Chapter Eight VIII

2.3K 340 62
                                    




بیۆل ئەمجارە لەگەڵ دەنگە دەنگێکی زۆر خەبەری بوەوە
چاوەکانی کردەوە تاسەیری کاتژمێربکات ، کاتژمێر دەی بەیانی بوو
بەبێزارییەوە هەڵسا دووبارە سەری ئازاری ئەدا بەهۆی گریانەکەی دوێنێ شەوی .. لەوەتەی هاتۆتە ئەم کۆشکە ئەبێت بەگریانەوە بخەوێت تا بە ئازارەوە خەبەری ببێتەوە
گوێی لەدەنگی زەنگی مۆبایل بوو کە لە ژوورەکەی دەهات
' ئەم دەنگە چیە !! ؟ '
بەشۆکی هەناسەی دا هەرکە زانی ئەوە دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی خۆیەتی بەڵام چۆن !؟
لەسەر سیسەمەکە هەڵسا تا چاو بە ژوورەکەدا بخشێنێت چاوەکانی فراوان بوون هەرکە بینی مۆبایلەکەی لەسەر مێزەکە داندراوە
بەپەلە هەڵیگرت تا سەیری بکات .. خاڵی بوو پەیوەندی ئەکرد ، وەڵامی دایەوە تا گوێبیستی دەنگی ببێت

'بیۆلا تۆ لەکوێیت ؟ تۆ باشیت کچەکەم ؟ ئەم هەموو کاتە بۆچی وەڵامی پەیوەندیت نەئەداوە ؟ '
هەرکە گوێی لەدەنگی خاڵی بوو کە بەنیگەرانیەوە قسەی پرسیاری لێی دەکرد فرمێسکەکان لەچاوەکانی دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە
' خاڵە '
بەگریانەوە قسەی کرد

' من باشم زۆرباشم نیگەران مەبە .. زۆر بیرم کردبوویت بڕوام پێ بکە نەمدەزانی چی بکەم '

' ئەی لەکوێیت ؟ جون پێی گوتم کە مانگێکە نەچوویتە کۆلێژەکەشت پێم بڵێ چیت بەسەرهاتووە ؟ '

' خاڵە زۆر شت هەن کەدەمەوێت پێت بڵێم بەڵام ناتوانم لە تەلەفۆن بیڵێم بەڵام هیچ چارەی ترم نیە ... ـ

بیۆل دەستی کرد بەباسکردنی ڕووداوەکان بۆ خاڵی بەڵام بێ ئاگابوو کە کەسێک لەدەرەوە وەستاوە و گوێی لە قسەکانیەتی تەنها بەساردی گوێی گرتووە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بکات ، ماوەیەکی پێچوو تاوەکو ڕۆشت

..

' چی ڕفاندن ؟؟؟ چۆن ؟؟ '
خاڵی بەتورەییەوە پرسیاری کرد هەرکە گوێی لە قسەکانی بیۆل بوو

' لە ڕاستیدا ئەو سەرەتا ژیانی ڕزگار کردم بەڵام نازانم چۆن باسی بکەم خاڵە گیانە '

Poisoned Love || J.JH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن