Part 2

219 34 2
                                    

  بەرێز ئان: تۆ دەزانیت کە ئیول نا چەند رۆژە لە نەخۆشخانەیە... پێویستە کە هیچ نەبێت سەردانێکی بکەین.
خاتوو ئان: بیرت چوو کە ئەو تەنانەت کچی ئێمەش نییە؟ لە دوای ئەوەی ئەم ئابروو چوونەی بەسەر هێناین، هێشتا دەتەوێت بیبینیت؟
بەرێز ئان: بەڵام خۆ رزگارکردن ئابرو چوونە؟ بیرت بێت کە ئەو هیچ کاتێک مرۆڤ نەبووە، لەگەل ئەوەی ئەم هەموو ماوەیە هەر ئازاری چەشتووە، بەڵام یەک وشەت لە ئیول نا بیستووە؟ ئێستا ئەو پێویستی پێمانە.
خاتوو ئان: چییە، دڵێی دڵت جوڵاوە.
بەرێز ئان: هێشتا مرۆڤم... وە ئەویش کچمە.
خاتوو ئان: لەو خەونانە بەئاگا بێرەوە ئەو هەرگیز کچی ئێمە نەبووە، لە بیرت کرد کە چۆن لە خانەی بێسەرپەرشتان هێنامان؟
بەرێز ئان: من ئەوەم لە بیر نەکردووە، بەڵام بیرت بێت کە ئەو بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ وەک کچی راستەقینەی خۆمان ژیاوە، هەرگیز چاکەیەکمان بەرامبەری نەکردووە، بەڵام ئەو هەمیشە هەموو شتێکی کردووە کە پێمان وتووە...
خاتوو ئان: بەسە نامەوێت چیتر گوێم لەم قسانە بێت، ئەگەر داهاتوی کۆمپانیاکەت بە لاوە گرنگ نییە، و دەتەوێت هەموو قوربانییەکانی ئەم چەند ساڵەمان بە هەدەر بروات ئەوا برۆ و سەردانی بکە...
بەرێز ئان: لەو بروایەدا نیم کە تۆ مرۆڤ بیت، نازانم ئەم چەند ساڵە چۆن توانیم متمانە بە قسەکانت بکەم... ئێستا من ئەرۆم و سەردانی کچەکەم دەکەم، ترسیشم لە هیچ شتێک نییە...
لەو کاتەی دەرگاکەی کردەوە ئیول نا و سێهیون ی لەبەردەم ژوورەکە بینی...
بەرێز ئان: ئیول نا... تۆ لە کەیەوە گەرایتەوە؟
ئیول نا: پێم بڵێ ئەپا، ئەوشتە سەیرە چی بوو کە ئێستا گوێم لێی بوو؟
بەرێز ئان: ئیول نا ئەوە... لێی نزیک کەوتەوە بۆ ئەوەی بیگرێت بەڵام ئیول نا لێی دوور کەوتەوە...
ئیول نا: مەبەستتان چییە، کە من کچی راستی ئێوە نیم و منتان لە خانەی بێ سەرپەرشتان هێناوە؟ نا نا دەکرێت من بە هەڵە ئەمانەم بیستبێت وا نییە؟ ئەپا تکایە جوابم بەرەوە...
بەرێز ئان: ئەوانە هەموو راست بوون... تکایە بمبوورە کچەکەم.
ئیول نا: من ئێستا لە هیچ تێناگەم... ئێوە چۆن توانیتان ئەوە لە من بشارنەوە؟ ئەم هەموو ماوەیە منتان لە بەرژەوەندی خۆتان بەکارهێناوە...
بەرێز ئان: تکایە لێم خۆشبە کچەکەم، دڵنیابە هەموو شتێکت بە تەواوەتی بۆ باس دەکەم...
ئیول نا: من، ئێستا نامەوێت کە گوێم لە هیچ بێت... هەموو ئەو گومانانەی کە هەمبوون رەوینەوە، ئێستا بۆم دەرکەوت بۆچی ئوما ئەو هەموو ماوەیە بەو خراپییە لەگەلم دەجوڵایەوە... ئێستا دەزانم کە بۆچی بە تەواوی دەستتان بەسەر ژیان و رۆهی مندا گرتبوو... لە ئێستا نامەوێت کە گوێم لە هیچ بێت، چوونکە هەموو شتێک دەزانم...
بەرێز ئان: دەتوانی کە قورسترین سزام بدەیت، تۆ مافی ئەوەت هەیە...
ئیول نا: سەرەتا لە ناو بردنی ژیانی من، و لێسەندنەوەی هەموو هەست و خۆشیەکانم و فرۆشتنم بەو درندەیە، و لە کۆتای لیسەندنەوەی منداڵەکەم، کە هەموو ژیانی خۆم دابین کردبوو بۆ پاراستنی، دڵنیا بن کە چیتر بە بێدەنگی نامێنمەوە، دەبێت باجی هەموو کارەکانتان بدەن...
بەبێ هیچ وشەیەکی تر بە خیرایی لە ماڵەکە رۆشتە دەرەوە، سێهیون کە هێشتا لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشت بە بێدەنگی و تاساوی سەیری دەکردن، بەڵام دوای ماوەیەک بە ئاگا هاتەوە و دوای ئیول نا کەوت.... بەیەکەوە ماڵەکەیان بەجی هێشت... ئیول نا لە ناو سەیارەکە بە بێدەنگی دانیشتبوو، سیهیونیش نەیدەزانی چی بکا، و بۆ کویی بەرێت..
سێهیون: ئیول نا...
ئیول نا: ممم...
سێهیون: ئێستا دەچیتە کوێ؟ شوێنێکت هەیە لێی بمێنیتەوە؟
ئیول نا: ئاه، راست دەکەیت، ببورە بوم بە ئەرک بۆت، بەراستی ئاگام لێی نەمابوو کە بۆ کوێ برۆم...
سێهیون: دەتەوێت بچیتەکوێ؟
ئیول نا: دەتوانی لە پێشتر بۆستیت، دەچمە لای هاورییەکم.
سێهیون: کواتە پێم بڵێ من دەتبەم بۆ ئەوێ...
ئیول نا: نا خۆم دەرۆم، ئێستا بۆستە.
سێهین: سەیری من کە ئیول نا... سەیری چاوەکانم کە... ( ئیولنا سەیری کرد) تۆ ئێستا درۆ لەگەل من دەکەیت، من هەرگیز ئەو چاوانە لە بیر ناکەم، دەزانم کە چ کاتێک راستییەکان ناڵێیت. تۆ هیچ هاورێێیەکت نییە.
ئیول نا: کەواتە ئێستا پێویستە من چی بکەم؟ ( بە چاوی پر فرمێسک سەیری کرد)، ناتوانم برۆمە ماڵەکەی خۆم، ناتوانم برۆمەوە ئەو ماڵەی لە منداڵیمەوە تێیدا دەژیم... پێم بڵێ پێویستە من ئێستا چی بکەم؟
سیهیون: دەتەوێت لە ماڵەکەی من بژیت؟
ئیول نا: ئەوە هەرگیز نابێت.
سیهیون: تەنها هاورییەک داوای ئەوەی لی کردیت، دەتوانی لە ماڵەکەی من بژیت، یان دەتبەم بۆ لای دایکم، ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت بەوە.
ئیول نا: ناتوانم سیهیون، دەمەوێت ئەم ماوەیە بە تەواوەتی بە تەنیا بم...
سیهیون: کەواتە برۆ ماڵەکەی من، من دەتوانم لە لای دایکم بم ئەم ماوەیە.
ئیول نا: ئێستا دەتوانی بمبەیتە شوینێک؟
سێهیون: بۆ کوێ؟
ئیول نا: بۆ شوێنێک، بتوانم بە ویستی خۆم بگریم...
سێهیون ئیول نا ی برد بۆ کەنار دەریایەک، کە گەشتن کات گەشتبووە نیوەی شەو، لە سەیارەکە دابەزی و بەرەو ئاوەکە رۆشت و دوای ماوەیەک وەستا، و زۆر دەگریا، لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و نەفرەتی لە خۆی دەکرد... سێهیون بە بینینی ئیول نا بەو شێوەیە زۆر بەزەیی پێدا هاتەوە، بەڵام نەیدەتوانی هیچ یارمەتییەکی بدات، ئەوەش زۆر ئازاری دەدا... هەتا کاتی خۆر هەڵهاتن لەوێ مانەوە، هەردووکیان بە تەنیشت یەکەوە دانیشتبوون، بەبێ هیچ قسەیەک، لە پر سێهیون هەستی بە قوورساییەک کرد لەسەر شانی، کە سەیری کرد بینی ئیول نا خەوی لێکەوتووە، لە دوای ماوەیەک بەو شێوەیە، سێهیون ئیول نا ی بە باوەش برد بۆ ناو سەیارەکە و گەرانەوە بۆ سیئۆل...
سێهیون: تکایە ئیول نا لێم خۆش بە، ئەگەر من ئەو شەوە درەنگ نەکەوتمایە، دڵنیام هەموو ئەمانە روویان نەدەدا، ئەگەر تەنها یەک جار ئەرکی خۆم بەراستی بەجێ بهێنایە، هیچ کاممان ئەم ئازارانەمان توش نەدەبوو، هیوادار بووم، کە بە دڵخۆشی چاومان بە یەک بکەوێتەوە، بەڵام لەم کاتەدا کە بەم شێوەش لەگەل منی، هێشتا سوپاس گوزارم چوونکە لە کۆتای لە من نزیکی، دڵنیابە کە ئەم جارە هەرگیز ناهێڵم لە من دوور بکەویتە، بەڵێن بێت بەیەکەوە بەسەر هەموو ئەمانە زاڵ بیین...
سیهیون و ئیول نا گەشتنە ماڵێک، دووبارە سێهیون بە باوەش ئەوی بردە ژوورەوە... لە دەرگای دا ودایکی دەرگای ڵێ کردەوە...
خاتوو ئۆ: کورەکەم بەخێر بیتەوە.
سێهیون: سوپاس ئوما...
خاتوو ئۆ: ئەوە کێیە؟
سێهیون: دواتر هەموو شتێکت پێ دەڵێم.
سێهیون و خاتوو ئۆ ئیول نا یان برد بۆ ژوورەکەی سێهیون، ماوەیەک بە دیاریەوە دانیشت، دەستی بەرز کردەوە و بە پەنجەکانی کەمێک لە تاڵە قژەکانی کە لەسەر چاوی بوون لای برد، و دواتر زۆر بە نەرمی دەستی هێنا بەسەر دەم و چاویدا...
سێهیون: زۆر بیرم دەکردی، ئێستا بە ئارامی بخەوە.
ماچی سەری کرد و لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە، لە دوای ئەوەی دوشێکی کرد، رۆشتە خوارەوە، و لەگەل دایکی دانیشتن نانیان دەخوارد...
خاتوو ئۆ: پێم بڵێ، ئەوە کێیە؟ بەم بەیانییە چۆن وا هاتیت بۆ ئێرە؟
سێهیون: ئیول نا، ئەوە ئیول نا یە ئوما..
خاتوو ئۆ: چی؟ ئەو چی دەکات لێرە؟ دیارە کە مێشکت لەدەست داوە؟ پێم بڵێ خۆ نەتفراندووە؟
سێهیون: ئوما، ئەگەر بمفراندایە زووتر ئەوەم دەکرد، ئەوە بەو شێوەیە نییە.
خاتوو ئۆ: کەواتە پێم بڵێ ئەو چی دەکات لە لای تۆ؟
سێهیون هەموو شتێکی بۆ باس کرد...
