پارتی یەکەم

3.3K 330 125
                                    

#emo_kai
#zkdlin
#nini_kai


تۆڵە

بەڕاكردنەوە زۆر بەخێرايی بەرەو لای ڕوناكيەكە ڕایدەکرد بەڵام هەر چەند ڕای دەكرد هەر لە شوێنی خۆی بوو سەری سورما بەڵام هيچ نەوەستا هەر بەردەوام بوو لە ڕاكردن تا زۆر ماندوو بوو و نەشيتوانی بگات بە ڕوناكيەكە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی تا دووبارە دەست بکاتەوە بەڕاکردن بەڵام لەناكاو شێوەی ئەو پياوە سارد و سوڕەی هاتە بەرچاو بە قاتە ڕەشەكەی و بە ڕوخسارە ساردەكەی و تسريحەی قژی كە زۆر سەردەمیانە دایهێنابوو و هەر لە سەرۆكی جەردەكان دەچوو و هەر بەجديش ئەو بوو.

بە زەردەخەنەيەكی سارد وەك بلێی ئەو زەردەخەنەيە پەيامی مردنی لەدوابێت وا بوو ، بەهێواشي دەستی ڕاستی بەرز كردەوە كە دەمانچەيەكی پۆليسی لە دەست بوو و لەسەر سەری ئەو كچە بەستەزمانە دانا كە هەناسەی خۆی لەترسان ڕاگرتبوو پياوە قژ رەشەكە گولەيەكی تەقاند و كچەكەش هاواری كرد بە دەنگێکی زۆر بەرزەوە.

تۆ بەهاوارکردنەوە:- نااااااااااااااااااااا

دايكت بەڕاكردن هات و دەرگای ژووری كچە تاقانەكەی كردەوە بينی قاچەكانی لە سنگی نزيك كردۆتەوە و لە باوەشی گرتوون لەسەر جێگاكەی دانيشتووە و جەستەی دەلەرزی وەك ئەوەی سەرمای بووبێ.

دايك بە پەرۆشیەوە:- گيانەكەم چيتە؟ بۆ‌ هاوارت كرد؟
تۆ بە ترسەوە:- ئەو بوو ئەو ، هات بمكوژێ دايكە ئەو واز لەمن ناهێنێ دەمکوژێ چی بکەم؟
دايكەكە خێرا زانی كە كچە بەنازەكەی باسی كێ دەكا و هەوڵی دا هێمنی بكاتەوە:- نا بچكۆلانەكەم ئێمە لێرەين باوكت لێرەيە ناهێلێ كەس نزيكت بكەوێ مەترسە ڕۆڵەکەم..

Flash back...

جۆنگ ان كاتێك منداڵ بوو بەبەرچاويەوە بينيويەتی كە چۆن باوكی لەبەردەمی نوقمی خوێن كراو گولە ڕێژ كرا و گيانی لەدەست دا بەهۆی ئەو پياوەی كە بەڕێوەبەری باوكی بوو و فرمانی بە پياوەكانی كرد كە بەرێز كيم بكوژن چونكە ئەو بەهەموو کارە خراپەكانی و تەزويركاريەكانی بەڕێوەبەرەکەی زانی بوو..

دوای ئەوە جۆنگ ان لەسەر شەقامەکان مايەوە بە بێ دایک و باوکی لەبەر ئەوەی دايكی كاتێك ئەوی هێنا سەر دنيا گيانی لەدەست دا و ئێستاش باوكی ، وە جۆنگ ان تەنها تەمەنی يازدە ساڵ بوو لەم شەقامە خراپەی كە دوورە لە ياسا ، كەوتە ژێر دەستی ئەو كورە سەرسەريانە و زۆر گاڵتەيان پێی كرد و لێيان دا.

لەو رۆژە بەدواوە ئەو جۆنگ ان ەی كە ڕوخسارێكی درەوشاوە و بە پێكەنينی هەبوو مرد و كای خراپەكار و دڕندە و لوتبەرز لەدايك بوو كە تەنها تۆزێك بەزەیی لەنێو دڵی ئەو پياوەدا نەبوو چاوە تيژەكانی كە بە ئاماژەی مەرگ بەكاری دەهێنا لەبەرامبەر نێچيرەكانی هيچ كەسێك بوێری ئەوەی نەبوو سەيری بكا بەهۆی تيژيەكەی.

تۆڵەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن