Part 1

323 36 2
                                    

هێشتا لە بیرییەتی کە رۆشتە ژوورەکەیی و بە ماندوویەتییەکی زۆرەوە لە جێگەکەی پالکەوت بۆ ئەوەی بخەوێت. بەڵام چی دەکات لەم شوێنە سەیرە؟ ئەو دەنگە کێێە؟ بە ناو کێڵگەیەکی چۆلدا دەرۆشت، کەشێکی تەماوی و سارد. نەیدەتوانی هیچ شتێک ببینێت. بەڵام گوێێ لە دەنگێک بوو گۆرانی دەوت، گۆرانییەکی زۆر ناسک، ترسناک، پر ئازار و خەمناک. دوای دەنگەکە کەوت، هەتا دەرۆشت بینینی باشتر دەبوو، تەمەکە کەمتر دەبوو. تەنها دوو داری تەنیا لە تەنیشت یەک لەو زەویە چؤڵ و وشکە بە تەنیشت یەکەوە پارێزگارییان لە سەوزی خۆیان کردبوو، لە نێوانیان جۆلانەیەک هەلواسرابوو، کە جۆلانەی دەکرد. نزیکتر بۆوە و کچێکی بینی بە ئەزییەکی سپی و چاکەتێکی رەش، لەسەر جۆلانەکە دانیشتبوو. قژێکی رەشی قەترانی  هەبوو دەنگیشی پر بوو لە هەستی شاراوە. ویستی لێی نزیک بێتەوە بەڵام خوێنی سەر زەوییەکە و قۆڵە خوێناوییەکەی زۆر ترساندیان، نەیتوانی یەک هەنگاوی تر بنێت و لە جێگەکەی خۆی وەستا. کچەکە ئاوری دایەوە و سەیری کرد، برینەکانی سەر قۆلی بە ئاسانی دەبینرا، هێشتا لەسەر جۆلانەکە دانیشتبوو " تۆ لێرەیت." وشەکانی، پێستە سپی و ناسکەکەی، چاوەکانی کە وەک ئاسمانی تاریکی شەو بە بێ ئەستێرە بوو، فرمێسکە خوێناوییەکانی، زۆر زیاتر ئەویان شلەژاند... لە پر زەردەخەنە دڵرفێنەکەی نەما و لەسەر جۆلانەکە کەوتە خوارەوە. بە خێاریی رۆشت بۆلایی و هەڵی گرتەوە، پشتی نا بەیەکێک لە دارەکانەوە و خۆی لەسەر ئەژنۆ بەرامبەری دانیشت. روخسارە جوان و خەمبارەکەی بە تەواوی دڵی لیتوکیان برد. دەستی گرت و ویستی کە خوێنبەربوونەکەی بوەستێنێت، بەڵام برینەکەی دەستی تەنانەت شوێنەوارێکیشی نەمابوو.  بەڵام زەردەخەنەکانی هەرگیز نەگەرانەوە. هەستی بە زیاد بوونی لێدانەکانی دڵی کرد، لەگەل ئەوەی کچەکە دەستی برد بۆ رووخساری و زۆر بە نەرمی گوتی،" وەرە  بۆ لای من" ئەوە کۆتا رستە بوو ئەو کچە پێی وت... بە خێرایی خەبەری بۆوە و دەستی خستە سەر دڵی، هەر وەک ئەوەی هەموو ئەوانە بە راستی روویان دابێت، لێدانەکانی دڵی زۆر زیاتریان دەکرد، هەناسەکانی زۆر کورتتر بوون و زۆر ئارەقی دەکرد. لە جێگەکەی هەستا و سەیری کاتژمێرەکەی کرد، هێشتا نیوەی شەو بوو، " ئەوە چ خەونێک بوو؟" ئەوەی لە خۆی پرسی و ژوورەکەی بە جێ هێشت، رۆشت کەمێک ئاوی خواردەوە و گەرایەوە ژوورەکەی خەوتەوە... لە رۆژی دواتر دەستی کردەوە بە کاری رۆژانەی خۆی، نانی بەیانی لەگەل دایکی کە لە هەموو شت لە دنیا لای گرنگتر بوو. دواتریش رۆشتنە سەر کارەکەی... لیتوک خاوەنی کتێبخانەیەک و هۆڵێکی هونەری بوو لە ناو کتێبخانەکەی، زۆربەی پێشانگا ناودارەکان لە شوێنەکەی ئەو ئەنجام دەدران... چەندین رۆژ تێپەری و لیتوک جارێکی تر خەونێکی ئەوەندە سەیری نەبینییەوە، بەڵام هەرگیز دەنگ و شێوەی ئەو کچە مێشکی ئەویان بەجێ نەهێشت... رۆژێک پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە هۆلەکەی ئەو کرایەوە، ئەویش وەک هاورێیەکی نزیکی وێنەگرەکە و هەروەها وەک هیوایەتێکی خۆی، وەک هەموو ئەوانی تر رۆشتە پێشانگاکە و چێژی لە دیمەنی سروشتی و دڵرفێنی وڵاتانی تر دەبینی. بەڵام یەکێک لە وێنەکان بە تەواوی سەرنجی ئەویان راکێشا، ئەوە هەمان شوێنە، هەمان کەش، هەمان کات کە لە خەونەکەی بینی، بەڵام کچەکە لەوێ نەبوو، جۆلانەکە بە تەنیا و بە بێ جولە لە بەینی دارەکان مابوو. ترسێکی زۆر ناخی داگیر کرد، بە جۆرێک بۆ ساتێک نەیتوانی چاوی لەسەر وێنەکە لا ببات... وێنەگرەکە هاتە لایی و لە تەنیشتی وەستا...
لوی: لەوانەیە ئەو وێنەیەت زۆر بە دڵ بێت.
لیتیوک: لوی ئەو شوێنە....
لوی: چی بووە؟ بۆچی بەو جۆرە شلەژاویت؟ ئۆ؟ تۆ دەگریت؟
لیتیوک: پێم بڵێ ئەو شوێنە کوێیە؟
لوی: یاا، ئەوە تۆ چیتە؟
لیتیوک: تەنها پێم بڵێ...
لوی: باشە هاورێ ئارامبەرەوە، ئەو وێنەیەم لە بەلجیکا گرتووە
لیتیوک: هەر ئێستا کۆپییەکم لێی دەوێت.
لوی: گوێ بگرە، من نازانم ئێستا تۆ چیت بەسەر هاتووە، بەڵام خۆت دەزانیت کە تەنها یەک کۆپی لە وێنەکانم دەفرۆشم.
لیتیوک: کەواتە هەر ئێستا ئەو وێنەیەم بەرێ، هەر چەندت دەوێت ئەتدەمێ.
لوی: بەڵام ئێستا؟ هێشتا پێشانگاکە تەواو نەبووە.
لیتیەک: خێرا، ئەوەم دەوێت.
لوی: باشە کەمێک بۆستە.
لوی زۆر سەرسام بوو، هەرگیز لیتیوکی بەو شلەژاوییە نەبینیبوو، بەڵام بەبێ هیچ پرسیارێک وێنەکەی بۆ داگرت و بۆی پێچایەوە. لیتیوک بە خێرایی وێنەکەی لێ وەرگرت و چۆیە دەرەوەی کتێبخانەکە، بەڵام لە دەرەوە دووبارە هەمان ئەوەی بە سەر هات کە لەکاتی خەونەکەی بە سەری هات، ئارەقی زۆری کردەوە، دڵی خێرا بوو، هەناسەکانی زۆر کورت بوون. بۆینباخەکەی کردەوە و ماوەیەک لەجێگەکەی دانیشت تاکو باشتر بوو. رۆشتە ناو سەیارەکەیی و گەرایەوە مالەوە، دایکی زۆر سەری سوورما ترسا لەوەی شتێکی بەسەر هاتبێت. ئەو هەرگیز بە زووی ناگەرێتەوە بۆ مالەوە...
خاتوو پارک: لیتیوک! کورەکەم شتێک رووی داوە؟
لیتیوک: ئوما.. هەست بە باشی ناکەم.
خاتوو پارک: چیت بەسەر هاتووە؟  زۆر نەخۆش دیاریت، بەیانی کێشەت نەبوو.
لیتیوک: ئوما پێویستە بۆ ماوەیەک برۆمە ئەوروپا.
خاتوو پارک: چی؟ بەڵام بۆ؟
لیتیوک: کەسێک هەیە چاوەرێم دەکات.
خاتوو پارک: کێ؟
لیتیوک: منیش نازانم...
خاتوو پارک: ئەوە چۆن دەبێت؟
لیتیوک دەستی کرد بە گێرانەوەی خەوەکەی بۆدایکی و وێنەکەی پشاندا ئەویش زۆر سەری سوورما...
خاتوو پارک: واتە لەسەر ئەو جۆلانەیە بوو؟
لیتیوک: تەنها ئەو کچە لە وێنەکەدا نییە، هەموو شتێکی ئەو وێنەیە ئەوەیە کە ە خەونەکەمدا بینیم. سەرەتا وتم لەوانەیە تەنها خەونێک بێت. بەڵام ئێستا زۆر دوو دڵم خۆشم نازانم دەبێت چی بکەم.
خاتوو پارک: سەیرکە کورەکەم، خەون هەمیشە دەرگایەکە بۆ نهێنییەکی گەورەی ژیان، ئەگەر بەو شێوەیە باش دەبیت برۆ و بە شوێن ئەو شوێنەدا بگەرێ، دڵنیام لەوێ سەرەداوێکت دەست دەکەوێت...
لیتیوک: بەڵام ئوما، من هەرگیز باوەرم بە خەون نەبووە.
خاتوو پارک: ئەمە زۆر جیاوزە، ئەوەتا هەموو ئەو شتانە بە راستی هەن کە تۆ بۆ تەنانەت یەکجاریش ئەو شوێنەت نەبینیوە، بۆیە دەکرێت ئەو کچە بەراستی بوونی هەبێت و پێویستی بە یارمەتی بێت. بۆیە برۆ، نیگەرانی منیش مەبە.
لیتیوک: ئوما...
خاتوو پارک: دڵنیابە نهێنییەکی گەورە لە پشت ئەو خەونە هەیە، ئەگەر کەسێکە و پێویستی بە یارمەتییە یارمەتی بدە، ئەگەر چارەنووستە رازی بە پێی. ئەگەر تەنها خەونێکیشە ئەوا دوای ئەوەی دڵنیا بوویتەوە لە بیری کە...
ئەو رۆژە لیتیوک رۆشت بلیتی بەلجیکای کری و لە دوای سێ رۆژ گەشتەکەی کرد. یەکەم رۆژ کە گەشت شەو بوو، بۆیە ناچار بوو تا بەیانی چاوەرێ بکات. لە رۆژی دواتر لە دوای گەرانێکی زۆر کەسێکی دۆزییەوە بیباتە ئەو شوێنە. کاتێک گەشت هەمان ئەوە بوو لە خەونەکەیی و وێنەکەدا هەبوو. لیتیوک بەرەو دارەکان رۆشت و بینی هیچ کەسی لێ نییە...
لیتیوک: سوپاسگوزارم کە تەنها خەونێک بووە...
رۆشتە سەر جۆلانێکە و دانیشت بەڵام خوێن لە زەویەکە هەبوو، ئەوە زۆر ترساندی دوای رێرەوی خوێنەکە کەوت و لە پشت دارەکەوە کۆتایی هات، بەڵام کچەکە بەراستی لەوێ بوو، بە هەمان ئەو شێوەیە و لە هەمان شوێن دانیشتبوو کە لیتیوک داینا. دەتوت کە ئەو هەموو ماوە زۆرە چاوەرێی دەکرد... زۆر بە خێرایی توند برینەکەی پێچا و لەگەل خۆی بردی بۆ ناو ئەو سەیارەیەی پێی هاتبوو، بە خێرایی بردیانە نەخۆشخانە و پزیشکەکان بە خێرایی بردیان بۆ چارەسەر... لە کاتێک چارەسەری ئەویان دەکرد پەرستارێک هات بۆ لای...
پەرستار: ببورە گەورەم!
لیتیوک: بەڵێ.
پەرستار: ئایە تۆ ئەو نەخۆشە دەناسیت؟
لیتیوک: نەخێر، من تەنها ئەوم دۆزییەوە.
پەرستار: دەکرێت بزانین شتێکی پێ بووە کە بتوانین پەیوەندی بە کەسێک بکەین؟
لیتیوک: نەخێر من هیچ شتێکم بەو نەبینی.
پەرستار: ئەوە زۆر قورسە، دەبێت پەیوەندی بکەین بە یەکێک لە خێزانەکەی.
لیتیوک: من بەرپرسیار دەبم لە هەموو شتێکی، تا ئەو کاتەی خێزانەکەی دەدۆزنەوە.
پەرستار: زۆر سوپاس بۆ تۆ. تکایە ئێستا لەگەل من وەرە.
لیتیوک رۆشت و پارەی هەموو چارەسەرەکانی دا... پزیشکەکان نەشتەر گەریان بۆ کرد و چارەسەری شوێنە براوەکەی قۆلیان بۆ کرد. بەڵام لیتیوک بە بەردەوامی مێشکی لای هەموو ئەو شتە سەیرانە بوو کە لەگەلی روو دەدەن، بۆچی هەموو ئەوەی بە خەون بینی؟ ئایە شتێک ئەو دووانە بە یەکەوە دەبەستێتەوە؟ 
ستۆپپ...
راتان چییە لەسەر پارتی یەکەم؟
راتان چییە بۆ پارتی داهاتوو؟
تکایە رەخنە و پێشنیارەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. کوماوۆ.
#Byeol

A Dream " LeeTeuk Fanfiction" Where stories live. Discover now