Part 3

208 37 0
                                    


لە رۆژی دواتر سێهیون و ئیول نا رۆشتن بۆ ئۆفیسەکەی سێهیون، سەرەتا قاوەیەکی بۆ هێنا، و بە یەکەوە دانیشتن...
سێهیون: لێرە هەست بە ئارامی ناکەیت؟ ببورە دەزانم ئێرە زۆر نزیکە لە ماڵەکەی خۆت، بەڵام ئێرە شوێنی کارەکەی منە.
ئیول نا: ئانی، کوێنچانا...
سێهیون: کەواتە تۆ بریارت داوە کە هەموو ئەمانە بە یاسا چارەسەر بکەیت؟
ئیول نا: من بەشێکم لە یاسا، هەر دەبێت ئەوە بکەم.
سێهیون: بەڵام سەرەتا، با پرسیارێکت لێ بکەم... بۆچی زووتر ئەمەت نەکرد؟
ئیول نا: منیش هەمان پرسیارم هەیە، بۆچی زووتر ئەمەم نەکرد، و هێشتم بگات بەم کاتە؟ لەوانەیە ئەوە لەبەر ئەوە بێت کە هیچ کەسێک لە پشتم نەبووە.
سێهیون: کەواتە ئێستا من پارێزەری تایبەتی تۆم، تکایە هەموو شتێکم لەسەرەتاوە بە راستی بۆ بگێرەرەوە.
ئیول نا: من هەموو شتێکت پێ دەڵێم وەک پارێزەرێکی خۆم، نەک وەک کەسێک کە دەتناسم.
سێهیون: منیش هەر ئەوەم دەوێت.
ئیول نا: لەو کاتەی کە من کەسێکی ترم خۆشدەویست، زۆر زیاتر لە ژیانی خۆم، لەبەر پارە و سودی کۆمپانیاکەی دایکم، ناچاریان کردم کە هاوسەرگیری لەگەل کوانگ سۆن جوو بکەم، هەر وەک دەزانی ئەوان خاوەنی یەکێکن لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی کۆریا، دایکم کەسێکی پارەویست و زۆر چاوچنۆکە، هەر لەسەرەتا کە دەستی کردووە بە کار کردن، خەونی ئەوە بووە ببێتە کەسێکی گرنگ، و خاوەن پارەیەکی زۆر، لەکاتێک هەموو ئەوەی هەیەتی هی باوکمە، بەڵام ئامادە نییە دان بەوەەدا بنێت... لە سەرەتا من زۆر بە رەقی رەتم کردەوە ە هاوسەرگیری لەگەل بکەم، بەڵام هەرەشەی کوشتنی خۆشەویستەکەمیان کرد، من گوێم بەوە نەدا، بەڵام بە بەردەوامی چاودێریان خستبوویە سەرم بۆ ئەوەی بە هەرچۆنێک بێت کۆتای بە پەیوەندییەکەی ئێمە بێنن، رۆژێک لە دەیتێک بوین کە گەرامەوە ماڵەوە خێزانی کوانگ و خێزانەکەی من، دانیشتبوون، کە منیان بینی بانگیان کردم، و منیش دانیشتم لەگەلیان، بەڵام ناخۆشترین شتم لە ژیانم گوێ لێ بوو، ئەوان بریاری رۆژی هاوسەرگیرییەکەی منیان دابوو....
فلاش باک...
خاتوو کوانگ: ئێمە سوپرایزێکی زۆر خۆشمان بۆ ئێوە هەیە...
ئیول نا: ئەوە چییە؟
خاتوو ئان: ئێمە رۆژی هاوسەرگیرییەکەی تۆ و سۆن جوو مان دیاری کرد...
ئیول نا: چی؟ ئێوە باسی چی دەکەن؟
خاتوو کوانگ: بۆچی بەو شێوەیە گۆرای؟ شتێکی هەڵەمان وت؟
خاتوو ئان: نا خانمەکەم ئەوە زۆر سەرسامە بەو هەواڵە، کچەکەی من نازانێت کە هەرگیز لە کاتی راست هەستی راستەقینەی خۆی دەرببرێت، تکایە بمبوورن.
ئیول نا: ئووما...
خاتوو کوانگ: کەواتە بەو شێوەیەیە، کێشە نییە، دڵنیام کجێکی جوان و سەرجراکێشی وەک تۆ، کورەکەی من زۆر دڵخۆش دەکات...
ئیول نا: بمبورە خانمەکەم، بەڵام من هەرگیز ئەمەم پێ قبوڵناکرێت....
خاتوو ئان: ئیول نا...
ئیول نا: هیوادارم کە تێبگەن، ئێستا بە یارمەتیتان...
ئیول نا زۆر بە توورەی رۆشتە ژوورەکەی خۆی و زۆر بە تووندی دەرگاکەی داخست، بە جۆرێک لە ماڵەکە دەنگی دایەوە، خاتوو ئان بەم رەفتارەی زۆر توورە بوو، بەڵام لەبەر میوانەکانی پێکەنی...
خاتوو ئان: تکایە بمبوورن دیارە کێشەیەکی هەیە، ئەو پێشتر کە ئەمەمان لەگەل باس کرد زۆر دڵخۆش بوو پێی...
خاتوو کوانگ: بەراستی ئەو کچێکی زۆر سەیرە، لە کاتێک ماڵی باوکی هاوسەرەکەی لێرە دانیشتوون بەو شێوەیە دەجوڵێتەوە..
خاتوو ئان: تکایە بمبوورن، من بە باشی کچەکەمم فێر نەکردووە.
خاتوو کوانگ: کێشە نییە، لەوانەیە کێشەیەکی هەبێت، هەر وەک خۆت وتت.
خاتوو ئان: زۆر سوپاس بۆ بەخشندەییەکەت...
ئەو شەوە هەتا درەنگ هەردوو خێزانەکە دانیشتبوون و باسی هاوسەرگیرییەکەی ئەو دوانەیان دەکرد، ئیول نا ش لە ژوورەکەی بە بەردەوامی دەگریا، دەیزانی کە دەبێت زوو کۆتای بە هەموو شتێک بێنێت، بەڵام دڵی رێگەی ئەوەی پێنەدەدا، کاتێک بیری لە پێکەنین و کاتە خۆشەکانیانی دەکردەوە، کاتێک بیری لەو خۆشەویستییە دەکردەوە کە سێهیون پێی بەخشی بوو هەرگیز نەیدەتوانی ئەوە بکات... بۆیە بریاری دا کە لەگەل سێهیون را بکەن... ئەو شەوە هەرچەند زۆر درەنگ بوو بەڵام لە دوای رۆشتنی میوانەکانیان، خاتوو ئان زۆر بە توورەیی رۆشتە ژوورەکەی ئیول نا...
ئیول نا: ئوما...
خاتوو ئان: تۆ ئێستا پێت وابوو کە چی ئەکەیت؟ وا ئەزانی هەر وا بە ئاسانی تەنها لەبەر ئەوەی تۆ ناتەوێت، ئێمە ئەمە ههەڵبوەشێنینەوە؟
ئیول نا: ئوما، تکایە وازم لێ بێنن بۆ تەنها یەک جار، ئەو ژیانە بژیم کە خۆم دەمەوێت...
خاتوو ئان: ئەو ژیانەی کە دەتەوێت؟ هاه، هەتا ئێستا بەو شێوەیە بوویت کە من ویستوومە؟
ئیول نا: هێشتا ماوە، کە بە تەواوەتی رۆهیشم داگیر بکەن؟
خاتوو ئان: تۆ زۆر بێنرخی، ئەم هەموو ساڵە بۆ ئەوە بەخێوم کردویت تا بەو شێوەیە وەڵام بدەیتەوە؟
ئیول نا: تکایە ئوما، تەنها ئەم جارە، گوێم بۆ بگرن، ئێوە ناتانەوێت کە کچەکەتان ژیانی تێک بچێت، من دڵنیام لەوە هیچ دایک و باوکێک کچی خۆی ناداتە دەست کەسێک کە بزانێت خۆشی ناوێت...
