ڕینا کچێکی نزیک 18 ساڵە بە تەنیا لەگەڵ باوکیدا دەژی هەر لە منداڵیەوە دایکی مردووە و باوکی خۆی سەرپەرشتی کردووە
باوکی ڕینا; دەبێت بڕۆیت بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە من دەیڵێم
ڕینا; بەڵام من نامەوێت بچم ئەوە ژیانی خۆمە و خۆم بڕیاری لەسەر دەدەم کە چیم دەوێت و چی بکەم
باوکی ڕینا; پێش هەموو شتێک من باوکتم و چاکەی تۆم دەوێت وە کە من گووتم دەبێت بچیت واتا دەبێت بچیت
ڕینا; بەڵام باوکە.......
Rina POV🌸دواتر باوکم لە باوەشی کردم و دەستی .
بەسەرم دادەهێناو گوتی........کچەکەم خۆت دەزانی کەوا من تەنها نامەوێت لە دەستت بدەم بەهەمان شێوەی دایکتم لە دەستدا وە تۆ تاکە کەسیت کە هەمبێت لەم ژیانەدا
ڕینا ; باوکە تکایە غەمبار مەبە بەڵێن دەدەم کە من لە دەست نادەی بەڵام تکایە تەنها با نەچم بۆ ئەم قوتابخانەیە من دەتوانم پارێزگاری لە خۆم بکەم بەمشێوەیەی کە هەم
باوکی ڕینا; کچەکەم ئەوەی من دەیزانم تۆ نایزانی
ڕینا ; چی نازانم من هەموو شتێک دەزانم
باوکی ڕینا ; ئەوە تەنها سەرەتایەکە کچە جوانەکەی خۆم کە چوویت بۆ ئەم قوتابخانەیە وردە وردە خۆت هەموو شتێکت بۆ دەردەکەوێت (لە دڵی خۆی وای دەگوت)
ڕینا ; باوکە باوکە..... گوێت لێمە
باوکی ڕینا ; ئاهـ .. بەلێ بەیانی کاتژمێر 3 ئامادەبە بەڕێدەکەویت وە من کەسێکت لەگەل دەنێرم کە ڕێنمویت بکات وە پارێزگاریت لێبکات تا دەگەیتە قوتابخانەکەت
Rina pov🌸
هیچ قسەیەکم نەکرد چونکە هەر کاتێک کە من شتێکم نەوێت بە رەقی رەتی دەکەمەوە کە سەری نەگرت ئینجا سیستەمە سیاسیەکەی خۆم دەگۆڕم بۆ نەرم خۆم غەمبار دەکەم و دەگریم بەلام ئەمجارە هیچیان سەری نەگرت لەگەڵ باوکم
کەواتە بە هیچ شتێک پەشیمان نابێتەوە لە بڕیارەکەی ئایە ناچارم بچم بۆ ئەم قوتابخانە نەفرەتییە!! .....رینا ; باش بەلام سەرەتا دەمەوێت هانا ببینم
هانا کچی پوری ڕینایە و لەلەمنداڵیەوە بەیەکەوە گەورەبوون وەک دوو خوشک وان
باوکی ڕینا ; کچم ئامادەی ....
ڕینا ; ئا ..... یەک خولەک ئەوە هاتم ئۆی خوایە گیان ئەمە چییە ئەوەندە قورسە
( بە هەناسە بڕکێوە )باوکی ڕینا ; کچەکەم ئەو جانتا گەورەیەت بۆ چییە دەتەوێت هەموو ژوورەکەت لەگەڵ خۆت ببەیت
ڕینا ; نا تەنیا کەمێک شتی پێویستە
باوکی ڕینا ; کوا بزانم چیت تێکردووە
ڕینا ; شتێکی وانییە باوکە وازبێنە
باوکی رینا ; ئەو چیت کردووە کچەکەم دوکانەکەت تاڵانکردووە ئەو هەموو جپسەت بۆ چییە
ڕینا ; هەر بۆ ڕێگاکەمە ئەی چی بخۆم ئەوکات
باوکی ڕینا ; بێخەم بە ئەوانە کۆتا دانەن کە بیخۆیت لەوێ دەستت ناکەوێت
ڕینا ; وانەلێی ئەی چیبکەم ؟
باوکی ڕینا ; بەڵێ،شتی بەسوود
ڕینا ; ئێستا زیاتر ڕقم لەو قوتابخانەیە
باوکی رینا ; چەندی دەتوانی ڕقت لێیبێت ئێستاش بابڕۆین بۆ لای هانا با دوانەکەویت بۆ گەشتەکەت
ماڵی پوری ڕینا
ڕینا ;سڵاو پورێ چۆنی
پوری ; سلاو شەیتانی بچوک ئەی تۆ چۆنی
ڕینا ; تا ئێستا باشم بزانم دواتر چۆن
دەبێت ئەی کوا ئەو زۆربڵێیەپوری; وا لە ژوورەکەی خۆیەتی
ڕینا ;هانا هانا لە کوێی ( بە بەرزیەوە بانگی دەکرد )
هانا ; لێرەم لێرەم بەس بێدەنگ بە خەریکی خانووەکە دەڕوخێنی
ڕینا ;کێشە نییە تۆ دەکەویتە ژێریەوە و ڕزگارم دەبێت لە دەست بێزارکەرێکی وەک تۆ
هانا; چەند حەزدەکەی ئەو ڕۆژە نابینی من لە کۆڵت ببمەوەڕینا ; هەواڵێکی ناخۆشبوو
هانا ; بەداخەوە ئیتر وایە ... ئا رینا باوکم گوتی کەوا کاتی ڕۆیشتنت هاتووە و پێویستە بڕۆیت ئایە هاتووی بمبینی .. زۆر بیرت دەکەم
ڕینا ; جا کێ گوتی کە دەڕۆم
لای باوکی ڕینا و ئەوانی تر
باوکی هانا; ئایە براکەم تۆ دڵنیای لەو بڕیارەی داوتە
باوکی رینا ; بەڵێ خۆت دەزانی کە جارەی ترم نییە وە ئێستاش کاتی ڕۆیشتنە وا دەچم بانگی دەکەم پێویستە بەڕێکەوێت ...
هانا; بەسەرسورمانیەوە چیی مەبەستت چییە!!
ڕینا ; سەیری ئەم جانتا گەورەیە بکە لەگەڵ پەنجەرەیەک لە ژوورەکە و کچێکی یارمەتیدەر
هانا ; چی مەبەستت مەبەستت !!
ڕینا ; بەڵێ ڕادەکەم