#emo_kai
#zkdlin
#nini_kaiتۆڵە
جینی توڕەبوو و ژوورەکەی جێ هێشت تۆش لەتەنیشت کای دانیشتی و سەیری ڕووخسارە زەرد هەڵگەڕاوەکەیت کرد لێوە سپی بووەکەی وەک ئەوەی خوێنی تیا نەمابێت شێوە ماندووبوەکەی زۆر ئازاریدای دەستت لەناو تاڵە قژەکانی داناو و سەیری ڕووخساریت کرد.
لەناکاو کای سەری جوڵاند هەوڵیدەدا چاوەکانی بکاتەوە چەند جارێک چاوەکانی تروکاند تا بەتەواوی کردیەوە تۆش بە شۆکەوە سەیریت کرد و خێرا بانگی دکتورت کرد تا بێن و سەیری بکەن.
دکتور:- خانمی بچوک ئێستا هاوسەرەکەت تەندرووستی زۆر زۆر باشە وە ئەم دەرمانانەی بۆ بکڕە وزە بەخشە * کاغەزێکی دکتوری پێدایت* تا هێزی بۆ بگەڕێتەوە وە دوو بۆ سێ ڕۆژ لێرە دەمێنێتەوە دواتر دەتوانن نەخۆشخانە جێبهێڵن ، بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆتان.
دوای سوپاسگوزاری چویتەوە بۆ ژوورەکەی کای بینیت بە بێ هێزیەوە لەسەر جێگاکەی دانیشتووە و قوڵ بۆتەوە ناو خەیاڵەکانی چوویت لە تەنیشتیەوە دانیشتیت وە ئەو شێوازی دانیشتنەکەی نەگۆڕی لەکاتێکدا بەبوونی تۆی زانی لە نزیکیەوە.
تۆ:- پێویستت بە هیچ شتێک نیە؟
کای بە نەخێر سەری لەقاند بێ ئەوەی ڕووی بسوڕێنێ بۆلای تۆ.تۆش هیچت نەووت تەنها بەبێ دەنگی لە نزیکیەوە دانیشتیت ، نزیکەی کاتژمێرێک بەسەر ئەم ساتەدا تێپەڕ بوو وە ئێوە هێشتا بەم شێوەیە دانیشتوون بەبێ قسە.
تۆ:- ئازیزم تۆ کاتژمێرێکە بەهۆش خۆت هاتوویتەوە و هیچ شتێکت نەخواردووە ، دەچم شتێ دێنم بیخۆیت.
دوای کەمێک گەڕایتەوە بە قاپێک شۆرباوە و نزیک کای لەسەر جێگاکەی دانیشتیت و کەوچکەکەت هەڵگرت و کەمێک ساردت کردەوە و بەئاڕاستەی دەمی کای بردت.
کای بەساردی:- برسیم نیە.
تۆ:- کای تۆ هەفتەیەکە بێ هۆشیت وە ئێستاش هیچت نەخواردووە بۆ تەندروستیت باش نیە.
کای:- پێم گوتی برسی نیم.
تۆ:- بەڵام........تۆ نەتتوانی قسەکەت تەواو بکەیت بەهۆی کای کە بەدەستی و بەهێزەوە پاڵی نا بە قاپە شۆرباکە و ڕژاندی.
کای بە دەنگێکی بێتاقەتەوە بەڵام توڕە:- پێم گوتی برسیم نیە وازم لێ بێنە.
تۆ بە گەمژەییەوە:- ئااهـ کەمێک بخەوە لەوانەیە بێتاقەت بیت.کای چاوەکانی سوڕاند و بەبێ تاقەتی پاڵ کەوت و سەیری بنمیچی ژوورەکەی دەکرد ، لەم کاتەدا پەرستارێک هاتە ژوورەکە و پشکنینی بۆ کای کرد و ئاوی مغزیەکەی بۆ گۆڕی و دەرزیەکی لە قۆڵیدا بەهۆی کاریگەری دەرزیەکەوە کای خەوی لێکەوت بەهێواشی.
تۆش دانیشتیت و لەشێوەی ئەوت دەڕوانی بەڵام باوکت هاتە ژوورەوە و ئەم بێدەنگیەی بڕی.
![](https://img.wattpad.com/cover/162288748-288-k662955.jpg)
أنت تقرأ
تۆڵە
Randomئەو چيڕۆکە بە کوردیە باس لە تۆ و كای دەکات كە چۆن دەگەن بەیەکتری و سەختی دەبڕن. وە هەموو كەسە خراپەکان لە بنەڕەتدا خراپ نين بەڵکو خراپی ئەوانی تر خراپیان دەکەن یان زۆر جار هیچ هەلێکیان لەبەردەست دا نامێنێتەوە بێجگە لە هەڵە و خراپی.. دەشتوانن بگۆرێن...