Chapter One I

6.3K 464 66
                                    





vote before reading...


' دایکە !! '
منداڵێکی بچوکی 5 ساڵان بەتەنها لەسەر لێواری شەقامەکە دانیشتووە لە ژێر ئەو بارانەی کە بەخوور دەبارێت، جەستە بچوکەکەی خۆی لەباوەشگرتبوو لەم کەشە سەرمایەدا ..

چاوەکانی بەرزکردەوە تا ڕووخساری کەسێك ببینێت کە لەبەرامبەری وەستاوە و سەیری ئەکات بە ڕووکەشێکی ساردەوە
' دەمەوێت دایکم بدۆزمەوە تکایە یارمەتیم بدە !'
بە لەرزەوە پرسیاری کرد بەڵام هیچ وەڵامێکی لەو کەسەی بەرامبەریەوە وەرنەگرت تەنها بە ساردی سەیری ئەکرد وەك ئەوەی پەیکەرێك بێت نەك مرۆڤ.
ماوەیەکی کەم تاوەکو ڕووداوەکان لەبەرچاوەکانی ئەهات و ئەچوون جیهان ئەسوڕا لەبەردەمی وەك ئەوەی سەرکەوتبێتە یارییەکی ترسنانی شاری یاری
بەهەردوو دەستەکانی چاوەکانی بەقایمی گرت و دەستی کرد بەگریان

تەنها توانی گوێی لەدەنگێك بێت کە لە گوێچکەی زرینگایەوە تا ڕۆحی بهەژێنێت .....

........

چاوەکانی کردەوە تا هەڵبستێت لەکاتێکدا هەموو جەستەی ببوو بە ئاو بەهۆی زۆر ئارەقکردنەوەکەی هەناسەکانی بەخێرایی ئەهات و ئەچوو

' دووبارە هەمان خەوت بینیەوە ؟ '
کچێکی گەنج پرسیاری لێی کرد کە خەریکی ئامادەکردنی مێزی نانخواردنەکە بوو ڕووکەشێکی هێمنی هەبوو

' بەڵێ '
بە تۆنێکی هێمن وەڵامی دایەوە تا لەسەر جێگاکەی هەڵبستێت، لەسەر قەنەفەکە

' پێویستە بچیت بۆ بینینی پزیشك ، من هەوڵئەدەم پلیتەکەت بۆ ببڕم ... '

بە ڕاشکاوی و نیگەرانیەوە قسەی لەگەڵی کرد ، بێگومان ئەوە یەکەمجار نیە کە بیۆل بەم خەوە ناخۆشەوە خەبەری ئەبێتەوە بەڵام ئەو سوررە لەسەر نەچوون بۆ لای پزیشك ئەمەش هاوڕێیەکەی زیاتر نیگەرانکردبوو

' پێویست ناکات، من ئەچم خۆم ئەشۆم ئەمڕۆ مەعازەرەم هەیە '
بە زەردەخەنەیەك وەڵامی دایەوە تا بەرە و گەرماوەکە ڕێ بکات
هاوڕێکەی بە بێ چارەییەوە هەناسەی هەڵکێشا ئەو هەرگیز ناتوانێت لەم هاوڕێیە سەیرەی تێبگات سەرەڕای ئەوەی پێنجەمین ساڵیانە بەیەکەوە .

.
دووای ماوەیەکی کەم بیۆل لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و کەل و پەلەکانی کۆکردەوە
' یا یا یا بوەستە نەڵێی دووبارە بەبێ خوارد ئەڕۆیت ؟ '
نیانا بە گرژییەوە پرسیاری لە بیۆل کرد کە ئامادەبوو بڕوات
' ئەهـ ببوورە نیانا بەڵام بەڕاستی زۆر پەلەمە '
بە زەردەخەنەیەکی هێواش وەڵامی دایەوە تا ئەوەی بەرامبەری دەستەکانی بەرەو سنگی بهێنێتەوە و بەلا چاوێك سەیری بکات
' بوەستە لە ئەشکەنجەدانی خۆت ، تۆ تەنانەت دوێنێ شەویش درەنگ گەڕایتەوە و تەنانەت بیریشت چووبوو بهێیت لە ژوورەکەت بخەویت بیۆلا '

Poisoned Love || J.JH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن