||دڵژەنین||

353 71 29
                                    

.
.

.
.
.
.
.
واوز ...دەمەوێ ڕوون کردنەوە لەسەر ئەو چیرۆکە بدەم ...
ئەو چیرۆکە زیاتر ھەستی یەک کەسە و وەکی گێڕانەوەکیە
وە ئەوەی نازانی ژیانی بی کوە و کو نیە...مرج نیە
ئەتوو بزانی کچە دەورەمەندە یان فەقیر ئیشێ دەکا یان
نا ڕابردوی کو بوەو ئەوھا و ئەوھا ...بە گشتی جەخت دەکەم لەسەر
ڕوداوە چاوەڕوان نەکراوەکان لۆ بی ھەرھوەھا... ئێستا نەک دونێ
یان سبەی...لە کەسایەتی بی بێزاریەک لەو ژیانەی و بێ ھیواییەک ھەیە
بەخۆی لەو پارتەی باس دەکا👇ئاند سۆۆۆ چیرۆکەکە سەرەتا شتەک باس دەکا بەس
کۆتاییەک شتەکی دیکە...بڕەک حەنتیکەیە😅ئەوجە
ڤۆت پێش خیندنەوە ...
ئاند سۆۆ...با دەست پێ بکەین..👇
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خۆم ئامادە کردوە...
ئەزیە ڕەشەکەم پۆشیوە..
کە جەستەمی بە توندی گرتوە تاوەکو سەر چۆکەکانم
دوای ئەوە فراوان بوە بۆ ئەوەی بتوانم لە ڕێگەدا بڕۆم
سەرشانەکانی ھاتوونەتە خوارەوە
بە دڵمە بەڵام بۆ من نا...
بەھەرحاڵ...
ئەمڕۆ ئاھەنگێک ھەیە...خاوەن کۆمپانیا گەورەکان داوەت کراون
باوکیشم ھەروەھا لەگەڵیان...خوشکەکەم نایەت چونکە..
باوکم دەڵێ جارێ منداڵە و نایەوێت ھیچ کەسێک ئەو بناسێت..
وە براکەم...لەگەڵ ھاوڕێکانی کات بەسەردەبات
واتا تەنیا من و دایکم دەڕۆین لەگەڵی..
دڵخۆشم چونکە ئیاناش لەوێ دەبێت
بێگومان باوکی ئەویش خاوەن کۆمپانیایەکی گەورەیە
.
.
.
تەنیا ئەو حەزەی کە من و ئیانا تێیدا ھاوبەشین ئەوەیە
کە نامانەوێت لە نێو خەڵکی زەنگینانە دەربکەوین....
.
.
.
.
.
دوای ئەوەی گەشتین و چوینە ژوورەوە
دوبارە دەستیان پێی کردەوە...
قسە کردن دەربارەی کچەکەی پاڕک...
بەڕاستی ھەست بە نا ئاسودەیی دەکەم...
لە تەواوی کاتەکە دەمنادەمێک کوڕی خاوەن کۆمپانیایەکی
گەورە دێت و باسی زەنگینی خۆیم بۆ دەکات~~
چەند بەڵێنێک دەدات بۆ دوای ھاوسەرگیریمان
.
.
وە ئەوەشی کە لە دەمم دێتە دەرەوە تەنیا نەخێرە
بە تەواوی ئەمە مەتحکردنی خۆم نیە..
بەڵکو ڕاستیە و دەبێت بیڵێم...
.
.
.
.
"ئۆۆۆ...کچەکەی پاڕک چەندە جوان بوە"
ئیانا ھاتە پێشەوە و قۆڵی لە قۆڵم ھەڵکێشا
.
.
"وازبێنە...خەریکە دەخنکێم...لێرە"
بە بێزاری وتم دەستی بە پێکەنین کرد
.
.
.
ئاھەنگەکە تا ڕادەیەک باش دەڕوات
گروپی موسیک لە سەرەتای ھۆڵە گەورەکەن وە
موسیکێکی کلاسیکی لێدەدەن..
وە ھەروەھا لە ناوەڕاستی ھۆڵە گەورەکە پیانۆیەک داندراوە
کە تۆ بۆخۆی ڕادەکێشێت بەھۆی ئەو ڕەنگە ڕەشە بە بریسکەیەی...
وا بیردەکەمەوە بۆ دیکۆڕ داندرابێت...بەھەرحاڵ
دۆست و ھاوڕێکان لە لایەک کۆبونەتەوە وە
دەستێکیان شەڕابە~~
.
.
بەڕووی یەکدا پێدەکەنن...بەڵام لە ناخەوە حەز
بە دۆڕانی یەکتر دەکەن...
بە تەواوی بێزارم لەم مرۆڤانە...کە بە داخەوە ھەمیشە
لەگەڵیانم...ئەوەی کە لەم ژیانە ھیوایەکم پێ ببەخشێ ئیانایە...
.
.
.
دەرگای ھۆڵە گەورەکە کرایەوە وە وایکرد...تێڕوانینی ھەموان
بچێتە سەر دەرگاکە...کەسێک لە دەرگاکە ھاتە ژوورەوە
