Part 4 Final

309 42 5
                                    

...
لە رۆژی دادگاییاکە ...

هەمووان بە گەیشتنی دادوەر هەستانە سەر پێ... دادگاییەکە دەستی پێ کرد...

دادوەر: ئێستا پارێزەر ئۆ سێهیون، فەرموو چیت هەیە بیڵێ..
سێهیون: بەڵێ جەنابی دادوەر.... ( لە جێگاکەی هەستا و دەستی کرد بە قسە کردن) لە دادگایی پێشووتر بەرێز کوانگ و پارێزەرەکەی زۆر هەوڵیان دا کە تاوانەکان رووبەرووی خاتوو ئیول نا بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەمرۆش هیوادارین کە بریارەکانت بە تەواوی یەک لایی بکەرێنەوە... ئەمرۆ من بەڵگەی تەواوەتیم هەیە لەسەر ئازاردانی ئیول نا لەلایەن کوانگ سۆن جوو... هەروەها چەند شایەتهاڵێکیشم هەیە... تکایە رێگەبدەن کە بەڵگەکان پێشکەش بکەم...
دادوەر: ئێستا بەڵگەکان پیشان بدەن...
سێهیون ڤێدیۆیەکی پیشانی هەمووان دا کە تیایدا درندەییەکانی سۆن جوو پیشان دەدات...
سێهیون: ئەمەی کە دەیبینن ئەو شەوەیە کە سۆن جوو بەو شێوەیەی لە خاتوو ئیول نا کرد... ئەم ڤێدیۆیانەم، لە سندوقی رەشی سەیارەکانی ئەو ناوچەیە وەرگرتووە.. ( لە شوێنێک وەستاندی).. هەر وەک دەبینن، بەرێز سۆن جوو بە چەقۆوە دوای خاتوو ئیول نا کەوتووە و هەوڵی کوشتنی داوە، بەوەش نەوەستا، بەڵکو ویستی ئازاری منیش بدات لەگەلی...
دادوەر: بەڵگەکان پەسەند کران...
سێهیون: ئێستا دەمەوێت شایەتهاڵەکان بانگ بکەم...
دادوەر: ئێستا بیکەنە ژوورەوە...
شایەتهاڵەکە لە جێگەکەی دانیشت، بەڵام ئیول نا زۆر سەریسورما... سۆن جوو ش هەرگیز باوەری نەدەکرد...
سێهیون: بەرێز کوانگ هان سۆ، تۆ ئاگاداری سزای شایەتیدانی درۆ چەند گرانە، ئایە ئامادەیت کە هەموو راستیەکان بڵێیت؟
بەرێز کوانگ: ئامادەم هەموو راستییەک بڵێم...
سێهیون: تکایە سەرەتا خۆت بناسێنە..
بەرێز کوانگ: من کوانگ هان سۆ... خاوەنی کۆمپانیای سۆن... وە باوکی کوانگ سۆن جوو.
سێهیون: کەواتە ئێستا پێمان بڵێ، ئایە تۆ لە ژیانی کورەکەت و خێزانەکەی ئاگادار بوویت؟
بەرێز کوانگ: بەڵێ... لەگەل ئەەی من باوکی سۆن جوو م بەڵام ناتوانم چیتر هەڵەکانی بۆ بپۆشم...
سێهیون: تکایە هەموو شتێک باس بکە...
بەرێز کوانگ: ساڵێک لەمەوبەر بوو کورەکەم لەگەل ئیول نا هاوسەرگیری کرد... بەڵام ئەوە لە دژی ویستی هەدووکیان بوو، ئێمە لەبەر یەکگرتنی کۆمپانیاکانمان ژیانی هەردوکیانمان تێکدا، راستیەکەی ژیانی ئیول نا... لەو رۆژەی هاوسەرگیریان کردووە، هەمیشە لە لایەن سۆن جوو ئازار دەدرا، سەرەتا پشتگوێمان خست پێمان وا بوو کە خۆیان لە کۆتای رێکدەکەون، بەڵام ئێمە هەڵە بووین، کاتێک خۆشەویستی لە شوێنێک نەبێت، هەرگیز رووناکی رووی تێناکات... من بەراستی ئێستا زۆر شەرم دەکەم لەوەی سەیری چاوەکانی کچەکەم بکەم... ئەو لە سۆن جوو زۆر بۆ من گرنگترە... بەڵام بێنرخی و چاوچنۆکی ئێمە ئەمەی گەیاندە ئێستا... من لە هەموو شتێک ئاگادار بووم کە لەگەل ئەوان روودەدات... ئێستا ئامادەم باجی هەموو تاوانەکانم بدەم...
سۆن جوو: ئاپوجی.. تۆ ئێستا لەبەر بێنرخێک پشت لە کورەکەی خۆت دەکەیت؟
دادوەر: بێدەنگی بپارێزە ئەگەر نا ئەوا ناچار دەبم لە دادگاییەکە بتانکەمە دەرەوە...
سیهیون: هەروەک گوێت لێ بوو جەنابی دادوەر، ئەو هاوسەرگیرییە لە دژی ویستی خۆیان بووە و هەروەها باوکی تاوانبارەکە شایەتی لەسەر تاوانەکانی کوورەکەی دا..
دادوەر: شایەتییەکەت قبوڵکرا...
سێهیون: ئێستاش داواکارم کە شایەتی دووەم بێت...
دادوەر: با بێتە ژوورەوە..
کەسی دووەم هاتە ژوورەوە، و لە جیگەکەی دانیشت لەو کاتەش باوکی ئیول نا هاتە هۆلی دادگاییەکە و بە هێمنی دانیشت...
سێهیون: تکایە سەرەتا خۆت بناسێنە...
جون کی: من سۆنگ جوون کی، برای ئان ئیول نا...
سێهیون: دەزانی کە سزای شایەتی درۆ چەندە قورسە بەرێز سۆنگ، ئایە ئامادەی هەموو راستییەکان بڵێیت؟
جون کی: هەموو ئەو راستیانەی دەیزانم پێتان دەڵێم...
سێهیون: کەواتە ئەوەی دەیزانی بۆمان باس بکە...
جون کی: من زر برای ئیول نا م پێش شەش ساڵ لەیەک دابراین، من چوومە ئەمریکا بۆ خوێندن و لە دوای تەواو کردنی بەشی وێنەکێشی، دەستم کرد بە کار کردن... وە ئێستا زۆربەشتان کە لێرەن کارەکانی منتان بینیوە و دەمناسن... ئێمە لەسەرەتاوە خێزانێکی خۆشبەخت نەبووین، هەرچییەک دایک و باوکمان بیانوتایە دەبوایە بمانکردایە، وە ئەوانیش هەمیشە لە دوای پارەوە بوون، کاتێک تەمەنم گەشتە ٢٤ ساڵ بۆم دەرکەوت کە من کوری راستەقینەی ئەوان نیم و بەڵکوو تەنها منیان لە خانەیەکی بێسەرپەرشتان هێناوە، بە دڵناییش هەمان شتە بۆ ئیول نا، بەڵام ئەو کات من بێدەنگ بووم، چونکە ئیول نا تەمەنی منداڵ بوو، هەروەها نەمدەویست رووبەرووی کاتێکی قوورس بێتەوە. لەگەل ئەوەی کە من برای استەقینەی ئەو نیم، بەڵام هەر لە منداڵییەوە لەژێر پارێزگاری مندا بووە... کاتێک ئەو رۆژە پەیوەندیەکم لەلایەن ئۆ سێهیون پێ گەیشت، خێراترین بلیتم کری و هاتمەوە... ئەو شایەتەی دوێنێ کە باسی سەردانەکەی منی کردبوو، بەڵێ رااستە من سەردانم کرد، ئەو کات من بۆ کردنەوەی پێشایەنگایەکی وێنە کێشان هاتبوومە ئیرە و تەنها دوو رۆژم پێ چوو. بۆیە سەردانم کرد و یەکێک لە وێنەکانمم بە دیاری پێشکەش کرد...
سێهیون: ئایە ئاگادار بوویت لە رەوشی خوشکەکەت؟
جون کی: بەڵێ، ئێمە بە بەردەوامی لە پەیوەندیدا بووین و بە بەردەوام هەموو ئەوانەی بەسەری هاتوون بۆی باس دەکردم... ئەوە راستە کوانگ سۆن جوو هەرگیز وەک مرۆڤ نەبووە، و هەەمیشە وەک درندەیەک مامەڵەی لەگەل کردووە...
سێهیون: زۆر سوپاس بەرێز سۆنگ... جەنابی داوەر ئەوە هەموو ئەوە بوو کە دەمانویست پێشکەشی بکەین...
دادوەر: هەمووی پەسەند کرا.. پارێزەر هۆنگ، ئێوە هیچ شتێکتان هەیە بۆ وتن؟ هیچ تاوانێک هەیە ئاراستەتان کردبێت و بتانەوێت رەتی بکەنەوە؟
پارێزەر هۆنگ: ئێمە هیچ شتێکمان نەماوە جەنابی دادوەر.
دادوەر: کەمێک پشوو وەردەگرین و دواتر بریارەکەمان بۆ هەمووان ئاشکرا دەکەین. ئێستاش ماوەی دە خولەکتان هەیە...
دادوەرەکە رۆشتە دەرەوە، و سۆن جوو زۆر بە رقەوە سەیری سێهیون و ئیول نا ی دەکرد... ئئیول ناش زۆر بە گاڵتە جاری.. لەو کاتە ئیول نا باوکی بینی کە لەسەر کوورسیەکان دانیشتووە...
ئیول نا: ئەپا.. !
بەرێز ئان: ئوری تال... ( بە چاوی پر لە فرمێسک سەیری دەکرد.)
ئیول نا رۆشتە لای باوکی و لە دوای ئەوەی ماوەیەک وەستا باوەشی کرد... جون کی و سیهیون یش ئامادە بوون.. '
ئیول نا: پۆگۆشیپۆسۆ ئەپا...
بەرێز ئان: تەنانەت شایەنی ئەوەشنین کە بیرمان بکەیت، تکایە بمبوورە کچەکەم، ئێمە زۆر تاوانبارین لە بەرامبەر تۆ.
ئیول نا: ئەپا، تکایە هەرگیز ئەوە مەڵێ، ئێوە دایک و باوکی منن.
بەرێز ئان: ۆ دڵێکی زۆر پاکت هەیە کچەکەم، هەر ئەوەشە کە وام لی دەکات زیاتر هەست بە تاوان بکەم...
ئیول نا: ئەپا، ئیتر رابردوو کۆتای دێت.. من هەموو ئەوانەی رابردوو لە بیر دەکەم، بۆیە تکایە با پەرەیەکی سپی بەیەکەوە هەڵبدەینەوە...
بەرێز ئان: من خۆشبەختترین کەسم لەم جیهانە بە هەبوونی کەسێکی وەک تۆ...
جون کی: ئادەی جێگە بۆ منیش... ئامێزی خێزانی...
جوون کی و بەرێز ئان و ئیول نا لە ئامێزی یەکتر بوون، و بۆ ماوەیەک هەموو ئەوانەی روویان دابوو لە بیریان کرد...
فلاش باک...
پێش سێ رۆژ لە یەکەم رۆژی دادگاییەکە کەسێک لە دەرگای ماڵی خاتوو ئۆ ی دا... کە دەرگاکەیان کردەوە بینیان بەرێز ئان ە، دوای ئەوەی چۆیە ژوورەوە و دانیشت خاتوو ئۆ هەردووکیانی بە تەنها بەجێ هێشت، و ئەو دوانەش بە یەکەوە دەستیان کرد بە قسە کردن...
بەرێز ئان: ئیول نا دەزانم کە ئێستا پرسیاری زۆرت هەیە و بەڵام لەگەلیشیدا ناتەوێت کە چاوت بە ئێمە بکەوێت... من هەموو ئەمانە دەزانم، بەڵام هێشتا دەمەوێت کە گوێم بۆ بگریت...
ئیول نا: من گوێم گرتووە... دەمەوێت هەموو شتێک بزانم...
بەرێز ئان: هەرچەندە شایەنی ئەوەش نیم کە ئەو داوایەت لێ بکەم، بەڵام تکایە لێم خۆشبە کچەکەم، سوێند دەخۆم کە لەو رۆژەی ئەو شتە رووی داوە، من هەرگیز بۆ تەنها چرکەیەکیش هەستم بە ئارامی نەکردووە، دەزانم کە ئێمە چەند تاوانبارین، چەند خۆپەرستین، چەند بێنرخین، بەڵام هێشتا چاوەرێدەکەم کە لێمان خۆشبیت...
ئیول نا: کاتێک هەموو راستییەکانم زانیی ئەو کات بریار دەدەم..
بەرێز ئان: پێش چەندین ساڵ من و دایکت هاوسەرگیریمان کرد، بەڵام منداڵمان نەدەبوو، هەرچەند هەوڵمان دا نەمانتوانی کە ئەو خەونە بە دی بهێنین، لە دوای ئەوەی کە دایکت زانی ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک منداڵی ببێت، زۆر دڵگران بوو، بینینی ئەو بەو شێوەیە زۆر دەیروخاندم، بۆیە بریارم دا کە منداڵێک لە خانەی بێسەرپەرشتان بێنم، رۆژێک رۆشتم و جون ی براتم هێنایەوە بۆ ماڵەوە، ئەو کات ئەو تەنها منداڵێکی شیرەخۆرە بوو، بۆ چەند ساڵێک وەک کووری خۆمان بەخێومان کرد، بەڵام دووبارە دایکت وەک پێشوو تری لێهاتەوە... دەیوت کە ئەو دەیەوێت منداڵێکی ببێت، و دەیەوێت کچێکی هەبێت، بۆیە ناچار بوم کە برۆم کجێکیشی بۆ بێنم، ئەو منداڵە تۆ بوویت کچەکەم، لە دوای ئەوەی تۆمان هێنا ژیانێکی تر رووی تێکردین، بە بەردەامی زۆر دڵخۆشبووین بە هاتنت... بەڵام هەموو شتێک گۆرا دوای ئەوەی من نەمتوانی کۆمپانیاکەم رزگار بکەم... لە دوای ئەو شکستە گەورەیە، دایکت دەستی لە بەشەکەی خۆی هەڵنەگرت، بەڵکو دەستی کرد بە کار کردن، و خۆی پارەی خۆی پەیدا دەکرد، ئەو کات زانیم کە چەن کەسێکی خۆپەرست و پارەپەرستە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە زۆر خۆشم دەویست نەمتوانی پشتی تێبکەم، و هەمیشە لەگەلی بووم، بەڵام هەمیشە دەیویست کە لە ئێوە رزگاری بێت، ئەو دەیوت کە بە هۆی ئێوە، ناتوانێت پارەی پێویست کۆ بکاتەوە، بۆیە هەمیشە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەل دەکردن... هەروەها کاتێک گەشتیتە ئەو تەمەنەی کە پێویست بوو بریار لە ژیانی خۆت بدەیت، ئێمە هەموو رێگاکانی ژیانمان لێ تاریک کردیت، نازانم چ وشەیەک بڵێم کە دەریبخات چەند هەست بە تاوان دەکەم.
ئیول نا: من نازانم کە بە منداڵی ئەو چۆن بووە لەگەل من، بەڵام لەو کاتانەی کە زۆر پێویستم بە خۆشەویستی و گرنگی پێداننی ئەو بوو، هەرگیز نەمبینیوە و هەستم پێ نەکردووە، تۆش ئەپا، زۆر کەم گرنگیت بە من دەدا، زۆر جار بیرم لەوە کردبۆیەوە کە ئێوە بەجێبهێڵم، بەڵام لەبەر ئوپا، نەمدەتوانی کە ئەو بە جێنهێڵم، من هەرگیز هیچ هەستێکم بۆ ئێوە نەبووە، بۆیە زۆر هەستم بە تاوان دەکرد، وام دەزانی کە من کەسێکی باش نیم، بەڵام لە دوای زانینی راستییەکان ئێستا ئەو هەستەم نەماوە، بەڵام نازانم ئێستا رقم لێتانە یان خۆشم دەوێن، هەستەکانم بە تەواوی سەریان لە من تێکداوە، نازانم چی دەکەم...
بەرێز ئان: تکایە بمبوورە کچەکەم، تۆ هەرچەند رقت لە ئێمە بێت مافی خۆتە...
ئیول نا: تکایە ئەپا نامەوێت ئەو هەستەم بەرامبەرتان هەبێت... لە کۆتای ئێوە دایک و باوکی منن، ئەو کەسانەن کە منیان گەورە کردووە، ئەو کەسانەن کە من پێم وتون ئەپا و ئوما... بۆیە تکایە کەمێک کاتم پێ بدەن بۆ ئەوەی ئەمانە تیپەرێنم...
بەرێز ئان: من ئێستا بەجێت دەهێڵم، بەڵام تکایە بەرگەی دووری تۆ ناگرم، لە دوای ئەوەی جون م لەدەست دا هەستم بە تاوانەکەم کرد، تکایە تۆش وەک ئەو مەمروخێنە...
کۆتای فلاش باک...
لە دوای دە خولەکەکە دادوەر گەرایەوە و هەمووان لە جیگەی خۆیان بوون...
دادوەر: بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بینیمان، و ئەو شایەتییانەی کە گوێمان لێ بوو بریاری خۆمان داوە... ئێستاش بریاری دادگا رادەگەیەنین... تاوانبار کوانگ سۆن جوو، تاوانبارە بە ئازاردانی هاوسەرەکەی و خیانەتکردن لێی، هەروەها کوشتنی منداڵەکەی و هەڵبەستنی تاوانی ناراست بۆ خاتوو ئیول نا. کە ئەمانە تاوانی زۆرن و پێویستە کۆتای پی بهێنرێت، بۆیە بە پێی ئەو دەساڵاتەی پێم بەخشراوە رایدەگەیەنم کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سزای زیندانی دەدرێت بە پێی یاسای ٣٢٥ بەندی ٤ ....
ئەوە کۆتای تاریکی ژیانی ئیول نا بوو، لە کۆتای لە دەست درندە ترین کەس رزگاری بوو، لەو کاتە خۆی بە خۆشبەختترین کەس دەزانی لەسەر زەوی... ئەو هەستی رزگارییەی کە زۆر دەمێک بوو هەستی پی نەکردبوو گەرایەوە... ئەو رۆژە ئیول نا رۆشتەوە ماڵی سیهیون لەگەل باوکی و براکەی...
خاتوو ئۆ: پیرۆزە کچەکەم، بەراستی تۆ نازانیت کە لە ئێستادا من چەند دڵخۆشم...
ئیول نا: زۆر سوپاس ئۆمونیم، ئەم ماوەیە زۆر بووم بە ئەزێت بۆتان...
خاتوو ئۆ: نەخێر هەرگیز، تکایە ئەوە مەڵێ، زۆر دڵخۆش بووم بەوەی کە لە ماڵەکە لەگەل منیت...
بەرێز ئان: زۆر سوپاسی ئێوە دەکەین، کە بە بەردەوامی لە پشت کچەکەم بوون و ئاگاداری بوون...
سیهیون: پێویست بە سوپاس ناکات بەرێز ئان، ئەو هەمیشە وەک یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەمان وایە..
لەو کاتە هەمووان بیدەنگ بوون و سەیری ئەو دوانەیان کرد...
بەرێز ئان: کچەکەم تکایە ئێستا لەگەلمان بگەرێوە..
ئیول نا: نەخێر ئەپا، دەمەوێت ماوەیەک کات بەم بە ئووماش..
جون کی: کەواتە، لە ماڵەکەی من بمێنەرەوە...
ئیول نا: ئەوە زۆر باشە وا دەکەم..
خاتوو ئۆ: نەخێر هەرگیز، تۆ نابێت ئێرە بەجێ بهێڵیت.
ئیول نا: دڵنیابە ئۆمونیم، بە بەردەوامی سەردانتان دەکەم، ئیتر منیش پێویستە سەر لە نوێ ژیانم دەست پێ بکەمەوە...
سێهیون: زۆر پێمان خۆش دەبێت ئەگەر لێرە بیت...
ئیول نا: نەخێر، زۆر سوپاس...
ئەو رۆژە ئیول نا لەگەل باوکی و براکەی خێزانی ئۆ یان بەجێ هێشت، یەکەم جار چوو بۆ بینینی بەرێز کوانگ و زۆر سوپاسی کرد بۆ ئەوەی لەگەلی کردی وە پێی راگەیاند کە هیوادارە جارێکی تر چاویان بە یەک نەکەوێت... لە دوای ئەوە رۆشتە سەر گۆری کچەکەی...
ئیول نا: ئانا یا... بەڵێ ئانا، هەمیشە ئەوە خەونی من بووە کە کچەکەم ناو بنێم ئانا، تکایە بمبوورە من دایکێکی باش نەبووم، نەمتوانی بتپارێزم، ئەرکی دایکایەتی خۆم بە جوانی بەجێ نەهێنا... تکایە بمبوورە بۆ ئەوەی کە من کەسێکی دڵرەقم... بەڵام زۆر سوپاس کە نەهاتیتە ئەم ژیانە... تکایە لە شوێنێکی باشتر و لە خێزانێکی باشتر وەرە ئەم ژیانە و، ژیانێکی نموونەیی بەسەر بەرە... ئەوە هەموو ئەوەیە کە من دەمەوێت، تکایە کچەکەم لە ئوما خۆش بە، چیتر من ناتوانم سەردانت بکەم، چونکە من بە تەواوی رابردووم لە بیر کردووە، و تۆش بەشێکی لەو رابردووە... ماڵئاوا کچەکەم...
ئەوە کۆتا جار بوو کە ئیول نا سەردانی منداڵەکەی بکات، ماوەی هەفتەیەک لەگەل براکەی بوون، و ئەو هەفتەیەش بە بەردەوامی لەگەل سیهیون لە پەیوەندیدا بوون، بەڵام لە پر هیج ئاسەواریکی نەما... بێجگە لە نامەیەک هیچ شتێکی بەجی نەهێشتبوو، زۆر بۆی گەران بەڵام بێهوودە بوو لە هیج شوینێک نەیان دۆزییەوە....
نامەکە...
ئێستا نامەکەتان بینی، لە کاتێک هەر کام لە ئێوە ئەم نامەیە دەخوێنێتەوە، من چیتر لە کۆریا نەماوم، دەزانم ئەوە زۆر دڵرەقانەیە کە بەو شێوەیە خۆم ون کرد، دەزانم کە هەمووتان نیگەرانم دەبن، بەڵام تکایە لێم تێبگەن، ئەو هەموو کاتەناخۆشانەی ئەم ماوەیە رووبەرووی بوومەتەوە، وای لێ کردووم کە نەمەوێت کەس ببینم، زۆر بێزار بووم لە هەموو شتێک بۆیە بریارم یا کە گەشتێک بەتەنیا دەست پیبکەم، هەتا ئەو کاتەی دووبارە دەگەرێمەوە سروشتی خۆم و دەتوانم مامەڵەتان لەگەل بکەمەوە... تکایە دڵگران مەبن، من زۆر پارێزراو دەبم... ئاگاداری خۆتان بن... هیوادارم کە گەرامەوە چاوم بە خیزانێکی خۆشبەخت و کەسێکی خۆۆشەویستی ژیانم بکەوێتەوە... ماڵئاوا... ...
جون کی: کەواتە بەو شێوەیەیە... تکایە پارێزراو بە خوشکەکەم...
سیهیون: هیوادارم کە زوو هەموو ئەمانە تێپەرێنێت...
Sehun P.O.V
ماوەی شەش مانگە هیچ هەواڵێکم لە ئیول نا نەبیستووە، بەراستی زۆر نیگەرانی ئەوم و هیوادارم کە پارێزراو بێت... ئەم شەش مانگە زۆر شت گۆراون، من شوێنی کارەکەمم گواستەوە، جون کی هیۆنگ گەرایەوە بۆ کۆریا، و ئێستا لەگەل خیزانەکەی دەژی... هەروەها دایکی ئیول نا زۆر گۆراوە، هەست دەکەم لە کۆتای زانی مانای دایکاییەتی چییە... واا ئیول نا ئێستا لە کوێیت بەراستی زۆر بیرت دەکەم، هیوادارم کە ئێستا کاتێکی زۆر خۆش بەسەر ببەیت...
ماوەیەکە بە دوای کەسێک ئەگەرێم کارم لەگەل بکات، بەڵام دەڵێی هیج پارێزەرێک لەسەر زەوی نەماوە، هیج کەس نییە کە کارەکەی بوێت.. ئێیش بەراستی ئەمە زۆر بێزارکەرە...
END Sehun P.O.V
رۆژێک سێهیون لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو خەریکی کار کردن بوو، تەلەفۆنێکی بۆ هات، رەقەمەکەی ئیول نا بوو، یەکسەر وەڵامی دایەوە بەڵام کەس وەڵامی نەبوو، لە دوای ماوەیەک یەکێک لە دەرگای ژوورەکەی دا، ئەوەی هاتە ژوورەوە ئیول نا بوو، سیهیون زۆر دڵخۆش بوو بە بینینی بەڵام لەگەلیشی باوەری نەدەکرد، ئەو بە تەواوەتی گۆراوە، ئێستا ئیول نا ی راستەقینە لەبەردەمییەتی...
ئیول نا: یا، هەر بەم شێوەیە سەیرم دەکەیت؟
سێهیون: بەراستی ئەوە تۆیت، زۆر بیرم دەکردی ئیول نا..
سێهیون رۆشت بۆ لای و لە ئامێزی گرت...
ئیول نا: ئەم ماوەیە باش بوویت؟
سێهیون: پێم بڵێ، بۆ وا لە پر دیار نەمایت؟ نەدەبوو کە زووتر ئاگادارمان بکەیت کە دەرۆیت؟
ئیول نا: تشە، هەمووتان هەمان شت دەڵێن...
سیهیون: یا پابۆیا، ئارا ئۆلمانا کۆکچۆندوێسۆ؟
ئیول نا: چۆمال؟ چۆمال چۆمال؟
سیهیون: چۆمال... ( لە ئاێزی گرتەوە)
ئیول نا: زۆر بیرم دەکردی، ببورە کە کاتێکی زۆرم پێ چوو، بەڵام لە کۆتای گەرامەوە بۆ ئەو ئامێزە گەرمەی کە چەند تەسک بێت، بەڵام بۆ من فراوانترین شوێنە لە جیهان...
سیهیون: منیش لە کۆتای ژیانمم بۆ گەرایەوە... سارانگهێ ئیول نا...
ئیول نا: نادو سارانگهێ سێهیون...
لەو کاتە سیهیون لە کۆتای بۆ جارێکی تر توانی لێوەکانی بخاتە سەر لێوە نەرمەکانی ئیول نا و ئازاری ئەو ماوەیە بۆ هەمیشە پێکەوە لە بیر بکەن... خۆشەویستی روناکییەکە، کە تاریکترین ناخەکانیش ناتوانن تروسکاییەکەی بکوژێننەوە... لە دوای ئەو رۆژە ئیول نا خێزانە خۆشبەختەکەی بەدەست هینایەوە، و توانی لە کۆتای دڵی دایکی بە دەست بهێنێت، هەروەها بە هەبوونی تەواوکەری ژیانی لە نزیکی، خۆشبەختی هەتا هەتایی دۆزییەوە....
کۆتای..
هیوادارم کە بە دڵتان بووبێت، تکایە هەر رەخنە و پێشنیارێکتان هەیە لە کۆمێنت بینووسن...
*تێبینی-- ئەو یاسایانەی کە لەم چیرۆکە بەکارم هێناون، تەنها لە خەیالی خۆمەوەیە هەروەها ژمارەی یاساکە راستی نییە...
دووبارە زۆر داوای لێبووردن ئەکەم کە دوا کەوتم... #Byeol

My lawyer "Sehun Fanfiction" Where stories live. Discover now