ڕینا ; بەڵێ ڕادەکەم
هانا ; نەخێر تۆ نابێت ئەم کارەبکەی
ڕینا ; گەر یارمەتیم نەدەی کەوا ڕابکەم ئەوا خۆم لە پەنجەرەکە هەڵدەدەمە خوارەوە
هانا ; بەلام ڕینا.......
ڕینا ; بەڵێ یان نەخێر ..
هانا ; گەر بڵێم نەخێر چی دەبێت خۆ لە کۆتایدا هەر ناچارم دەکەی بەم شتە بەڵام ڕینا خۆت دەزانی کە بۆچی پێویستە بچیت بۆ ئەم قوتابخانەیە
ڕینا ; ئەی تۆ دەزانی کە ئەمە قوتابخانەیەکی جادووییە و بۆ ئەوە دەچین کە فێری جادوو ببین وە منیش ئەوەم ناوێت هەموو ئەوەی دەمەوێت ژیانێکی سادەیە
هانا ; ئاخر بارودۆخی تۆ وادەخوازێت کە وابێت
ڕینا ; کام بارودۆخ ؟ دەی واز لەم قسانە بێنە و ئەم پەتە بگرە
هانا ; چی پەت ....
ڕینا ; بۆ پێتوایە بێ پلان هاتووم
هانا ; بەڕاستی تۆ شێتێکی ترسناکی
*
*
*ڕینا ; هانا توند ئەم پەتە بگرە باش با نەکەوم
هانا ; ئاه ... بێدەنگ بە نازانم چۆن دەبێت بەم لاوازیەوە ئەوەندە قورس بێت
ڕینا ; بۆڵە بۆڵ مەکە لەوە زیاتر خەریکە دەکەوم ......ئاه
هانا ; ببورە ڕینا تکایە نەمزانی
ڕینا ; ئاه پێموابێت پشتم شکاوە ئەی گەمژە سەقەتت کردم گەر ئێستا لەسەرەوە بومایە فڕێمدەدایتە خوارەوە
هانا ; دەزانم بە گاڵتەتە دڵت نایە ئەی وانیە
ڕینا ; کە هاتمە سەرەوە ئینجا پێتدەڵێم بە گاڵتەمە یان نا
لەو کاتەیا....... تەق تەق
باوکی ڕینا ; ڕینا کاتی ڕۆیشتنە کچەکەم
ڕینا ; خۆ ئەوە دەنگی باوکمە...... ئا هانا ئەو دەمەت بگریت هیچ شتێکی پێنەڵێیت
هانا ; بێخەم بە قسەناکەم
باوکی ڕینا ; وا هاتمە ژوورەوە ... هانا کچم ئەوە چی دەکەیت لای پەنجەرەکە
هانا ; ئا ئەوە خەریک بووم پشیلەیەکم دەردەکرد دەی بڕۆ دەی
باوکی ڕینا ; بەخوا وەبزانم ڕینا تۆشی شێت کردووە بەهەرحاڵ کوا ڕینا
هانا ; نازانم بۆ ئەو هاتبووە ئێرە
باوکی ڕینا ; هانا کچم ڕاستیەکەم پێبڵێ گەرنا ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە
هانا ;لە پەنجەرەکەوە ڕایکرد