ترس گەورەتر لە شکست ئێمە تەنها ئازاکان قبووڵدەکەین

427 86 416
                                    

مامۆستا; تاقیکردنەوەکان دەستی پێکرد

یەکەم تاقیکردنەوەش

( ترس گەورەتر لە شکست ئێمە تەنها ئازاکان قبووڵدەکەین)

ئەمە ناونیشانی تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆتانە هیوادارم سەرکەون لێڕەوە قسەکانی من کۆتای هات ئێستاش ئەم مامۆستا بەڕێزە ڕوونکردنەوەی زیاترتان پێدەدات

مامۆستا ; بەخێربێن فێرخوازانی ئازیز ئێستا من هەندێک ڕوونکردنەوەتان پێدەدەم دەربارەی تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ هەروەک دەبینن لە بەرامبەرتان چەند دەرگایەک هەن ئەوەی لەسەر ئێوەیە کلیلی دەرگاکەی خۆی بدۆزێتەوە  بۆ ئەوەی بتوانن ئەم تاقیکردنەوەیە بەسەرکەوتووی ببڕن

Zaza pov🌸

دواتر ژاوە ژاوێک لە ناو قوتابیەکان دروست بوو بەهۆی کەمی زانیاریەکان و قورسی تاقیکردنەوەکە وە هەندێکیان پێیان وابوو کە بێماناترین تاقیکردنەوەیە لە ژیانیان

پرێتی ; ڕینا زازا دەی هەڵسن بۆ دانیشتوون با بەدوای کلیلەکان بگەڕێین تەنها ئێمە دانیشتووین

زازا ; بوەستە پرێتی  پەلە مەکە بێگومان ئەوە فێڵی خۆی لە دواوەیە پێتوایە ئاوا ئاسان لە شوێنێکیان داناوە کە بە گەڕان لە ناو گیاکان یان کەلێنی دارەکان بیدۆزیتەوە ئەی فێڵی ڕێگاکەت لەبیرچۆتەوە

ڕینا ; ڕاستە ئەی سەرنجی ئەوەت نەداوە کە کەس کلیلەکەی نە دۆزیوەتەوە

پرێتی ; ئەی کەواتە چی بکەین ؟

دواتر ڕینا بە خێرای هەستایەوە وەک ئەوەی شتێکی بیرهاتبێتەوە و گوتی بەڵێ

پرێتی ; ئایە ڕینا شێت بوویت

زازا ; بەڵێ ڕینا ئەوە چیتە

ڕینا ; زانیم زانیم

پرێتی ; چیت زانی

ڕینا ; ئێمە بەدوای چیدا دەگەرێین

پرێتی ; شوێنی کلیلەکان

زازا ; بەڵام چۆن

ڕینا ; ناونیشانی تاقیکردنەوەکە چی بوو

زازا; ترس گەورەتر لە شکست ئێمە تەنها ئازاکان قبووڵدەکەین

ڕینا; بە دڵنیایەوە ناونیشانی تاقیکردنەوەکان پەیوەندی بە تاقیکردنەوەکانەوە هەیە وەک چۆن پێشتر لە قوتابخانە  لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا لە تاقیکردنەوەی فیزیا لەسەر پەڕەی تاقیکردنەوەکەدا دەنوسرێ فیزیا وە پرسیارەکان پەیوەندی بە فیزیاوە هەیە نەک کیمیا

زازا ; ئێستا تێگەیشتم

پرێتی ; ئەوە باسی چیدەکەن من هیچ تێناگەم.

زازا ; ناونیشانی تاقیکردنەوەکە  شوێنی کلیلەکانە

پرێتی ; کەمێک ڕوونتر دەیڵێن

 Do you want to meet me?Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin