جیجۆ:- هیچ چارەسەرێکی نیە و پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە باوکم لەم کۆتاییانە دا جەستەی خاو ئەبێتەوە و ئێستاش بەتەواوی قاچەکانی لەدەست داوە و ناتوانێت بجوڵێت وە لە داهاتوودا ناتوانێت قسە بکات و ببیستێ یاخود ببینێ *بەگریانەوە* یشۆ من چی بکەم دوای ئەو؟
لای:- هەموو شتێک باش دەبێت ئازیزەکەم من هەموو کات لەلاتم.لای جیجۆ لە باوەش دەگرێت و هێمنی دەکاتەوە دوای کەمێک جیجۆ سەری لەسەر سنگی لای بوو بە هێمنی وتی
جیجۆ:- لای.
لای:- گیانی لای.
جیجۆ:- باوکم حەزی دەکرد بتبینێت.
لای بەسەرسوڕماویەوە:- بەڕاست؟ منیش حەزم ئەکرد بیبینم.
جیجۆ:- کەواتە ئەمشەو ئەتوانیت بێیت بۆ ماڵمان؟
لای:- بەڵێ بێگومان.جیجۆ بە نەرمی فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە و لای ـش بە پەنجەکانی فرمێسکەکانی سڕی و وتی
لای بەخۆشەویستیەوە:- دەی گیانەکەم ئیدی بەسە گریان بڕۆرەوە سەر کارەکەت و زۆر بیر لەمە مەکەرەوە هەموو شتێک باش دەبێت.
جیجۆ ش سەری بۆ سەرەوە و خوارەوە جوڵاند بە مانای بەڵێ لای ش دەستەکانی لەسەر ڕوومەتەکانی دانا و نێوچەوانی جیجۆی ماچ کرد ، دوای ئەوە جیجۆ گەڕایەوە ژووری خۆی و لەگەڵ دۆیۆنگ کارەکانیان بەردەوامی پێدا.
...................
لای خەریکی کار کردن بوو نوقمی ناو کاغەزەکانی پێشی بوو لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی لای ئەم بێدەنگیەی ژوورەکەی بڕی
یشینگ:- بەڵێ باوکە گیان؟
بەڕێژ ژانگ:- چۆنی کوڕم؟
یشینگ:- سوپاس باوکە گیان باشم ئەی ئێوە چۆنن؟
بەڕێز ژانگ:- ئیمەش باشین ڕۆڵە گیان.
یشینگ:- بەڵێ باوکە گیان هیچ هەیە؟
بەڕێز ژانگ:- بۆیە پەیوەندیم کرد چونکە تۆ وتت ئەتەوێت کۆمپانیاکە لەگەڵ کۆمپانیای پاڕک یەک بگرێت جا تۆ و چانیۆل زۆر باشن بۆ کاری کۆمپانیا بەڵام تا ئێستا هیچ مامەڵەتان لەگەڵ دوو کۆمپانیا نەکردووە یەکبگرن بۆیە تۆ و چانیۆل وەرن بۆ لام تا هەنێ ئامۆژگاری گرنگ هەیە پێتان ئەڵێم بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن.
یشینگ:- ئاهـ زۆر باشە دواتر بە چانیۆل دەڵێم و بەیەکەوە ڕۆژێک دێین بۆ سەردانت.
بەڕێز ژانگ:- زۆر باشە ئێستا پێویستە هێڵەکە دا بخەم کارم هەیە خوات لەگەڵ ڕۆڵە.
یشینگ:- خوات لەگەڵ بێت باوکە گیان زۆر خۆت ماندوو مەکە.
بەڕێز ژانگ:- باشە....................
دوای تەواو بوونی کارەکانی کۆمپانیا کاتی ئەوە هات جیجۆ بچێتەوە ماڵەوە بۆیە جنتاکەی هەڵگرت و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت بەڵام دۆیۆنگ پێشی گرت.
دۆیۆنگ:- جیجۆ ئەمڕۆ چانیۆل سەرقاڵ دەبێت بە کارەکانی کۆمپانیا و ناتوانێت بێتە لام پێت چۆنە ئەمڕۆ بەیەکەوە بین؟
جیجۆ بە دڵ خۆشیەوە:- ئایی خوایە زۆر سەرنج ڕاکێش دەبێت ، بەڵام من ناتوانم باوکم جێبێڵم تۆ وەرە بۆ ماڵی ئێمە.
دۆیۆنگ:- باشە کەواتە با بەیەکەوە بڕۆینەوە ماڵەوە.
YOU ARE READING
love of boss
Romanceخۆشەویستەکەی بۆس.. چین وڵاتێکی گەورەیە و بە پیشەسازی و وەبەرهێنان و داهاتەوە بەناوبانگە وە شتێکی هەرە گرینگ لە چین کەوا بەهۆیەوە ناوبانگێکی تەواوی پێی دەرکردووە زۆری دانیشتوانەکەیەتی ، وە بەهۆی زۆری خەڵک لە چین کەواتە بە دڵنیاییەوە سیفاتی زۆر لە ئەو...