THE END

2K 251 195
                                    

#emo_kai
#zkdlin
#nini_kai

تۆڵە

وازت لە ڕێکخستنی جلەکانی کای هێنا و لەتەنیشتی لەسەر جێگاکە دانیشتیت.

تۆ:- باشە فەرموو.
کای بە هێواشی:- با لەیەک جیاببینەوە.
تۆ بە شۆکەوە:- تکایە نا من تۆم خۆش دەوێ جیامەبەوە لێم.
کای:- چی؟ تۆ ئاگات لەخۆتە چی دەڵێی؟ خۆشویستنی چی گەمژە ئەقڵت لەدەست داوە؟
تۆ بەپاڕانەوە دەستی کای ت گرت و وتت:- تکات لێدەکەم جیامەبەوە لێم هەرچیەکت دەوێ بۆتی دەکەم تەنها بەجێم مەهێڵە.
کای:- خۆشەویستی چی تێم بگەیەنە بۆ ئێمە ئەو هەموو ماوەیە یاریمان دەکرد؟ یاخود بۆخۆشی وامان کرد؟ ئاگاداری چ نەفرەتیەک لە دەمت دێتە دەرەوە؟
تۆ بەگریانەوە:- تکایە باوڕم پێبکە من تۆم زۆر خۆش دەوێ بێ تۆ ناتوانم بژیم ، من هەموو کات چاوەڕوانی ئەوە بووم تۆش هەمان هەستی منت لا دروست ببێت تکایە وا مەکە.
کای بەساردی:- بۆ گەمژەیەکی وەکو تۆ لێرە نامێنمەوە.
ئەم قسەیەی کرد و کەمێک بە زەحمەتی هەڵسا سەرپێ و بەرەو لای کانتۆرەکە ڕۆشت قەمیصێکی شینی ئاسمانی لە ماڕکەی GUCCI لەبەر کرد لەگەڵ پانتۆڕێکی ڕەش وە بەرەو دەرەوەی ماڵەکە ڕۆیشت بۆ یەکەمجار دوای ڕووداوی شەوەکە.

...................................

دوای هاتنە دەرەوەی کای مۆبایلەکەی دەرهێنا و پەیوەندی کرد بە سیهون تا بێتەدوای ، و دوای چارەگێک سیهون ئۆتۆمبێلەکە لەپێش کای وەستاوە و بەیەکەوە ڕۆشتنەوە بۆ بارەگاکەیان کە کای ئەم ماوەیە دوای زامدار بوونی هیچ سەردانی ئەوانی نەکردبوو.. کەمێک بەناو پیاوەکاندا تێپەڕی تا بزانێت بارودۆخیان چۆنە..

ژووری تایبەتی کای لە بارەگای سەرەکیان...

سیهون:- سوپاس بۆ خودا کەوا ئێستا سەلامەتی.
کای:- سوپاس سیهون ، زۆر سوپاس بۆ گرینگیدانت بە پیاوەکان لە نەبوونی من.
سیهون:- ئەمە ئەرکی منە.
کای:- هونی.
سیهون:- بەڵێ کای.
کای:- کاغەزی لەیەکجیابوونەوەم بۆ ئامادە بکە.
سیهون بە سەر سوڕماویەوە:- هاا؟ جیابوونەوەی کێ؟
کای بە گاڵتەوە:- جیابوونەوەی دایکم لە باوکم لە گۆڕەکەیاندا شەڕیان بوو.
سیهون:- ئاااهـ ببورە تێگەیشتم.

سیهون هەوڵیدا بڕوات بەڵام سەری نزم کرد و ڕووی بۆلای کای سوڕاند و لەپێشی وەستا.

کای بەسەرسوڕماوی:- شتێکت بیرچوو؟
سیهون:- بەڵێ ، دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم.
کای:- فەرموو.
سیهون:- (ناوت) تۆی زۆر خۆش دەوێت بۆ لێی جیادەبیتەوە؟
کای بەساردی:- چونکە خۆشم ناوێ.
سیهون:- بەڵام ئەی ئەو؟ بۆچی تۆ بیر لە ئەو ناکەیتەوە.
کای:- بۆچی پێویست دەکا من بیر لە ئەو بکەمەوە؟ ئەو کێیە تاکو من کاتی خۆمی پێبدەم؟
سیهون:- گوێ بگرە کای ئەگەر ئەم کچە هەر کەسێک بوا هەمان هەستی هەبوا لای من گرینگ نەبوو بەڵام....
کای بە گومانەوە:- چی هەیە سیهون شتێک دەشاریتەوە؟
سیهون:-.....

تۆڵەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن