پارتی سێیەم

1.4K 234 33
                                    

#emo_kai
#zkdlin
#nini_kai

تۆڵە

وە كای هەر كە تۆی بينی خێرا بۆلات هات و بە هێواشی دەستتی گرت وەك بڵێی مامەڵە لەگەڵ ئەڵماسێكی گرانبەها بكات و نەيەوێت هيچی لێ بێ تۆی دانيشاند لەسەر قەنەفەكە و خاوليەكەی لەدەستت برد و زۆر بە نەرمی قژەكانتی وشك كردەوە بەشێوەك هێمنانە بوو خەريك بوو خەوت لێبكەوێ بۆ ئەم مامەڵە جياوازە و نەرم و نيانە.

دايكيشت لەملاوە زۆر بە شانازی و بە دڵخؤشی سەيری ئەم دوو باڵندە خۆشەويستەی دەكرد كە پێی وابوو ئەم كوڕە بەشێوەیەکی زۆر شێتانە تۆی خۆشدەوێت و گرينگيت پێ دەدا و ناهێڵێ هيچ خراپيەك نزيكت كەوێ.

خاتوو هوانگ:- كچەكەم سەيری ئەم وێنانە بكە بزانە لەم خانووانە كامەيت بەدڵە.
تۆ بەبێزاری:- تكايە دايكە نامەوێ ئێرە جێبهێڵم دوای هاوسەرگيری دەمەوێ هەر لێرە بمێنمەوە.
خاتوو هوانگ:- ئازيزم كەمێ بير لە دەستگيرانەكەت بكەوە لەوانەيە ئەو بيەوێ بەتەنها لەگەڵ تۆ بێت.
تۆ:- ئازيزم كای تۆ چی دەڵێيت ئێرە خۆش نيە؟
كای بەخۆشەويستيەوە هەردوو دەستتی گرتی و بەنەرمی ماچی دەستتی كرد بەهێواشی:- هەر شتێك شاژنەكەم بيەوێت.
خاتوو هوانگ:- باشە باشە كچە بەنازەكە لەبەردەمم ناز مەكە بەمشێوەيە تۆش فلمە ڕۆمانسيەكەت لە ژوورەوە تەواوبكە نەك لەپێش من منيش دڵم هەيە.

كای پێكەنی بەهۆی غيرەكردنی دايكت لە كای چونكە هاوسەرەکەی وا نەبوو كاتێ خۆی کە هاوسەرگيری كرد پاشان غيرە لەوەش دەكا ئيدی كوڕێك هاتۆتە ناو ژيانی كچەكەی و خەريكە لێی دەبات.*بيركردنەوەە دايكەكان*

خاتوو هوانگ:- هااا خەريك بوو بيرم بچئ هوانگ وتی كە لێت بپرسم بۆ ئەوەی كەی بڕیاری هاوسەرگيريتان داوە؟
كای:- من بڕيارم داوە كە 6/1 بێ چونكە دايكم و باوكم لەم بەروارە هاوسەرگيريان كردووە و منيش دەمەوێ لەهەمان بەروار بێت. ٭ تاریخی اکسوالە لۆیێ ئەو تاریخەم دانا😀❤٭
خاتوو هوانگ:- اه زۆر باشە بەڵام بۆ ئەمە تەنها يەك هەفتە ماوە ئايا زۆر خێرا نين بۆ ئەمە؟
كای:- نەخێر من پێموا نيە پاشان دەمەوێ زوو لەگەڵ خۆشەويستەكەم پێك بگەين.
خاتوو هوانگ:- هااا هاا خێرا پێی بگە دەفڕێ.. ئەی تۆ كچم ڕازيت لە بەرواری هاوسەرگيريەكەت؟

خێرا سەرت سوڕاند بە ئاڕاستەی كای بينيت سەری بە مانای بەڵێ دەلەقێنێت بۆيە بە بەڵێ وەڵامت دايەوە و ڕازی بوويت.

لەم ڕۆژە بەدواوە تۆ چاوت بەكای نەكەوت بەهۆی ئامادەكاريەكانی هاوسەرگيريەكەتانەوە و كڕينی جل و بەرگ و جلی بوكێنی و ئەڵقەی هاوسەرگيری و ئامادەكردنی ژوورێكي تايبەت بۆ تۆ و كای دوای هاوسەرگيری و هتد..

تۆ لەم ماوەيە هەر بيرت لەوە دەكردەوە كە دوای هاوسەرگيريەكە داهاتووت چی لێدێت چونكە تۆ دەبيت بە هاوسەری سەرۆكی جەردەكان كە ئەو خراپترين و ترسناكترين كەسە لەژيانت دا بينيبێتت وە نەفرەتی تۆ بەتايبەتی زۆر لەو پياوە دەترسيت ، و دەپاڕێيتەوە كە ئازارت نەدات و خراپ نەبێ و هيچ هەڵەيەك ئەنجام نەدەيت ئەگينا دەرئەنجامەكەی بەهيچ شێوەيەك باش نابێ.

تۆڵەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن