات و چاوی بە کچەکەی بکەوێت، سێهیون یارمەتی دا کە خۆی لەسەر قاچەکانی بگرێت و بروات بۆ ئەو شوێنەی کە منداڵەکەی لێیە... کە رۆشتە ئەوێ منداڵەکەی بە بێ جوڵە و بە ساردەوەبوویی بینی، لێی نزیک بۆوە و چیتر نەیتوانی خۆی بگرێت، دەستی کردەوە بە گریان...
ئیول نا: کچەکەم، تکایە ئێستا هەستە، ئۆ؟ ئەها ئوما چەند نیگەرانە؟ من نۆ مانگ تۆم پاراست بۆ ئەوەی کە ببیتە رزگارکەری من، هەموو ئەوانەی پێویست بو دەمکرد بۆ ئەوەی بە پارێزراوی بێیتە ئەم دنیایە، تۆ تاکە هیوای منی لەم ژیانە، ناتوانیت ئێستا ئوما بەو شێوەیە بەجێ بهێڵیت... تکایە...
ئیول نا زۆر بارودۆخی خراپ بوو، بۆیە سێهیون لێی نزیک بۆوە و دەستی خستە سەر پشتی، و هەوڵی دەدا کە ئارامی بکاتەوە، بەڵام لەو کاتە ئیول نا باوەشی کرد بە سێهیون و سەری لە باوەشی ئەو شاردەوە، و زۆر زیاتر گریا... لێدانەکانی دڵی سێهیون زۆر خێرا تر بوون، ئەو خۆسەویستی و ئارامیەی کە ماوەی ساڵێکە لێی دوورکەوتبووەوە لە کۆتای هەستی پی کردەوە، ئەویش ئەو هەلەی لە دەست خۆی نەیا و زۆر بە تووندی باوەشی کرد... هەر ئەو رۆژە منداڵەکەیان بە خاک سپارد و سێهیون لە هەموو شتێک بەرپرسیار بوو.. بۆ ماوەی سێ رۆژ ئیول نا لە نەخۆسخانە هێڵدرایەوە، بەڵام بە بەردەوامی دەگریا و رەتی دەکردەوە هیچ شتێک بخوات، سێهیون زۆر نیگەرانی بوو، بەڵام زۆر زیاتر نیگەران بوو کاتێک ئەو سێ رۆژ ب لە نەخۆشخانە بوو بەڵام هیچ کەس پەیوەندی پیوە نەدەکرد...
پزیشک: ئەو زۆر بارودۆخی خراپە، پیم باشترە ببرێتە لای ئەو کەسانەی کە خۆشی دەوین، بۆ ئەوەی کە ئەم بارودۆخەی ئێستای بیربچێتەوە...
سیهیون: واتە لە نەخۆشخانە دەتوانم بیبەمە دەرەوە؟
پزیشک: بەڵێ، بەڵام لەو رۆژەی هاتووە ئیمە پەیوەندی بە خیزانەکەی دەکەین هیج وەڵامێکیان نییە... تەنانەت هاوسەرەکەیشی...
سێهیون: ئەوان لە ئێستادا لە کۆریا نین.
پزیشک: کەواتە بەو شێوەیەیە. زۆر باشە، بەڵام نابێت بە هیج شێوەیەک بە تەنیا بەجێی بهێڵن ئەگەر نا لەوانەیە شتێک بەسەر خۆی بهێنێت...
سیهیون: بەڵێ...
پزیشک: ئەمرۆ دەتوانن برۆنە دەرەوە...
سێهیون: زۆر سوپاس بۆ ئێوە...
ئەو ئێوارەیە ئیول نا نەخۆشخانەی بەجێ هێشت و سێهیون ئەوی بردە ماڵەوە، لەو کاتەی گەشتن یارمەتی دا کە بچێتە ژوورەوە، لەبەردەم کۆشکێکی زۆر گەورە وەستان، و خزمەتکارێک دەرگاکەی بۆ کردنەوە...
خزمەتکار: بەخێر بێیتەوە خانمەکەم..
ئیول نا: دایکم و باوکم لە مالەوەن؟
خزمەتکار: ئەوان لە ژوورەکەی خۆیانن... ئێستا پێیان رادەگەیەنم کە تۆ هاتوویتەتەوە...
ئیول نا: پێویست ناکات، بەیانی خۆیان دەزانن.
خزمەتکار: کەواتە هیچ شتێکت پیویستە بۆت ئامادە بکەم؟
ئیول نا: تەنها پەرداخێک ئاوم بۆ بێنە بۆ ژوورەکەم...
خزمەتکار: بەڵێ، ئێستا برۆ پشوو بدە خانمەکەم...
ئیول نا: ئێستا دەتوانی کە برۆیتەوە خزمەتکارەکان یارمەتیم دەدەن...
سێهیون: نەخێر، من ئەوە دەکەم..
سێهیون یارمەتی ئیول نا ی دا کە برواتەوە بۆ ژوورەکەی خۆی، بەڵام کاتێک بەلای ژوورەکەی دایکی و باوکی رۆشتن گوێیان لێیان بوو قسەین دەکرد، بەڵام کاتێک ناوی خۆی گوێ لی بوو وەستا... قسەکانی دایکی و باوکی بە تەواوەتی هەردووکیانی توشی شۆک کرد... .
.stoppp...  

My lawyer "Sehun Fanfiction" Where stories live. Discover now