مێزەکەیان پاکردەوە و دەستیان کردەوە بە نان خواردن، بەڵام هێشتا لۆرا بە هێمنی پێدەکەنی. لیتیوکیش بەوە زۆر دڵخۆش بوو، لە کۆتایی توانی بزانێت چۆن یارمەتی بدات...
لیتیوک: لۆرا؟
لۆرا: بەڵێ.
لیتیوک: ئایە دەتوانین ببینە هاورێ؟
لۆرا: ئەی ئێستا هاورێ نین؟
لیتیوک: ئەوەت بەراستە؟
لۆرا: ئەگەر بە هاورێی خۆم نەزانیتایە، نەمدەهێشت بێیتە ئەم شوێنە.
لیتیوک: وااا، تۆ زۆر باشیت... هەست بەو بریسکەکانی ناو چاوم ئەکەیت؟ دڵیش لە چاوم هاتۆتە دەرەوە، واتای ئەوەیە زۆر دڵخۆشم.
لۆرا: شێت، بەراست تۆ کێشەیەکت نییە؟
لیتیوک: وا دەردەکەوێت؟ ببورە، ویستم کەمێک قسەت لەگەل کەم.
لۆرا: نانا بەڵام ئەوەیە تەنها سەیر دەجولێیتەوە.
لیتیوک: ببورە، لەمەو دوا بە باشی دەجوڵێمەوە.
لۆرا: مەبەستم ئەوە نەبوو.
لیتیوک: کێشە نییە، من دڵم گەورەیە ئەگەر مەبەستیشت ئەوە بێت، دڵنیابە کە بە گوێت ناکەم.
بە پێکەنینەوە سەیری کرد، و لۆراش دووبارە زەردەخەنەی کرد. ئەو رۆژە هەردووکیان بەیەکەوە زۆر دڵخۆش بوون، لیتیوک قسەی بۆ دەکرد و لۆراش بە بەردەوامی پێ دەکەنی. پزیشکەکان و پەرستارەکان زۆر سەرسام بوون ، کە لیتیوک بە ماوەیەکی کەم توانی لەو نزیک بێتەوە، بۆیە رێگەیان پێدا رۆژانە سەردانی بکات. لە رۆژی دواتر پێش ئەوەی بەجێی بهێڵێت چاوی بە جەیدن و ماریا کەوت، بەیەکەوە بۆ ماوەیەک وەستان.
جەیدن: کەواتە ئێستا دەرۆیت؟
لیتیوک: بەڵێ، ئێستا کە ئێوە گەراونەتەوە پێویستە من برۆم.
جەیدن: لیتیوک، زۆر سوپاس.
لیتیوک: بۆچی؟
جەیدن: لە پزیشکەکانەوە بیستمان، تۆ دوێنێ زۆر یارمەتی لۆرات داوە. بەهۆی تۆوە پێکەنیوە، هەروەها بە باشی نانی خواردووە. ئەوە هەمووی بەهۆی هەوڵەکانی تۆوەیە.
لیتیوک: پێویست بە سوپاس ناکات، ئەوە ئەرکی خۆمە.
ماریا: زۆر دڵخۆش دەبین ئەگەر بۆ ماوەیەک لەگەلی بیت، لۆرا زۆر دەمێکە پێویستی بە کەسێکی وەک تۆ هەیە، لە کۆتایش هاتیت.
لیتیوک: ئەوە دەزانم. دڵنیابن هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم.
سوپاسیان کرد و لیتیوک ئەوانی بەجێ هێشت... هەموو رۆژێک لە سەردانەکانی زیاتر و زیاتر لە لۆرا نزیک دەبۆوە و زیاتر کەسایەتی ئەوی بۆ دەردەکەوت. لۆرا کەسێکی هێمن دەردەکەوێت، بەڵام لە راستیدا زۆر شێتە. خاوەنی دڵێکی گەورەیە، بەڵام بەهۆی ئەو روداوەی بەسەری هاتووە، هەروەها چەندین شتی شارەوەی تر ناتوانێت سروشتی خۆی دەربخات... رۆژێک بەیەکەوە رۆشتنە باخچەی نەخۆشخانەکەو دانیشتبوون قسەیان دەکرد...
لیتیوک: لۆرا دەتەوێت لێرە برۆیتە دەرەوە؟
لۆرا: ئەوە چۆن دەبێت هێشتا من چارەسەرەکانم تەواو نەبوون.
لیتیوک: تۆ ساڵێکە چارەسەر وەردەگریت، بەڵام هێشتا وەک خۆتیت. رات چییە کە شێوازێکی نوێ تاقی بکەیتەوە؟
لۆرا: ئەوە چۆن دەبێت؟
لیتیوک: لەگەل من وەرە دەرەوە. ماوەیەک لە هەمووان دوور بکەوەرەوە، تەنانەت لێرەش. بەیەکەوە دەرۆینە کۆریا، لەوێ لەگەل من بمێنەرەوە، وبەیەکەوە چارەسەری تۆ دەکەین.
لۆرا: لیتیوک، ئەم پزیشکانەی ئێرە نەیانتوانی هیچ بکەن، تۆ چۆن ئەوەت پێ دەکرێت؟
لیتیوک: من ئەوە ناکەم. خۆت ئەوە دەکەیت، تەنها پێویستە متمانەت بە خۆت بێت.
لۆرا: تۆ من ناناسیت؟
لیتیوک: بەڵێ، هەر بۆیە ئەوەت پێ دەڵێم.
لۆرا: نەخێر، هیچ کەس من ناناسێت. لیتیوک لەوانەیە ئەوان لە بارەی نەخۆشییەکەی منیان پێ وتبیت، بەڵام تۆ نازانیت چ شتێکە لە ناخەوە دەمروخێنێت.
لیتیوک: کەواتە پێم بڵێ ئەوە چییە؟
لۆرا: ئەوە...
لیتیوک: من گوێم بۆ گرتویت.
لۆرا: زۆر شت، تۆ لەوە تێناگەیت.
لیتیوک: کەواتە پێم بڵێ با تێبگەم.
لۆرا: ناتوانم ئەوەت پێ بڵێم، تکایە پرسیاریش مەکە.
لیتیوک: باشە من پرسیار ناکەم. بەڵام بیر لەوە بکەرەوە کە وتم، دڵنیابە بەوە زۆر باشتر دەبیت.
مaوەیەک بە بێدەنگی دانیشتن و لۆرا بیری لە قسەکانی کردەوە.
لۆرا: زۆر باشە با ئەوە بکەین.
لیتیوک: زۆر سوپاس کە بە داواکەم رازی بوویت. من خۆم قسە لەگەل دایک و باوکت و پزیشکەکان دەکەم.
ئەو رۆژە لیتیوک چاوەرێی جەیدن و ماریا ی کرد تا گەرانەوە، لەگەلیان رۆشتە کافتریای نەخۆشخانەکە و هەموو شتێکی پێ وتن...
جەیدن: بەڵام ئەوە چۆن دەبێت لیتیوک؟ ئەو هێشتا چارەسەرەکانی تەواو نەکردووە.
لیتیوک: ئەو پێویستی بە چارەسەر نییە، دڵنیابن لەوەی کە ئەو نەخۆشییەکی دەرونی نییە.
جەیدن: تۆ ئێستا باسی چی دەکەیت؟ پێت وایە لە پزیشکەکان باشتر بزانیت؟
لیتیوک: نەخێر، بەڵام لە پزیشکەکان باشتر دەیناسم.
ماریا: ئەوە راستە.
لیتیوک: لۆرا شتێکی شارەوە لە ناخی هەیە کە دەیروخێنێت، هەروەها بە هۆی نەخۆشییەکەی ناتوانێت ئەوە لە بیر خۆی بەرێتەوە. ئەوە و رووداوەکە و زۆر شتی تر وای لێکردووە کە بەو جۆرەی ئێستای لێبێت. من پێم وایە ئەگەر لە هەمووان و لەم شوێنەش دوور بکەوێتەوە، ناچار دەبێت لەگەل خەلک تێکەل بێت و دووبارە متمانە بە خۆیی و کەسەکانی دەوریشی بکات.
جەیدن: بەڵام تۆ چۆن ئەوە دەزانیت؟
لیتیوک: ئەو وتی کە شتێک لە ناخەوە دەیروخێنێت. دڵنیام ئێوەش لە بارەی نازانن.
ماریا: کەواتە ئەوە بکە. بەڵام من دەمەوێت کچەکەم بە تەندروستی بمێنێتەوە.
لیتیوک: بەرێز جەیدن؟
جەیدن: منیش رازیم.
لیتیوک: کەواتە ئەمشەو لە نەخۆشخانە بیبەنە دەرەوە.
ماریا: بەو خێراییە؟
لیتیوک: بەڵێ. من تەنها سێ رۆژم لێرە ماوە، دەمەوێت ئەو سێ رۆژە لەگەل من بێت.
دایکی و باوکی رازی بوون و ئەو ئێوارەیە لە نەخۆشخانە بردیانە دەرەوە...
لۆرا: لیتیوک، تۆش وەرە بۆ مالەکەی ئێمە.
لیتیوک: بەڵام شتەکانم لە هۆتێلەکەیە.
لۆرا: ئەوە کێشە نابێت، ئەم ئێوارەیە لەگەل ئێمە نان بخۆ...
جەیدن: راست دەکات، تۆ ئێستا هاورێی هەموومانیت پێویستە بێیتە مالەکەی ئێمە.
لیتیوک: زۆر سوپاس بۆ ئێوە...
بەیەکەوە رۆشتنە مالەکەیان، لۆرا رۆشتە ژوورەکەیی و لیتیوک یارمەتی دا شتەکانی بەرێت. ژورەکەی بە تەواوی دیار بوو کە ژووری کچە، پەنجەرەیەکی تێدا بوو لە بەرەدەم پەنجەرەکە مێزێک دانرابوو لەگەل چەند خانەیەکی کتێب، لە ناوەراستی ژوورەکەی جێگە خەوەکەی بوو، هەروەها لەلای چەپیشەوە کەنتۆری جلەکانی، ژوورەکەی زۆر بە جوانی رێکخرابوو، هەروەها رەنگەکانیشی زۆر هێمن بوون. جانتاکانی دانا...
لیتیوک: ژوورێکی زۆر جوانە.
لۆرا: زۆر سوپاس.
لیتیوک: من دەرۆمە خوارەوە. لەوانەیە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی هەبێت.
لۆرا: منیش یەم، بۆستە.
بەیەکەوە رۆشتە خوارەوە، و لە هۆلەکە بەیەکەوە دانیشتن، و جەیدن و ماریاش خەریکی ئامادە کردنی نانی ئێوارە بوون. لە دوای ئامادە بوونی خواردنەکان لۆرا و لیتیوک بەیەکەوە مێزەکەیان رازاندەوە و دواتر خواردنەکانیان دانا. ئەو ئێوارەیە هەمووان بەیەکەوە کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەر برد.
stoopppp
راتان چی بو لەسەر ئەم پارتە؟
تکایە رەخنە و پێشنیارەکانتان بنووسن. کوماوۆ.
#Byeol