باوەڕ کردن بە چاوەکانم زەحمەتە...!!!
.
.
ئەوە لە چی دەچێ؟!
فریشتەی...شەیتانەکان...
بزەیەکی لار لەسەر لێوەکانیەتی
بە ژێر چاوەوە سەیری خەڵکانی چواردەوری دەکات
کاتێک بە بڕوا بەخۆبونەوە...لە ڕێگادا دەڕوات
قەمیسێکی سپی لەبەردایە چەند قۆچپەیەکی سەرەتای کردوەتەوە وە
لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش...ئەو پێستە سپیە چیە؟؟؟
.
.
واھـــ....من دەمرم بۆ ئەم مرۆڤە نا ئاساییە..
ڕۆشتە نزیک پیانۆکە و لەسەر کورسیە بچوکەکەی تایبەت بە
پیانۆکە دانیشت....بە لا چاوێک سەیری کردم!!!چی؟؟ سەیری کردم!!
.
.
"ھێیـــ...تۆ ئەو کوڕە دەناسی..؟"
ئیانا پسیاری کرد لەژێر گوێیەکانم قسەی کرد
.
"سوێند دەخۆم یەکەمجارە بیبینم.."
بەبێ تاوانیەوە گوتم...
.
.
.
دەستی کرد بە ژەنینی پیانۆکە ...
بوەستە با ڕاستی بکەمەوە.!!
ئەوە پیانۆژەنین نیە...بەڵکوو..دڵژەنینە..
.
.
ئەو پەنجانەی...کاتێک لەسەر پیانۆکە دایدەنێت~~~
بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە...
.
.
ھەموان بە بێدەنگی وەستاوین و گوێ لەو موسیکە دەگرین
کە ئەو دەیژەنێ...تاکەی بەردەوام دەبێت نازانم..؟
بەڵام بەڕاستی نامەوێت تەواو بێت...
.
.
.
.
.
دوای ئەوەی کۆتایی پێ ھێنا...
دەنگی چەپڵەکان ھەموو ھۆڵەکەی گرتەوە..
ھەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی پیانۆکە و وەک ڕێزێک
بۆ کەسەکانی چواردەوری دانەویەوە...
.
.
"تۆ کەسە نایابەکەی...مین یونگی"
پیاوێک کە چەند مەترێک لە و کوڕە دووربوو
دەستە بە شەڕابەکەی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان و دەنگی بەرز کردەوە
ھمــ...مین یونگی~~~
.
.
دوای کەمێک ھەر کەسێکو چوە سەرکاری خۆی کە شەڕاب
خواردنەوە و گفتوگۆبوو...
.
ئەو!!!وا نزیک دەبێتەوە لێرە
من چی بکەم؟؟..خودایە ئەمە چیە؟؟
.
.
ھاتە بەرامبەرم و خۆم ڕێک کردەوە..
نزیکتر بویەوە...ئێستا...مردنی منە..
چاوەکانی وەک چاوی پشیلە وایە...ھێندە لێمەوە نزیکە
بە تەواوی لووتم تەنیا بۆنە پیاوانەکەی ھەڵدەمژێ..
وە ئەو ھەوا فێنکەی کەلە دەمی دێتە دەرەوە وەک ئەوەی
بەرلەوەی بێت بۆ ئێرە نەعنای خواردوە...
.
.
"تۆ...زۆر جوانی...خاتوو...پاڕک بی..."
ئەوەی وت لە ژێرلێوەوە...وە پەنجەی دوەمی لەسەر گۆناکانم
دەخشاند بە ھێواشی...شتێکی خستە...ناو دەستمەوە...
.
.
دوای ئەوە دوور کەوتەوە و ڕۆشت...تەنانەت لە ئاھەنگەکە
ڕۆشتە دەرەوە...
.
.
دەستانم کردەوە بۆ ئەوەی بزانم ئەمە چیە..؟
واھـــ...ملوانکەیەکی زیوی..زۆر ناسک و جوان
کە گوڵێکی ناسک بە زنجیرەکە شۆڕبۆتەوە..وە بە یاقوتی
شێوە ئەڵماسی بچوک جوانکراوە...
زۆر جوانە~~
.
.
.
"ھەموو شتێک باشە؟...ئایـــ...خودایە...ئەم ملوانکەیە
چەندە جوانە..."
ئیانا قسەی کرد و دوبارە...توانای وەڵامدانەوەم نیە..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
vote and comment please
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

seven angel...(kurdish story)✅Where stories live. Discover now