خاتوو ئۆ: کەواتە بەو شێوەیەیە... بەراستی ئەو کاتی زۆر قورسی تێپەراندووە، نازانم ئەو نامرۆڤانە چۆن ئەوان کردووە... لێی تێدەگەم منیش دایکم، لە دەست دانی منداڵ زۆر بە ئازارە... کێشە نییە، هەر چەند دەیەوێت دەتوانێت لێرە بێت...
سێهیون: زۆر سوپاس ئوما..
خاتوو ئۆ: تۆ کوری منی، ئەویش ئەو کچەیە کە تۆ خۆشت دەوێت، لە ئێستا ئەو وەک کچی من وایە، پێویست بە سوپاس ناکات...
سێهیون: ئەی ئەپا و هیۆنگ پەیوەندیان نەکرد؟
خاتوو ئۆ: بەم زوانە کارەکەیان تەواو دەکەن و دەگەرێنەوە.
سێهیون: ئەوە زۆر باشە، هیوادارم کە سەرکەوتوو بن.
خاتوو ئۆ: لەوانەیە کە ئێستا تۆش ماندوو بیت، برۆ پشوو بدە...
سیهیون: ئۆ...
سێهیون رۆشتە ژوورەکەی و لەسەر قەنەفەیەک خەوت، لە دوای چەند کاتژمێرێک ئیول نا لە خەو هەستا، سەیری دەور و بەری خۆی کرد، و سێهیونی بینی کە لەسەر قەنەفەکە خەوتووە، لە جێگەکەی هەستا و لێی نزیک بۆوە...
ئیول نا: زۆر ماندوو دیاریت، بمبوورە ئەوە بەهۆی منەوە بوو، وە زۆر سوپاس، بۆ ئەوەی کە لە قورسترین کات لەگەل من بویت... لەگەل ئەوەی ساڵێک دەبێت کە یەکترمان نەبینیوە، بەڵام تۆ هەر وەک جاران مامەڵەت لەگەل من کرد، زۆر سوپاس ئۆ سیهیون..
لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە و رۆشت بۆ خوارەوە، لەسەر پلیکانەکان چاوی بە خاتوو ئۆ کەوت، کە بەتەما بوو ئەویش بروات و خەبەریان بکاتەوە..
خاتوو ئۆ: ئەوە هەستایت؟ بەتەما بووم، کە ئێستا بێم و خەبەرتان بکەمەوە... ( بە خەندەوە)
ئیول نا: نیوەرۆت باش خانمەکەم..
خاتوو ئۆ: خانمەکەم نا، پێم بڵێ ئۆمونیم..
ئیول نا: نێ؟!
خاتوو ئۆ: بە ئۆمونیم بانگم بکە، تۆ ئێستا لە مالەکەی من وەک کچی من لەگەلم دەبیت...
ئیول نا: نێ ئۆمونیم.
خاتوو ئۆ: نانی نیوەرۆ ئامادەیە. برۆ دانیشە، منیش ئێستا سێهیون خەبەر دەکەمەوە و بەیەکەوە نان دەخۆین..
ئیول نا: نێ...
ئیول نا رۆشت و لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشت، خواردنی زۆر خۆش دانرا بوو، پەرداخێک ئاوی خوارد و لەو کاتەدا خاتوو ئۆ و سێهیون هاتنە خوارەوە...
سێهیون: بە باشی خەوتیت؟ ( بە زەردەخەنەیەکەوە)
ئیول نا: بەڵێ، بمبوورە بەهۆی من زۆر ماندوو بویت.
سێهیون: نا، کێشە نییە.
خاتوو ئۆ: ئانجا ئانجا.. ئەمانە هەمووی بۆ ئێوەیە، هیوادارم کە بە دڵتان بێت.
ئیول نا: کامساهابنیدا ئۆمونیم، چال مۆگئیول گۆشیدا.. ( بە باشی دەخۆم).
سێهیون: ئۆمونیم؟!
خاتوو ئۆ: من پێم وت کە بەو شێوەیە بانگم بکات...
سێهیون: ئۆ، ئاراسۆ...
نانەکەیان خوارد و، لە دوای نان خواردن ئیول نا یارمەتی خاتوو ئۆ ی دا لە پاککردنەوەی قاپەکان، سێهیونیش رۆشتە دەرەوە بۆ کارەکەی... لە دوای کارەکانیان بە یەکەوە دانیشتن...
خاتوو ئۆ: من هەموو شتێکم لە سێهیون بیست... زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوە...
ئیول نا هیچ قسەیەکی نەکرد، و هەر بە بێدەنگی سەری داخست...
خاتوو ئۆ: هەموو ئەم کاتە قورسانە لە ژیانی مرۆڤەکان تاقی کردنەوەیەکە، بە لە دەست دانی ئەوانەی کە هەت بووە، دڵبیابە کە شتی زۆر باشتر لە داهاتوو چاوەرێت دەکات، هەرگیز خۆت نیگەران مەکە...
ئیول نا: ماسمیدا...
خاتوو ئۆ: ئەم ماوەیە خۆم بەتەنها دەبم، پێم خۆش دەبێت ئەگەر تۆ لێرە بمێنیتەوە، ئەگەر ئەوەت پێخۆشە... ئێرە وەک ماڵی خۆت وایە...
ئیول نا: بەڵام نامەوێت ببمە ئەرک بۆ ئێوە.
خاتوو ئۆ: نەخێر هەرگیز... هەبوونی تۆ لێرە زۆر دڵخۆشم دەکات من هەرگیز کچێکم نەبووە، بۆیە هیوادارم کە تۆ ببیتە کچی من..
ئیول نا: نێ ئۆمنیم، کامساهابنیدا...
خاتوو ئۆ: دەتوانم هەندێک شتت پی بڵێم؟ وەک دایکێک؟
ئیول نا: بەدڵنیایی...
خاتوو ئۆ: هەرگیز ژیانی خۆت لەبەر خۆشبەختی ئەوانی تر مەکەرە قوربانی، هەموومان لەسەر ئەم زەوییە دەژین بۆ ئەوەی کە چێژ لە خۆشییەکانی ببینین، هەموومان مافی خۆمانە بەو شێوەیە بژین کە دەمانەوێت. ئەگەر لە رابردوو بەهۆی شتێک ریگریت لێ کراوە کە بەو شێوەیە بژیت کە خەونت پێوە بینیوە، ئێستا هەرگیز درەنگ نییە، بۆ ئەوەی ئەو خەونانە بە دی بێنیت، بەڵام دەبێت بزانیت کە چۆن ئەوە دەکەیت.. هەوڵبدە هەموو ئەو کەسە گرنگانەی لە دەستت داون بیانگەرێنەرەوە، ئیتر کاتی ژیانێکی نوێیە.
ئیول نا: هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم...
خاتوو ئۆ: زۆر دڵخۆشم بە بیستنی ئەوە...
ئیول نا: ئێستا دەتوانم کە من بگەرێمەوە بۆ سەرەوە؟
خاتوو ئۆ: بە دڵنیایی، ئازادی خۆت وەرگرە.
ئیول نا: بەیارمەتیت.
ئیول نا رۆشتەوە ژوورەکە و ئەو رۆژە هەتا ئێوارە درەنگ هەر بیری دەکردەوە لەو شتانەی کە روویان داوە، لە جێگەکەی پالکەوتبوو، تاوێک دەگریا تاوێک هێمن دەبووە وە، نەیدەزانی کە جچۆن بە تەنیا کۆتای بەوانە بهێنێ، نەیدەتوانی کە بریار بدات چی بەرامبەر بە دایکی و باوکی بکات، لە کۆتایی بریاری دا کە داوای یارمەتی لە سێهیون بکات... ئەو ئێوارەیە کە سیهیون گەرایەوە سەردانی ئیول نا ی کرد لە ژوورەکەی، بینی کە هێشتا پاڵکەوتووە... لێی نزیک بۆوە بۆ ئەوەی بزانێک کە خەوتووە یان نا، بەلام کە ئیول نا ئەوی بینی یەکسەر لە جێگەکەی هەستا...
سێهیون: نەخەوتبویت؟
ئیول نا: نەمدەتوانی کە بخەوم.
سیهیون: تۆ ئێستا باشیت؟
ئیول نا: هەوڵ دەدەم کە باش بم...
سێهیون: پێویستت بە هەر چییەک بوو، پێم بڵێ، دڵنیابە کە یارمەتیت دەدەم.
ئیول نا: ئۆ...
سێهیون ویستی لە ژوورەکە برواتە دەرەوە بەڵام ئیول نا وەستاندی...
ئیول نا: سێهیون..
سێهیون: ئۆ...
ئیول نا: یارمەتیم بە لەم هەموو ئازارە رزگارم بێت.
سێهیون: من چیم پێ دەکرێت؟
ئیول نا: دەمەوێت، ئەمانە هەمووی بە یاسا چارەسەر بکەم. تۆ دەتوانی ببیتە پارێزەری من؟
سێهیون: دڵنیابە هەموو ئەوەی پێم دەکرێت دەیکەم... کەواتە لە بەیانییەوە دەست پێ دەکەین؟
ئیول نا: بەیانی هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم.
سێهیون: زۆر سوپاس بۆ ئەوەی کە متمانەت بە من کرد.
ئیول نا: زۆر سوپاس بۆ تۆ کە یارمەتی دەدەیت، هەرگیز ئەم چاکەیەم بیر ناچێت.
سێهیون: کەواتە ئێستا برۆینە خوارەوە، ئوما چاوەرێمان دەکات.
ئیول نا: ئۆ...
نانەکەیان خوارد، و کەمێک دانیشتن، ئیول نا زۆر هەستی بە ئارامی دەکرد لەگەل ئەوان، خاتوو ئۆ و سێهیونیش زۆر دڵخۆش بوون بەوەی کە ئەویان لەگەلە... شەو پێش خەوتن دوشێکی کرد و جلێکی سێهیون ی لەبەر کرد، سێهیونیش سەیری دەکرد و پیدەکەنی...
ئیول نا: وێ..؟ مۆیا؟
سێهیون: ئەو جلانە بۆ تۆ زۆر گەورەیە.. زۆر جوانیت لە ناویا.. ( بە پێکەنینەوە.)
ئیول نا: ئێیش، ئەگەر جلم پیبوایە ئەمانەم لەبەر نەدەکرد..
سێهیون: دەزانم، بەڵام ئەوانە زۆر لە تۆ هاتووە.
سیهیون لێی نزیک بۆوە و قۆڵو قاچەکانی بۆ هەڵکرد بەڵام بە شێوەیەک نزیک بوون، کە هەناسەانیان تێکەڵ بە یەکتر ببو، لە دوای ئەوەی کە تەواو بوو، هەردوکیان سەیری چاوی یەکتریان کرد، سیهیون زیاتر لێی نزیک بۆوە ویستی کە ماچی بکات، بەڵام ئیول نا لێی دوور کەوتەوە...
سێهیون: ئێستا ئەمە زۆر باشترە. چالجا.
ئیول نا: ئۆ، کوماوۆ. چالجا.
ئیول نا لە جێگەکەی سێهیون خەوت و سێهیونیش لە هۆڵەکە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان خەوت...
.

.
.
.
پارتی دووەمتان پێ چۆن بوو؟
لە ١٠ چەندی پێ دەدەن؟
تکایە هەر رەخنە و پێشنیارێکتان هەیە لە کۆمێنت بینوسن، ئێوە زۆر یارمەتیدەرێکی گەورە دەبن بۆ ئەوەی بە باشتر بنووسم... کوماوۆ.. 

#Byeol

My lawyer "Sehun Fanfiction" Where stories live. Discover now