خاتوو ئان: من لەو دایک و باوکانە نیم، هەر دەبێت ئەم هاوسەرگیرییە بکەیت، من چەند ساڵە کار دەکەم، لە کۆتای توانیم ئەوەی دەمەوێت و خەونم پێوە بینیوە بەدەستی بێنم دەتەوێت تەنها لەبەر ئەەی تۆ رازی نیت دەستبەرداری خەونەکانم ببم؟
ئیول نا: دڵنیا بن کە من هەرگیز ئەوە ناکەم...
خاتوو ئان: کەواتە هیچ چارەیەکی ترم نییە... تۆ خۆت ئەوەت دەویست...
رەسمێکی سیهیون ی دەرهێنا و پیشانی دا...
خاتوو ئان: ئەم ماوەیە بە بەردەوامی لەژێر چاودێری پیاوەکانمایە، تەنها بە یەک ئاماژە، دەتوانم لە بیر هەموانی ببەمەوە.
ئیول نا: ئوما، تکایە، تۆ هەرگیز ناتوانی ئەوە بکەیت...
خاتوو ئان: باش بیری لی بکەرەوە، سبەی شەو ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەتە.
خاتوو ئان، دەرگاکەی داخست و ئیول ناش زۆر زیاتر دەگریا، لە رۆژی دوای دوای لە سیهیون کرد کە یەک ببینن، بەڵام ئەو شەوە، ئەو لە ژوورەکەی سجن کرا و هەموو شتێکی لێسەندرایەوە، نەیدەتوانی کە بە هیچ جۆرێک سێهیون ئاگادار بکاتەوە، بەو شێوەیە کۆتای بە پەیوەندییەکەیان هات... بەڵام هەرگیز هەستیان بۆ یەک نەگۆرا بوو، بەڵکو زۆر زیاتر یەکتریان خۆش دەویست، بەڵام ئیول نا لەبەر پارێزراوی سێهیون، بە بەردەوامی خۆی لێ دوور دەخستەوە... ژیانی ئیول نا و سۆن جوو دەستی پێ کرد، بەڵام ژیانێکی وەک دۆزەخ بوو بۆ ئیول نا، بە بەردەوام لە لایەن سۆن جوو ئازار دەدرا، ژیان و هەڵسو کەوتەکانی بەدەست خۆی نەبوو، وەک بووکەڵەیەکی لێهاتبوو بەدەست هەموو ئەوانەی دەوروو بەری هەرچۆنێک بیانویستایە بەکاریان دەهێنا، لە لایەن دایکی و باوکیشی بە تەواوەتی پشتگوێ خرا، ئەوان بە مەرامەکانی خۆیان گەیشتن، چیتر ئەو کچی ئەوان نییە... لەدوای سێ مانگ، ئیول نا زانی کە دووگیانە، زۆر هەوڵی دا کە منداڵەکەی لەناو بەرێت بەڵام کاتێک سۆن جوو بەوەی زانی، نەیتوانی ئەوە بکات، چونکە لەو رۆژەوە سۆن جوو تەنها لێی توورە دەبوو بەڵام ئازاری نەدەدا، ئەویش بۆ پاراستنی خۆی لەو ئازارە بریاری دا کە منداڵەکەی بپارێزێت... بەڵام هەموو رۆژێک دەکوژرا لە لایەن سۆن جوو، هەموو شەوێک بە سەرخۆشی و زۆر درەنگ دەهاتەوە، کاتێکیش دەهاتەوە، ژیانی ئیول نا دووبارە دەبووە دۆزەخ، بەو وشە و سووکایەتییانەی کە گوێی لێ دەبوو لێی، بەڵام لەسەر هەموو ئەمانە بێدەنگ بوو، رۆژێک سۆن جوو هاتەوە و کچێکی لەگەل بوو، بە بێ ئەوەی گوێ بە ئیول نا بدەن رۆشتنە ژوورەکەی سۆن جوو کاتیان بەسەر دەبرد، لەو رۆژەشەوە هەموو شەوێک ئەو کچە لەگەلی دەهاتەوە و ئیول نا ببو بە خزمەتکاریان، نەیدەتوانی لە قسەیان دەربچێ... بەڵام لە کۆتای نەیتوانی بەرگەی هەموو ئەمانە بگرێ، بۆیە رۆژێک هەوڵی دا هەردووکیان بکاتە دەرەوە، بەڵام چی رووی دا، سۆن جوو لەبەردەم ئەو کچە زۆر بە خراپی لە ئیول نا ی دا و تەنانەت دواشی کەوت کە بیکوژێت، بەڵام سێهیون رزگاری کرد...
کۆتای فلاش باک...
ئیول نا: من هەرگیز ئەو مناڵەی لەناو سکم بوو خۆشم نەویستووە، نەمدەتوانی ئەوە بکەم، لەگەل ئەوەی من دایکی بووم، بەڵام نەمدەویست هەرگیز بێتە ئەم ژیانە، من تەنها ئەوم بۆ پاراستنی خۆم هێشتەوە، زۆر دڵخۆشم کە ئێستا ئەو لەم ژیانە نییە. سیهیون تۆ من دەناسی، هەرگیز ناتوانم شتێکم بە زۆر خۆس بوێت، ئەگەر هی خۆشم بێت، هەرگیز نەمتوانیوە دایکمم خۆش بوێت، ئەوەش وای لی دەکردم کە زۆر هەست بە تاوان بکەم، بەڵام کە ئێستا راستییەکە دەزانم زۆر دڵخۆشم بەوە... زۆر سوپاس گوزارم کە دایکم نییە...
سێهیون: ئیول نا...
ئیول نا: بەڵام ئەوە زۆر ناخۆشە بۆ من، من ئێستا نازانم کێم، ئان ئیول نا نیم و کوانگ ئیول نا ش نیم، ئێستا من لەم جیهانە بە تەنیا و بێ ناونیشانم.
سێهیون: هەرگیز ئەوە مەڵێ، تکایە ئیول نا، تۆ هێشتا هاورێی منی.
ئیول نا: زۆر سوپاس، کە لە قورسترین کات لەگەلمی...
سێهیون: ئێستا ئەوەی پێویستە تۆ بیکەیت، تەنها ئەوەیە کە داوای یاسایی لەسەر هەموو ئەوانەی دەتەێت تۆماری بکەیت، لە دوای ئەوەش کارەکانی تر لەسەر خۆمە.
ئیول نا: ئەم ماوەیە زۆر توشی بارگرانیت دەکەم...
سێهیون: نەخێر... من ئەوە بۆ کەسێکی گرنگ دەکەم لە ژیانم... هیوادارم کە ئەمانە زوو کۆتاییان بێت... ئەمرۆ دەتوانی داواکە تۆمار بکەیت...
ئیول نا: هەر ئەمرۆ ئەوە دەکەم...
ئەو رۆژە ئیول نا داوا یاساییەکەی تۆمار کرد، و چەند رۆژێک دواتر سۆن جوو لە کۆمپانیاکەی دەستگیر کرا...
زابت: ئێمە فەرمان پێگەیشتووە، کە تۆ دەستگیر بکەین بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتنی ئان ئیول نا... هەر ئێستا بیبەن، مافی ئەوەت هەیە کە قسە لەگەل پارێزەری تایبەتی خۆت بکەیت، و بەرگری لە خۆت بکەیت.
سۆن جوو: بەنەفرەت بن...
پۆلیسەکان ئەویان دەستگیر کرد و برا بۆ لێکۆڵینەوە... لە رۆژی دواتر ئیول نا بانگ کرا بۆ یەکەم دادگایی کردنی سۆن جوو... هەمووان لە ژوورەکە بە بێدەنگی دانیشتبوون، سۆن جوو و ئیول نا بەرامبەر یەکتر، ئیول نا زۆر هەستی بە ترس دەکرد کاتێک سەیرکدنەکانی سۆن جوو ی دەبینی، چوونکە دڵنیا بوو کە شتێکی خراپی بە دەستەوەیە... دادوەرەکە هات و لە دوای ئەوەی هەمووان دانیشتن، دادگاییەکە دەستی پێ کرد...
دادوەر: ئێستا با سکاڵاکەر قسەکانی بکات...
سێهیون: جەنابی دادوەر، لە هەفتەیەک لەمەوپێش، خاتوو ئیول نا لە ماڵەکەی خۆی، لە دوای ئەوەی کە رەتی کردۆتەوە هاوسەرەکەی ژنانی تر بێنێتە ماڵەوە، و لەبەر چاوی ئەو کاتیان لەگەل بەسەر بەرێت، لە گەل ئەوەی دوو گیان بووە، لە لایەن کوانگ سۆن جوو ئازارێکی زۆر دراوە، و تەنانەت هەوڵی کوشنیشی داوە، هەر ئەو شەوە بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام نەتوانراوە، منداڵەکەی رزگار بکرێت، کە ئەمەش روونی دەکاتەوە ئەوە بە تەواوەتی تاوانی کوشتنی کەسێکی بێتاوان و داهاتووی ئەم وڵاتەیە... ئێستا من هیج شتێکم نەماوە بۆ وتن...
دادوەر: زۆر باشە، ئێستا پارێزەری تاوانبارەکە با قسەکانی خۆی بکات...
پارێزەر هۆنگ: جەنابی دادوەر، هەموو ئەوانەی ئەوان وتیان راستە...
بەو قسەیەی پارێزەرەکە هەمووان دەنگەدەنگیان تێکەوت...
دادوەر: بێدەنگی... تکایە بەردەوام بە...
پارێزەر هۆنگ: بەڵام ئایە دەزانن بۆ بەرێز سۆن جوو ئەوەی لەگەل هاوسەرەکەی کردووە؟، لەبەر ئەوەی سزای بدات لەسەر ئەوەی دوای هەموو ئەو خۆشەویستییەی پێی بەخشی خاتوو ئیول نا خیانەتی لێکرد و پەیوەندی بە خۆشەویستە کۆنەکەی هەبووە.
سیهیون: ئێستا پارێزەرەکە قسەی ناراست و بێ بەڵگە دەکات...
دادوەر: رەت کرایەوە، تکایە پارێزەر هۆنگ بەردەوام بە...
پارێزەر هۆنگ: پێش ئەوەی کە خاتوو ئیول نا و بەرێز سۆن جوو هاوسەرگیری بکەن، خاتوو ئیول نا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل کەسێکی تر هەبووە، بەڵام پێش هاوسەرگیرییەکەی هەموو شتێک لە نێوان ئەو دووانە کۆتای هاتووە، بەڵام لە دوای چەند مانگێک دووبارە پەرەیان بە پەیوەندییەکەیان داوەتەوە، و تەنانەت بۆ چەند جارێک رۆشتۆتە ماڵەوە لەگەلی....
ئیول نا: تکایە جەنابی دادوەر ئەوان ئێستا هیچ راستییەک ناڵێن...
دادوەر: تکایە بە هێمنی دانیشە، ئەگەر نا ئەوا دەتکەمە دەرەوە...
پارێزەر هۆنگ: من بەڵگەی تەواوم لەسەر قسەکانم هەیە، داواکارم کە رێگە بدەن بە هێنانی شایەتهاڵەکە...
دادوەر: با ئێستا شایەتهاڵەکە بێتە ژوورەوە...
شایەتهاڵەکە هاتە ژوورەوە، بەڵام ئیول نا بە بینینی زۆر سەری سوورما و یەکسەر هەستایە سەر پێ...
ئیول نا: ئ- ئاجشی!
پارێزەر هۆنگ رووی کردە شایەتهاڵەکە و دەستی کرد بە قسە کردن...
پارێزەر هۆنگ: بەرێز هان، تۆ ئێستا دەزانی کە سزای شایەتی درۆ چەند قورسە؟ ئایە ئامادەی کە هەموو راستییەکان بڵێیت؟
بەرێز هان: بەڵێ دەزانم، وە ئامادەم هەموو ئەو راستییانەی کە بینیومن بە تەواوەتی بۆتان بڵێم....
پاریزەر هۆنگ: بەرێز هان تۆ خاوەنی مارکێتێکی بچووکی لە بەرامبەر ماڵەکەی بەرێز کوانگ...
بەرێز هان: بەڵێ ئەوە راستە، زۆر جار خاتوونە بچووکەکە دەهاتە لای من و پێداویستییەکانی دەکری...
پارێزەر هۆنگ: ئایە پێمان بڵێ، تۆ هەرگیز خاتوو ئیول نا ت بینیوە کە لەگەل کەسێک ی گەنج برواتەوە ماڵەکەی؟
بەرێز هان: بەڵێ، ئەوە تەنها یەک جار، بوو بەڵام لە دوای ئەوە جارێکی تر نەمبینیوە....
پارێزەر هۆنگ: تکایە ئەوەی بینیوتە بە تەواوەتی بۆم بگێرەوە...
بەرێز هان: رۆژێک خاتوو ئیول نا هەر وەک رۆژانەی خۆی هات بۆ مارکێتەکە و هەندێک خواردنی کری، بەڵام کە رۆشتە دەرەوە، چاوی بە کورێک کەوت، دیار بوو کە زۆر باش یەک دەناسن، لە دوای ئەوەی کورەکە بانگی کرد زۆر بە دڵخۆشی باوەشیان کرد بە یەکدا و رۆشتنەوە ماڵەکەی بەرێز کوانگ، لە دوای ماوەیەکی زۆر کوورەکەم بینی کە ماڵەکەی بەجێ هێشت. ئەوە هەموو ئەوەیە کە من دەیزانم...
بەرێز هۆنگ: هەر وەک گوێتان لێ بوو جەنابی دادوەر، دەکرێت ئەو کوورە کێ بێت بێجگە لە خۆشەویستەکەی؟ ئێستا هیچ شتێکمان نەماوە، هیوادارین کە بریارێکی دادوەرانە بدەن...
ئیول نا نەیدەتوانی هیج بڵێت، سێهیونیش زۆر توورە ببوو، سۆن جوو زۆ بە گاڵتە جارییەوە سەیری دەکردن...
دادوەر: پارێزەری خاتوو ئیول نا دەیەوێت هیج شتێک بڵێت؟
سێهیون: تکایە پێویستە کەمێک دادگاییەکە بوەستێنین، سكاڵاکەرەکەم لەوە ناچێت کە تەندروستی باش بێت...
دادوەر: بۆ ١٠ دەقە ئیسراهەت وەردەگرین دواتر بەردەوامی بە دادگاییەکە دەدەین...
هەمووان رۆشتنە دەرەوە، ئیول نا نەیدەتوانی لە جێگەی خۆی بجوڵێت، هەرگیز چاووەرێی نەدەکرد ئەوە روو بدات، سێهیون رۆشت کەمێک ئاوی بۆ هێنا...
سیهیون: تکایە ئیول نا، تۆ نیگەران مەبە من هەموو ئەمە چارەسەر دەکەم...
ئیول نا: هەرگیز چاوەرێی ئەمەم نەدەکرد، دڵنیابە سێهیون من هەرگیز کاری وا ناکەم...
سێهیون: من زۆر دڵنیام لەوە، هەروەها خۆشەویستی پێشوت کێیە؟ ئەوە من نیم؟
ئیول نا: تۆ بەتەمای چیت؟ ناکرێت؟
سێهیون: بۆ سەلماندنی راستییەکان دەبێت ئەوە بکەم... دڵنیابە زۆر بە قوڵی بیرم لەمە کردۆتەوە، بەڵام ئەوە تاکە چارەسەرە...
ئیول نا: نەخێر هەرگیز، ئەوە گومانەکان زۆر زیاتر دەکات...
سیهیون: تۆ نیگەرانی ئەوە مەبە، کاتی ئەوەیە کە منیش چەکەکانم بەکار بێنم.
ئیول نا: چەکەکانت؟
سێهیون: تەنها سەیر کە و ببینە...
ئیول نا: سیهیون..
سیهیون: من مەبەستم ئەوە نییە کە متمانەت پێ نەکەم، بەڵام پێم بڵێ ئەو کەسە کێ بوو کە ئەو رۆژە چاوت پێی کەوت؟
ئیول نا: ئەوە براکەم بوو، ئەو کاتەی کە لە ئەمریکا گەرایەوە بە کارێک، هات بۆ سەردانی کردنم. دڵنیابە لە دوای ئەو هیچ کەسێک سەردانی منی نەکردووە.
سێهیون: کەواتە ژمارەی ئەوم بەرێ...
ئیول نا ژمارەکەی یا پێی و سێهیون پەیوەندی بە براکەی کرد.... لە دوای دە خولەک دادگاییەکە دەستی پێ کردەوە...
سیهیون: جەنابی دادوەر، دەمەوێت، کە هەندێک پرسیار لە شایەتهاڵەکە بکەم...
دادوەر: کەواتە بانگی بکەنە ژوورەوە...
بەرێز هان دووبارە هاتە ژوورەوە، و ئەم جارە سێهیون دەستی کرد بە پرسیار کردن لێی...
سیهیون: بەرێز هان، تۆ وتت کە کورێکت بینیوە کە لەگەلی رۆشتۆتە ماڵەکەی، ئایە دەتوانی پێم بڵێی شێوەی چۆن بوو؟
بەرێز هان: کەسێک بوو تەمەنی لە دەوری سی ساڵ دەبوو، باڵایەکی بەرز و جەستەیەکی رێکی هەبوو، قژێکی رەش و چاوێکی تا رادەیەل گەش... ( سۆنگ جون کی)
سێهیون: ئایە دڵنایت لەوە؟
بەرێز هان: دڵنیام لەوە...
سێهیون: بە جوانی سەیری من بکە، ئایە ئەو کەسە لە من دەچوو؟ یان ئەو وێنەیە بوو؟
بەرێز هان: بەڵی ئەوە خۆیەتی، ئەو کورەی ئەو وێنەیە بوو...
سیهیون: جەنابی دادوەر ئەو دڵنیای کردەوە کە ئەو کوورە ئەوە ناو وێنەکەیە... بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم، ئەوە خۆشەویستی نییە، ئەو کەسە برایەتی، و لە دوای ئەوەی بۆ چەندین ساڵ لە یەک دوور بوون، بە کارێک گەرابوویەوە کۆریا و هاتبوو چاوی بە خوشکە تاقانکەی بکەوێت.. وە من خۆشەویستەکەی خاتوو ئیول نا م لە دوای ئەوەی کە بە تەواوەتی پەیوەندیمان نەما، بە هیج شێوەیەک لێی نزیک نەبوومەتەوە. هیوادارم کە بریارێکی دادوەرانە بدەیت. ئێستا من هیچ شتێکم نەماوە بۆ وتن.
دادوەر: زۆر باشە، پارێزەر هۆنگ، تۆ هیج شتێکت ماوە بۆ وتن؟
پارێزەر هۆنگ: نەخێر جەنابی دادوەر...
دادوەر: لە دادگاییەکەی ئەمرۆ، خاتوو ئیول نا تاوان بار کرا بە خیانەت کردن، بەڵام شتەکان پێچەوانە بوونەوە، بۆیە بێتاوانی ئەو رادەگەیەنم، ئێستا دانیشتنەکە کۆتای پێ دەهێنین، و دادگاییەکە دوا دەخەین بۆ سێ رۆژی تر..
ئیول نا زۆر دڵخۆش بوو کە توانی کۆتای بەو کێشەیە بێنێت... بەرێز هان داوای لێ بوردنی لێکرد، و لە دوای ئەوە هەمووان دادگاکەیان بە جێ هێشت، و سۆن جوو گەرێنرایەوە بۆ بەندینخانە... لەو سێ رۆژە سێهیون بە بەردەوامی خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەکان بوو، و چاوی بە هەموو کەسە نزیکەکانی سۆن جوو و ئیول نا کەوت، و بەلگەی زۆر باشی دەست کەوت...لە دوای سێ رۆژ دادگایی دووەم دەستی پێ کردەوە...

stoopp

هیوادارم کە بە دڵتان بووبێت، تکایە رای خۆتان لە کۆمێنت بنوسنن... زۆر سوپاس بۆ ئێوە...

#Byeol

My lawyer "Sehun Fanfiction" Where stories live. Discover now