پارتی یەکەم

2.4K 237 69
                                    

بە ڕۆشتنێکی ڕێکەوە بە زەردەخەنە نەرموو نیانەکەیەوە کە چاڵەکانی ڕومەتی دەرخستبوو وای لێ کردبوو کەوا وەک سەرکردەیەکی نەرمونیان و زیرەک دەربکەوێ کە لە ڕاستیشدا هەر وا بوو ، ڕۆشت بۆ ژووری باوکی کە لە کۆمپانیا گەورەکەیان سەرکردایەتی دەکرد.

یشینگ:- بانگی منت کرد باوکە.
بەڕێز ژانگ:- بەڵێ بۆیە تۆم بانگکردووە دەمەوێت شتێکی گرنگت پێ بڵێم.
یشینگ:- فەرموو باوکە.
بەڕێز ژانگ:- یشینگ کوڕم تۆ دەزانی کەوا من چەند متمانەم بەتۆیە و پشتت پێ دەبەستم؟
یشینگ:- بەڵێ باوکە هیچ شتێک هەیە؟
بەڕێز ژانگ:- نانا پێویست بە شڵەژان ناکات من ئەم چەند ساڵەی کەوا کاروبارەکانی کۆمپانیام بەتۆ بەخشی بۆم دەرکەوت کەوا تۆ زۆرباشیت لەم کارانە بۆیە دەمەوێت لقێکی تری کۆمپانیاکەمان کە لە کۆریایە بەڕێوەی ببەیت زۆر بەباشی ، ئایا دەتوانیت؟
یشینگ بە زەردەخەنەیەک چاڵەکانی ڕوومەتی دەرکەوتن:- بێگومان باوکە هەر شتێک تۆ بتەوێت ، کەی بڕۆم بۆ کۆریا؟
بەڕێز ژانگ:- بەیانی.

بەڕێز ژانگ هەڵسا سەر پێ و نزیک بۆوە لە کوڕە تاقانەکەی و دەستی لەسەر شانی دانا و بە سەربەرزیەوە سەیری چاوەکانی کرد.

بەڕێز ژانگ:- ئاگاداری خۆت بە و بەباشی کارەکانت ئەنجامدە من متمانەی تەواوم پێت هەیە.

یشینگ بەبەڵێ سەری لەقەند و باوکی لە ئامێز گرت بەتوندی و باوکیشی زۆر بەتوندی کوڕەکەی لە ئامێز گرت ، یشینگ چوو بۆ ماڵەوە و جل و بەرگ و پێداویستیەکانی ئامادەکرد تا بچێتە کۆریا بەڵام سەرەتا پێویست بوو فلمە ڕۆمانسیەکە کۆتایی پێ بهێنێ لەگەڵ دایکی.

کۆریا..

جیجۆ کچێکی هەژارنشین لە خانووێکی سادە لەگەڵ باوکە پیرە خانەنشینەکەی بەتەنها دەژین ، جیجۆ خۆی ئامادە دەکات تاکو وەک ڕۆتینیەکی ڕۆژانە بچێتە کۆمپانیا و وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی کارەکانی ئەنجام بدات.

تەنورەیەکی ڕەش کورت و کراسێکی سپی لەبەر کرد و قژە ئاوریشمیەکەی داهێنا لەسەر شێوەی کێکێکی خڕ وە چاویلکەیەکی دژە خۆری لەچاو کرد بێجگە لە مکیاجە سادەکەی کەوا لە خانمێکی کار دەچوو چوو بۆ سەر کارەکەی بە پێڵاوێکی تۆزێ پاژنە بەرز.

کە گەشتە کۆمپانیا بینی هەموو کارگوزار و فەرمانبەرەکان بە ڕێکی وەستاون و سەریان بۆخوارەوە نزم کردۆتەوە جیجو کەمێک سەری سوڕما و ڕۆشت بۆ پێشەوە بەڵام هەستی بە بوونی کەسێک کرد لە پشتیەوە بۆیە بە نیشانەی پرسیار کە لەسەر نێوچەوانی بوو خۆی سوڕاند و بینی کوڕێکی باڵابەرزی سپی پێست لە پشتی وەستاوە بەوەستانێکی ڕێک کەوەک سەرۆک وا بوو بە جلێکی ئاسایی.

جیجۆ کەمێک سەرسامی پیاوەتی ئەم کوڕە بوو بەڵام ئەو بۆ ئەوینداری نەهاتووە بۆ کۆمپانیا بەڵکو بۆ کار بۆیە بە دەنگێکی نەرمی کچانەییەوە داوای لێبوردنی کرد و ڕێیکرد بۆ شوێنی تایبەتیەکەی خۆی لەژێر سەرسوڕمانی فەرمانبەرەکانی تر.

love of bossWhere stories live. Discover now