★
★
★
سنیک ; من هەموو ژیانم بە تەنیا ژیاوم کۆمەلێک شتی ترسناکم تێپەراندووە بەلام هیچیان بە قەت ئەم جالجالۆکانە ترسناک نین لەلام ئەخەر کلیلەکان چیدەکەن لێرە شوێن نەماوە بۆی بگەرێن لای جالجالۆکەکان نەبێت
رینا ; باشە بوەستن کەمێک با ئارام بێتەو دواتر زازا هەمووشتێکی بۆ باسکرد کەوا بۆچی کلیلەکان دەکرێت لێربن
سنیک ; دەبێت لەم مامۆستایانە فێلبازتر هەبێت ئەخەر شت نەماوە ئەوە نەبێت
زازا ; سەیرکە سنیک ئەوانە زیندەوەری زۆر بچووکن وە تۆش بەراورد بەوان زۆر گەورەتر و بەهێزتریت پێویستە بەهێزبیت و زال بیت بەسەر ترسەکەتدا
سنیک ; باشە کەواتە هەولی خۆم دەدەم
دواتر سنیک بەرەو ئەشکەوتە چوو کەوا پری بوو لە جالجالۆکە دوای کەمێک سنیک هاتە دەرەوە و کیلەکانی خۆی لە دەست بوو بەلام قژی کەمێک تێکچوو بوو دیار بوو بە حال کلیلەکانی دۆزیوەتەوە جلەکانیشی هەمووی داوی جالجالۆکە بوون
سنیک ; سەیرکەن بە دەستم هێنا
کچەکان هێێێ ئافەرم وە چەپلەیان بۆ لێدەدا
سنیک ; بەسیکەن کچینە وا هەست دەکەم مندالم و لە باخچەی ساوایان دەرچووم
زازا ; من دەمزانی کەوا تۆ دەتوانی ئەوە بکەیت
پرێتی ; منیش متمانەم پێت بوو
بەلام تەنها رینا بێدەنگ بوو هیچ قسەیەکی نەکرد ئەوانی تر سەیریان دەکرد بۆ ئەوەی قسەیەک بکات
رینا ; چییە بۆ وا سەیرم دەکەن وابزانم تەنها من متمانەم پێت نەبوو ( بە گالتەوە وایگووت )
سنیک ; دەزانم گالتە دەکەیت چیتر ناتوانی تورەم بکەیت
پرێتی ; ئەویش بە فێلەکەتی زانی ( بە پێکەنینەوە وای وت)
رینا ; ئۆف ئەوە هیچ چێژبەخش نیە
سنیک ; بەلام رینا تۆ چۆن زانیت کەوا من لە جالجالۆکە دەترسم
رینا ; لەکاتی رێکردن سەرنجی ئەوەمدا کەوا تۆ مەترێک لەو شوێنە دووردەکەویتەوە کە تیایدا جالجالۆکەت لێدەبینیت
سنیک ; چۆن سەرنجی ئەوەتدا پێموابوو کەوا کەس هەستی پێنەکردووم
رینا ; ئەوە شتێکی ئاساییە کەوا سەرنجی شتی تر بدەیت
زازا ; ئێستا نۆرەی تۆیە رینا دەی بیلێ بزانم لە چی دەترسی
رینا ; ها چی وەرن با جارێک کەمێک پیاسە بکەین ئینجا