THE END

1.1K 143 105
                                    

پەرستارەکە خۆی ئەنجامەکەی بۆ بەڕێز جانگ ژانگ خوێندەوە چونکە ئەو ئێستا ناتوانێت هیچ شتێک ببینێت و بخوێنێتەوە.
پەرستار:- بەڕێز جانگ دڵی تۆ زۆر زۆر بێ هێزە بۆیە دڵی تۆش بۆ ئەو نابێت زۆر بەداخەوەم.

بەڕێز جانگ ژانگ زۆر دڵی تەنگ بوو چونکە تەنانەت بەوەش نەیتوانی یارمەتی کچەکەی بدات ، لەم ساتەدا جیجۆ هاتە ژوورەکە و پەرستارەکەش ژوورەکەی جێهێشت جیجۆش ئەم کاغەزەی لەدەستی باوکی دا هەیە بینی و دەستی کردە کاغەزەکەو خوێندیەوە.

جیجۆ بەسەرسوڕمانەوە:- باوکە ئەمە چیە؟!
جانگ ژانگ:- نەمتوانی بە ئەمەش بێت یارمەتیو بەم کچەکەم زۆر داوای لێ بوردن دەکەم.
جیجۆ:- باوکە تۆ چاک ئەبیتەوە باشە؟ ئیدی بەم شێوەیە ورەو دامەبەزێنە.
جانگ ژانگ:- باشە با وا بێت بەڵام بۆ ئەم کوڕە لای هیچ هەواڵێک نیە.
جیجۆ بە دڵتەگیەوە:- نەخێر هێشتا هیچ کەسێک نیە.

دوای کەمێ لە قسەکردن جیجۆ ڕۆشت بۆ لای یشینگ و لەبەر دەرگا لەگەڵ دایک و باوکی لای قسەیان ئەکرد تا بزانن چی بکەن لەم ماوەیەدا جیجۆ پەیوەندیەکی بۆ هاو لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە.

جیجۆ:- بەڵێ فەموو؟
جانگ ژانگ:- ئەوە منم کچم ، پەرستارەکە گەڕایەوە وتی پشکنینەکان تێکەڵ کرابوون بۆیە وتی دڵی من گونجاو نیە.
جیجۆ:- واتا چی باوکە؟
جانگ ژانگ:- کچم دڵی من گونجاوە بۆ لای ، ئەو باش ئەبێت و ئەتوانێت بژی.
جیجۆ بە گریانەوە:- نا باوکە تەنها تۆ نا.
جانگ ژانگ:- هێمن بە کچم من ناتوانم بەم شێوەیە بە زەلیلی بژیم مردن بۆ من خەڵاتە.
جیجۆ سەری بەمانای نەخێر ئەجوڵاند وەک بڵێی باوکی لەبەردەمیەتی و ئەیبینێ:- نا باوکە نەخێر تکایە.
جانگ ژانگ:- جیجۆ کچم تکایە بهێڵە باوکت ڕزگاری بێت لەم ئازارە.
جیجۆ:- بەهیچ شێوەیەک قبوڵم نیە.

بەگریانەوە وای وت و پەیوەندیەکەی داخست ، دایک و باوکی لای لەم ساتەدا نەیانزانی جیجۆ لەگەڵ کێ قسە ئەکات یاخود چیەتی بۆیە لێی نزیک بونەوە و دڵیان یایەوە کاتێک جیجۆ بەبێهێزی لەسەر زەویەکە دانیشت.

خاتوو ژانگ:- چیتە کچەکەم هێمن بەرەوە.
جیجۆ بەگریانەوە:- باوکم ئەیەوێ دڵی خۆی ببەخشێ دایکە ، بۆچی تەنها باوکی من لەم جیهانە گەورەیەدا؟ تکاتان لێ ئەکەم باوکم ڕازی بکەن جێم نەهێڵێ.
بەڕێز ژانگ:- باشە تەواو هێمن بەرەوە ئێمە قسەی لەگەڵ ئەکەین.

جیجۆ خێرا هەڵسایە سەر پێ و فرمێسکی سڕی ، بەرەو ژووری باوکی ڕێی کرد تا گەیشتن بە ژوورەکە و دەرگاکەی کردەوە.

جیجۆ:- باوکە.
جانگ ژانگ:- کچم وەرە لای منەوە.

جیجۆ بەرەو لای جێگاکەی باوکی ڕۆشت و بەڕێز ژانگیش لە شوێنی خۆی و سەیری ئەو کەسەی ئەکرد کەوا ئێستا لەسەر جێگاکەدا دانیشتوە بەبێ هێزی.

جیجۆ:- باوکە تکایە بەڵێنم پێ بدە کۆتا جارت بێت باسی ئەمە بکەیت.
جانگ ژانگ:- چەند جار بڵێم کچم من هەر ئەمرم با بەبێ سودی نەمرم.
جیجۆ:- بەڕێز ژانگ تکایە تۆ وەرە لای باوکم شتێکی پێ بڵێ. *ماشەڵا خۆ هەر هەموویان ناویان ژانگە جانگ ژانگی ژەنگاوی😂*
جانگ ژانگ:- کەسێ لێرەیە؟!
جیجۆ:- ئەمە باوکی لای ە باوکە هاتووە بۆ ئێرە تا تۆ ڕازی بکات تا دڵی خۆت نەبەخشی من لەهەموو شوێنێک ئەگەڕێم هەموو هەوڵێک ئەدەم تەنها تۆ پەشیمان ببەرەوە.

love of bossWhere stories live. Discover now