Part 4

142 25 1
                                    


نزیکی کاتژمێر نۆ بوو لیتیوک لە مالەکە رۆشتە دەرەوە، لۆراش لەگەلی رۆشت... 

... 
لیتیوک: لۆرا، بەنیاز بووم بەیانی کەمێک بگەرێم، بەڵام هیچ شوێنێک شارەزا نیم، ئایە دەتوانیت لەگەل من بێیت؟
لۆرا: بەدڵنیایی، منیش ئەوەم زۆر پێخۆش دەبێت.
لیتیوک: زۆرباشە کەواتە بەیانی دێم بە شوێنتا.
لۆرا: کاتژمێر نۆ ئامادە دەبم...
مالئاواییان لە یەک کرد و لیتیوک گەرایەوە بۆ هۆتێلەکەی، لۆراش دەرگاکەی داخست و لەگەل دایکی و باوکی دانیشت...
ماریا: لیتیوک کورێکی زۆر باشە. تۆش پێت وا نییە؟
لۆرا: ئەوە راستە.
جەیدن: هیوادارم کە زاوای داهاتوشم کەسێکی وەک ئەو بێت.
لۆرا: شتی وا روونادات. من دەرۆمەوە ژوورەکەم. شەوشاد.
جەیدن/ماریا: شەو شاد.
لە رۆژی دواتر لۆرا زوو لە خەو هەستا و خۆی ئامادە کرد، شۆرتێکی پیرۆزەیی و بلوسێکی سپی بە گول نەخشێنراو لەبەر کرد، کالەیەکیش لە بلوسەکەی. قژی بەردایەوە و کەمێک مەیکئەپی کرد. کاتژمێر نۆ لیتیوک هات بە شوێنیا و بەیەکەوە رۆشتنە دەرەوە...
لیتیوک: ئەمرۆ زۆر جوانتریت.
لۆرا: بەراست؟ زۆر سوپاس.
لیتیوک: ئێستا پێویستە لە کوێوە دەست پێ بکەین؟
لۆرا: ممم، رات چییە بچینە لیوڤێن؟ لەوێ، پارک و بازار و مۆزەخانە و هەروەها چەندین کەنیسەی کۆنی لێیە.
لیتیوک: تۆ کوێت پێ باش بێت دەچینە ئەوێ.
لۆرا: دەچینە ئەوێ...
بەیەکەوە رۆشتنە لیۆڤێن، لیتیوک زۆر سەرسام بوو بە جوانی شوێنەکانی ئەوێ. لۆراش لەبارەی هەموو شتەکانی ئەوێ زانیاری پێ دا...
لیتیوک: بەڵام تۆ چۆن ئەوە دەزانیت؟
لۆرا: کارەکەم رێنیشاندەری گەشتیارانە.
لیتیوک: وااا، ئەوەت بە راستتە؟
لۆرا: بەڵێ. هەر لە منداڵییەوە زۆر هەزم لە گەشت بووە، بۆیە بریارم دا کە لەو بوارە کار بکەم.
لیتیوک: کەواتە من کەسە راستەکەم دۆزیوەتەوە. 
لۆرا: بە دڵنیایی.
هەردووکیان ئەو رۆژەیان بە زەردەخەنەو پێکەنین و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەسەر برد. لە نیوەرۆ خواردنی دەریاییان خوارد، و لە ئیوارەش تەنها چەند شتێکی ئاساییان خوارد. کات درەنگی کردبوو کە رۆشتنەوە.
لیتیوک: ئەمرۆ بە هۆی منەوە زۆر ماندوو بوویت.
لۆرا: نەخێر، بە پێچەوانەوە، بەهۆی تۆوە توانیم کاتێکی زۆر خۆشم هەبێت.
لیتیوک: کەواتە ئەمشەو باش پشوو بدە، بەیانیش بەهەمان شێوە دەرۆینە دەرەوە.
لۆرا: بە دڵنیایی، بەیانی شوێنی زۆر خۆشتریش دەرۆین. ئێستا شەو شاد.
لیتیوک: شەوشاد لۆرا.
هەتا لۆرا رۆشتە ژوورەوە لیتیوک لە بەردەم مالەکەیان وەستا، دواتریش بە دڵخۆشی گەرایەوە، کاتێک لە جێگەکەی پالکەوتبوو بە بەردەوامی بیری لە لۆرا دەکردەوە...
لیتیوک: چ شتێک لە تۆ سەرنجی منی راکێشاوە؟ چاوەکانت؟ لێوەکانت؟ جەستە رێکەکەت؟ پێکەنینەکەت؟ فرمێسکەکانت؟ نەرمییەکەت؟ شاراوەییەکەت؟ ئایش دیاری کردنی زۆر قورسە. بەڵام بە دڵنیایی من بە هێمنی دەکەومە داوی تۆوە. لۆرا ویل...
لە رۆژی دواتر رۆشتنە ئەنتوێرپ و لە دوای نانی نیوەرۆ رۆشتنە بازارەکانی برۆسێل، چەند دیارییەکی کری، دیارییەکی بۆ لۆرا و دایک و باوکیشی کری...
لۆرا: بەراستی پێویستی بەوە نەدەکر.
لیتیوک: تەنها خۆم ویستم کە هەندێک دیاریتان بۆ بکرم، ئەم ماوەیە ئێوە لەگەل من زۆر باش بوون، ئەوە وەک سوپاسێک وەرگرە.
لۆرا: دەبێت ئێمە سوپاسی تۆ بکەین، سوپاس کە یارمەتی من دەدەیت لیتیوک. تەنانەت کاتێکیش منت نەدەناسی تۆ یارمەتی منت دا و توانیت بیرۆکە خراپەکان لە مێشکم دەربکەیت.
لیتیوک: من تەنها چەند وشەیەکم وت، سوپاس بۆ تۆ کە بە قسەت کردم.
لۆرا: بەراست، تۆ بەیانی دەرۆیتەوە.
لیتیوک: ئەوە راستە، کاتژمێر هەشت فرۆکەکەم لێرە دەروات. تۆش دوای هەفتەیەک دێیتە ئەوێ.
لۆرا: هیوادار بووم زیاتر بمێنیتەوە.
لیتیوک: بەراست؟ کەواتە دەتەوێت زیاتر بمێنمەوە؟ دەتوانم ئەوە بکەم، ئەگەر تۆ بتەوێت.
لۆرا: هاه، تۆ ئێستا بۆ بەو شێوەیەی؟ من تەنها قسەیەکم کرد.
لیتیوک: کەواتە دەتەوێت برۆمەوە؟
لۆرا: نەخێر بەو شێوەیە نییە.
لیتیوک: کەواتە ئەوە چییە؟ تۆ ناتەوێت برۆمەوە، ناشتەوێت بمێنمەوە، بەراست مانای چییە؟ خۆ ناکرێت؟
لۆرا: چییە؟
لیتیوک: ئایە تۆ بە من سەرسامی؟
لۆرا: چیی؟ هاه، ئێستا شێت بوویت؟ من بۆ بە تۆ سەرسام بم؟
لیتیوک: بۆ نا؟ من کەسێکی باشم، دڵی هەمووان رادەگرم، هەمووان منیان خۆش دەوێت، لەسەرووی هەمووشیانەوە من زۆر قۆزم.
لۆرا: زۆر لە خۆت رازیت.
لیتیوک: بە دڵنیایی، ئەگەر وا نەبێت چۆن دەتوانم لە کەسانی تر رازی بم؟ دەبێت پێش هەمووان هەموو هەستێکم بەرامبەر خۆم هەبێت، بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەوانی تریش هەمبێت.
لۆرا: تۆ راست دەکەیت... هیوادارم بمتوانیایە وەک تۆ بم.
لیتیوک: زۆر ئاسانە، تەنها متمانەت بە خۆت بێت.
لۆرا: هەول دەدەم ئەوە بکەم.
لیتیوک: دڵنیام ئەوە دەکەیت.
لۆرا: کاتێک یەمە کۆریا دەبێت بە باشی ئاگادارم بیت، هەروەها شوێنی زۆر زۆرم پشان بدەیت. دڵنیابە پێش ئەوەی بێم خۆم لە ئینتەرنێت بە دوای باشترین شوێنەکاندا دەگەرێم.
لیتیوک: بەڵێ خانمەکەم.
لۆرا: زۆر دڵخۆشم، لە کۆتایی دەرۆمە شوێنێک.
لیتیوک: کە هاتیت دەتوانیت لە مالەکەی من بمێنیتەوە، من لەگەل دایکم دەژیم، ئەوێش زۆر گەورەیە بۆ دووکەس.
لۆرا: بەڵام..
لیتیوک: تۆ میوانی ئێمەیت، بە دڵنیایی لای ئێمە دەمێنیتەوە.
لۆرا: باشە، بەڵام دەبێت خۆشترین ژوورم بۆ دابنێیت.
لیتیوک: مالەکەی من هەموو ژوورەکانی ناوازەن، باوەریش ناکەیت دەتوانیت خۆت بێیت و بە چاوی خۆت بیانبینیت.
لۆرا: هێی، کە هاتم خۆم هەمووی ئەبینم.
شەو بەیەکەوە رۆشتنەوە مالی لۆرا و لە دوای ماوەیەک مالئاوایی لێ کردن. لە رۆژی دواتر خێزانی ویل بردیانە فرۆکەخانە و مالئاواییان لێکرد. کاتژمێر هەشت فرۆکەکەی بەلجیکای بەجێ هێشت و گەشتە دوور و درێژەکەی بۆ کۆریا دەستی پێکردەوە...
لە دوای رۆژێک گەشتە فرۆکەخانەی سیئۆلی نێودەوڵەتی و بینی دایکی چاوەرێی دەکات..
لیتیوک: ئوماا..
خاتوو پارک: بەخێر بێیتەوە کورەکەم، هیوادارم کە گەشتێکی خۆشت هەبوو بێت.
لیتیوک: کە رۆشتینەوە هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم.
خاتوو پارک: بە دڵنیایی، هەروەها ئوما ئەمرۆ خواردنی زۆر تایبەتی بۆ ئامادە کردوییت.
لیتیوک: کوماوۆ ئوماا.
بەیەکەوە رۆشتنەوە مالەوە، لە دوای ماوەیەک لە پشوو دان لیتیوک باسی هەموو شتێکی بۆ کرد، وێنەکانی پشان دا و دایکیشی زۆر سەرسام بوو پێی.
لیتیوک: ئەو لە دوای هەفتەیەک دێتە ئێرە، و ماوەیەک لەگەل ئێمە دەمێنێتەوە.
خاتوو پارک: وایی، لە کۆتایی بوکی داهاتووم دەبینم.
لیتیوک: ئوما.. ئایش  بەراستی کاتی ئەو گالتانە نییە.
خاتوو پارک: ناتوانیت لە منی بشاریتەوە، تۆ ئەوت خۆشدەوێت.
لیتیوک: ئایش بوسن؟
خاتوو پارک: من دڵنیام لەوە، کە هات ئەو ناگەرێتەوە بۆ بەلجیکا.
لیتیوک: ئایش ئوما، گالتەکانت زۆر سەیرن.
خاتوو پارک: هەر وەک خەونەکەی تۆ. پابۆ.
لە دوای هەفتەیەک لۆرا گەشتە کۆریا و لیتیوک چوو بۆ بەخێرهاتنی، لە دوای ماوەیەک لە چاوەروانی لە کۆتایی لۆرا لە ناو چەندین کەس دەرکەوت، هەر کە چاوی بە لیتیوک کەوت زەردەخەنە کەوتە سەر لێوی و بەرەو لتیوک رۆشت...
لیتیوک: بەخێر بێیت بۆ کۆریا.. هیوادارم کە زۆر ماندوو نەبووبیت لە گەشتەکەت.
لۆرا: ماندوو بووم، بەس کە جوانی ئێرە و تۆم بینی هەموویم بیر چۆوە.
لیتیوک: جارێ هیچت نەبینیوە.
لۆرا: ناتوانم چاوەروان بم بۆ شتە سەرسورهێنەرەکان لێرە.
لیتیوک یارمەتی دا لە بردنی جانتاکانی بۆ لای سەیارەکەی، و بەیەکەوە بەرێ کەوتن بۆ مالەوە.
لۆرا: واوو، ئێرە زۆر سەرسورهێنەرترە لەوەی چاوەرێم دەکرد.
لیتیوک: دەتەوێت گەشتێکی خێرا بە ناو شارەکەدا بکەین؟
لۆرا: دەتوانین ئەوە بکەین؟
لیتیوک: بە دڵنیایی.
لەسەر رێگەی گەرانەوەیان رۆشتنە چەندین شوێن، لۆراش زۆر سەرسام بوو، هەر وەک منداڵێک رەفتاری دەکرد، کە دایکی و باوکی لە دوای ماوەیەکی زۆر ئەو دیارییەی بۆ دەکرن کە هەزی لێیبووە. لیتیوک بە بینینی بەو شێوەیە زۆر دڵخۆش بوو.
لیتیوک: دیارە کە ئێرەت زۆر بە دڵە.
لۆرا: زۆر زۆر... ئەگەر بمزانیایە بەم شێوەیەیە، ئەوا بە دڵنیایی زۆر زووتر دەهاتم بۆ ئێرە.
لیتیوک: گرنگ ئەوەیە ئێستا لێرەیت، لەگەل کەسێکی قۆزی وەک منیش.
لۆرا: تشە، دووبارە دەستی پێ کردەوە.
لیتیوک: گوێم لێت بوو.
لۆرا: باشتر.
لە دوای ماوەیەک گەشتنەوە مالەوە و خاتوو پارک زۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی کرد، ویستی کە لە ئامێزی بگرێت، بەڵام بیری کەوتەوە کە ئەو ئەوەی پێ خۆش نییە، بۆیە هەر زەردەخەنەی کرد و خۆشەویستی خۆی پیشان دا بۆی...
خاتوو پارک: زۆر دڵخۆشم کە هاتوویت بۆ ئێرە، وا هەستکە کە لە مالی خۆتدا بیت.
لیتیوک: ئەو زۆر دڵخۆشە بە هاتنت بۆ ئێرە، وا هەست کە لە مالی خۆتدا بیت.
لۆرا: زۆر سوپاس، منیش زۆر دڵخۆشم بەوەی کە چاوم پێت کەوت.
لیتیوک: دڵخۆشە کە لێرەیە و چاوی بە تۆ کەوتووە.
خاتوو پارک: لە کۆتایی بووکی داهاتووم، کەسێکی شیرینی وەک تۆیە. تکایە باش ئاگاداری کورەکەم بە.
لیتیوک: ئوماا...
خاتوو پارک: وێ؟ من بەراستی هیوا بۆ ئەوە دەخوازم.
لیتیوک: ئەگەر کۆری بزانیایە، دڵنیابە بۆ یەک سات لێرە نەدەمایەوە. پێم وتی کە پەیوەندییەک لە نێوان ئێمە نییە.
خاتوو پارک: خۆ منیش پێم وتیت، کە ئەو هات ناگەرێتەوە. 
لیتیوک: ئوما چیبال...
خاتوو پارک: بیبە بۆ ژوورەکەیی و دواتر وەرن بۆ نانخواردن، هەموو شتێک ئامادەیە.
خاتوو پارک بەجێی هێشتن، لیتیوک رووی کردە لۆرا بینی پێدەکەنێت.
لیتیوک: شتێک بووە؟
لۆرا: تەنها دایکت کەسێکی زۆر خۆشەویستە، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوانتان هەیە.
لیتیوک: ئەو گرنگترین کەسە بۆ من.
لۆرا: بە دڵنیایی.
لیتیوک: ئێستاش بە مالەکەدا بگەرێ و ژوورەکەت هەلبژێرە.
لۆرا: ئۆوو، بەڵێنەکەت بیرنەچۆتەوە.
لیتیوک: من هەر بەو شێوەیەم.
لۆرا: ئایش. ئێستا لە کام ژوورەوە دەست پێ بکەین؟
لیتیوک: ژوورەکان لە سەرەوەن.
رۆشتەن سەرەوە بەلام تەنها سێ ژووری لێ بوو، رۆشتنە ژووری سێیەم، کاتێک دەرگاکەی کردەوە لۆرا زۆر سەرسام بوو پێی...
لۆرا: واا، ئێرە زۆر جوانە. '
لیتیوک: دایکم ئێرەی چاک کردووە.
لۆرا: ئێرە خۆشە، ئەی ژوورەکانی تر؟
لیتیوک: هەر ئەمەیە.
لۆرا: بەڵام تۆ وتت کە ژووری زۆرت هەیە.
لیتیوک: ئێ راستە، سێ ژووری لێیە، یەکەم هی دایکمە، ئەوەی تەنیشت ئێرە هی منە. ئەمەشیان بۆ تۆ.
لۆرا: ئایش، تۆ منت هەلخەلەتاند.
لیتیوک: هەرگیز. ئەم ژوورە هی کەس نییە.
لۆرا: بەڵام تۆ قسەی خۆت گۆری. وتت دەتوانم بە دڵی خۆم ژوورێک هەڵبژێرم.
لیتیوک: تۆ ئێرەت بە دڵ بوو. دەتوانیت ئێستا پشوو بدەیت.
لۆرا: بەڵام... ئایش لە بیری کە. زۆر سوپاس کە جێیەکت بە من دا.
لیتیوک: ئێرە بە ماڵی خۆت بزانە. دەتەوێت سەیری ژوورەکانی تریش بکەیت؟
لۆرا: دەتوانم؟
لیتیوک: بۆ نا؟
لۆرا بە دڵخۆشی لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە، یەکەم جار چوونە ژوورەکەی لیتیوک..
لۆرا: واا، ئێرە زۆر جوانە.
لیتیوک: هەر وەک خۆم؟
لۆرا: دەتوانین برۆینە ژوورەکانی تر.
لۆرا بە بێزاری لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە و لیتیوکیش بە پێکەنینەوە دەرگاکەی داخست. بەیەکەوە رۆشتنە خوارەوە، هۆڵێکی گەورەی خر بوو، لە تەنیشت پلیکانەکان پیانۆیەکی گەورەی سپی لێ بوو. چێشت خانە و هۆلەکە تەنها یەک پلیکانە جیای دەکردنەوە. هەموو شتەکانی مالەکە زۆر بە جوانی رێک خرابوو.
لۆرا: مالەکەت زۆر خۆشە.
لیتیوک: ئێستا باوەرت کرد کە بۆ دووکەس زۆرە؟
لۆرا: ئەوەندەش گەورە نییە. بەڵام ئەی ئەو ژوورە؟
لیتیوک: ئەوە کتێبخانەیە، دەتەوێت بیبینیت؟
لۆرا: زۆر هەز دەکەم.
رۆشتنە ژوورەکە، ژوورێکی تەسک  بوو بەڵام دیمەنێکی زۆر سەرنجراکێشی هەبوو، لە بەرامبەر دەرگاکە پەنجەرەیەکی گەورەی لێ بوو، بە درێژایی دیوارەکانیش لەمبەر و لەوبەر رەفەی پر لە کتێب بوو، لە زەوییەکە جێگەیەک دانرابوو کە دەتتوانی لەگەل خوێندەوەی کتێب بە ئاسوودەیی چێژ لە دیمەنی دەرەوەی مالەکە ببینیت. مێزێکی بچوکیش دانرابوو، لاپتۆپێکی لەسەر بوو. لۆرا بە سەرسامی لە کتێبخانەکە دەیروانی...
لیتیوک: ئێرەت پێ چۆنە؟
لۆرا: هەرگیز لەو بروایە نەبووم کتێبخانەیەکی وا سەرنج راکێش ببینم.
لیتیوک: لێرە هەموو شتێک دەبینیت.
لۆرا: هەموو ئەو کتێبانەت خوێندۆتەوە؟
لیتیوک: بەڵێ، زۆربەیان بە ئینگلیزین، دەتوانی هەر کامیانت بوێت بیخوێنیتەوە، ئەو لاپتۆپەش هەرکات پێویستت بوو دەتوانیت بەکاری بهێنیت.
لۆرا: ئەوەت بە راستە؟
لیتیوک: ئم...
لۆرا: زۆر سوپاس بۆ تۆ، دەتوانم دواتر کتێبێک بەرم؟
لیتیوک: وتم هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت کە بیانخوێنیتەوە.
لۆرا: تۆ باشترین کەسیت ناسیبێتم.
لیتیوک: من بەو شێوەیەم.
لۆرا: بە دڵنیایی، هاورێکەی من بەو شێوەیەیە...
هەردووکیان پێدەکەنین، لەو  کاتە خاتوو پارک هات و بانگی کردن بۆ نانخواردنی نیوەرۆ، چەندین شتی تایبەتی ئامادە کردبوو، لۆراش هەموویانی تاقی کردەوە و سەرسام بوو پێیان. لە دوای نان خواردن لیتیوک و لۆرا چێشتخانەکەیان پاککردەوە و دواتر لەگەل خاتوو پارک بۆ ماوەیەک دانیشتن و قسەیان دەکرد، دواتر لۆرا رۆشتە ژوورەکەیی پشوو بدات، لیتیوکیش گەرایەوە بۆ کارەکەی.... لە رۆژی دواتر کە هەمووان هەستان بینیان خاتوو پارک خۆی گۆریوە و جانتایەکی ئامادە کردووە...
لیتیوک: ئوما! دەرۆیتە شوێنێک؟
خاتوو پارک: دەچمە جیجو، پورت نەخۆشە دەچم سەردانێکی دەکەم.
لیتیوک: بەڵام ئوما!
خاتوو پارک: کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر بەرن.
لۆرا: دایکت دەرواتە شوێنێک؟
لیتیوک: ئەو دەرواتە دورگەی جیجو، پورم نەخۆشە سەردانی ئەو دەکات.
لۆرا: بەراست؟ هیوادارم کە زوو باش بێتەوە.
لیتیوک: زۆر سوپاس. گەشتێکی خۆش ئوما.
خاتوو پارک: ئاگاداری خۆتان بن. نانی بەیانیم ئامادە کردووە، نانەکەتان بخۆن و دواتر برۆن.
لیتیوک: دەتبەمە فرۆکەخانە.
خاتوو پارک: شۆفێرێک لە دەرەوە چاوەرێم دەکات. تۆ لەگەل لۆرا بمێنەرەوە.
خاتوو پارک بەجێی هێشتن و هەردووکیان بە تەنیا مانەوە. نانی بەیانیان خوارد و لە دوای پاکردنەوەی مالەکە خۆیان ئامادە کرد، و رۆشتنە دەرەوە. لیتیوک لۆرای بردە چەند شوێنێک و کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەر برد. 
ستۆپپ.
راتان چییە لەسەر ئەم پارتە؟
پێشبینیتان چییە بۆ پارتەکانی داهاتوو؟
تکایە رەخنەو پێشنیارەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. کوماوۆ.
#Byeol

A Dream " LeeTeuk Fanfiction" Kde žijí příběhy. Začni objevovat