‏Way |88

1.7K 403 52
                                    



ڤۆت پێش خوێندنەوە 🌟

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

" جۆنگ کوکاااااااھ"

تای بە دڵخۆشییەوە ھاواری کرد و
ھەستا تا بەتوندی لە باوەشی بگرێت

بەڵام قاچی مادلین ڕێگری بوو و پێش
ئەوەی بگاتە جۆنگ کوک بە لەقە ھەڵی
دایە خوارەوە

" سنووری خۆت بزانە کوڕە !! "

" چیی ؟؟ یاھ ! من و جۆنگ کوک
١٥ ساڵە ھاوڕێی یەکترین تۆ کێی تا
نەھێڵیت لێی نزیک ببمەوە ؟!! "

" من کێم ؟؟!! "

تای بە توڕەیی لە جێگای خۆی ھەستایەو
و ھەروەھا مادلینیش ھەستا ھەوڵیدا بە
توڕەیی سەیری چاوەکانی تای بکات بەڵام......
بەحاڵ دەگاتە لای شانی تا بتوانێت
سەیری چاوی بکات

" ھاوڕێیان "
جۆنگ کوک بە بێ ئومێدی بانگی کردن
و تای بە مادلین پێکەنی بە دەنگی بەرز

" گاڵتە بە من دەکەیت ؟ ئەوە تاوانی
من نییە کە تۆ وەک عاموود لەدایک بوویت"

" وە کێشەی من نییە تۆ لە ئەژنۆم
کورتتریت"

" دەمت داخە بێ ڕەوشتی شێت"

" بێدەنگ دەبم کاتێک دەمت
دادەخەیت سایکۆی نەخۆش "

" بەر نەفرەتی داپیرە مادلیـ..."

شەڕەکەیان پێ بڕا بەھۆی ئەو
دەرگایەی لە ناکاو کرایەوە بە توندی
کێشای بە دیوارەکەدا و داخرایەوە
بە ھەمان خێرایی کرانەوەی

ڕووخساری ھەر سێکیان سپی ھەڵگەڕا
و تای چپەی بۆ مادلین کرد بە ترسەوە

" ئەوە چی بوو ؟ "

" وا ھەست دەکەم تارمایی جیمینم
بینی ؟؟"

" مادلییییین !!!!!"

دەنگێک لە دەرەوە ھاواری کرد و
تای و مادلین لە پشتی جۆنگ کوکەوە
خۆیان حەشاردا

ئەمجارەش دەرگاکە بە توندی کرایەوە
بەڵام پێش ئەوەی دابخرێتەوە ئەمجارە گرتی

بە پەنجەی شایەتومانە بچووکەکەی
دەستی بۆ ڕاکێشان

" ئێوە زیندە بەچاڵ دەکەم ! "

بە توندی باوەشیان بە یەکدا کرد لە پشتی
جۆنگ کوکەوە  .. جۆنگ کوک بە کەمێک
ترسەوە خەندەیەکی گەمژانەی کرد

" جیمین .. ھاوڕێ باشەکەم کێشە نییە !
ئەوان مەبەستیان خراپ نەبوو "

" خێرا وەرن ڕوو بە ڕووم ببنەوە "

تای و مادلین سەیری یەکتریان کرد و
ھەوڵیاندا پێنەکەنن و ھەرسێکیان پێکەوە
ھەستانەوە

لە جیمین نزیک بوونەوە ، تای بە نەرم
و نیانی دەستی ھێنا بە سەری جۆنگ کوکدا

" ھێمن بەرەوە بچکۆلانەکەم "

وە دوای ئەوە مادلین وتی

" چەند مێروولەیەکی قشتیت "

" ھەمیشە مرۆڤە باشەکان توڕە
نابن بۆیە توڕە مەبە "

جۆنگ کوک بە شپرزەییەوە وتی و
جیمین بە خەمبارییەوە دانیشت و وتی

" بە نەفرەت بن ئابڕووتان بردم "

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیمین بۆ ئەوەندە دڵت گەورەیە ☹️

ھەر کەسێکی تر لەجێی ئەو بوایە ئێستا کەوڵی کردبوون 🤣

100 Ways to get you || J.JK ✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora