Hotel california

5K 545 52
                                    

_______________

بەلوعەکەم کردەوە ئاوەکە بەخێرای دەڕۆشت
لە ژێر  تاریکای شوێنەکە کەشێکی
تەم و مژاوی...

دەست بەجێ

دەستە خوێناوییەکەم خستە بەردەم ئاوەکە،
ھەموو ھێزی خۆمم بەکارھێنا تا لەو خوێنە
ڕزگارم بێت کە لەسەر دەستەکانم بوو

ئاوەکە بەر پێستم دەکەوت،بەسەر
دەستما دەھاتە خوارەوە
ڕەنگی ئاوەکە گۆڕا بەھۆی خوێنەکەی دەستم

کۆتا دەنگ لە ئاگادارکەرەوەکە بزر بوو
وە تەنھا دەنگێک کە دەمبیست..
دڵۆپەی ئاوەکە بوو لە بەلوعەکەوە

ھەردوو دەستە لاوازەکەم لەسەر
دەستشۆرەکە بوو

سەرم بەرزکردەوە

ڕەنگدانەوەی خۆمم بینی لەئاوێنە پەڵاویەکە
ئاماژەی ھیلاکی نیشان ئەیا لەسەر ڕوخسارم

بە قورسی ھەناسەم دا

کەواتە ئەمەبوو لە کۆتایدا کۆتای ھــات

بۆ ساتێک ھەستم بە حەسانەوە کرد
لە دوای بیرکردنەوە لەوچەند ڕۆژەی کە
وەک خەونێکی ناخۆش وابوو

ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا لەم دۆزەخە دەربچم

ئاوڕم دایەوە پێش ئەوەی لە
دەستشۆرەکە بڕۆمە دەرەوە

ئەوم بیـــنــی!

بە کڵاوەکەی ڕوخساری داپۆشی بوو
بەدەزیەوە سەیری ئەکردم

ھاوارم کرد ،و کەوتم بەسەر زەویە تەڕەکەدا
ھەوڵم یا بەرەو دواوە بڕۆم
بەڵا دەستەکانم وازیان ھێنا

قژی تەڕ بوو وە چاوی ڕاستی داپۆشی بوو
بەڵام چاوی چەپی دیاربوو

ئەوەندە تاریک بوو وەک ئاسمانی شەو
دەدرەوشایەوە لەژێر تاریکیەکەی چواردەورم

ھەستم کرد بەرەو ڕووم یەت

جەستەی بەستبووی لێم نزیک بۆوە وای
لە جەستەم  کرد بلەرزێت

ھەناسەی خۆم گرت

چەمایەوەو وەک شێت پێکەنی

توانیم ھەست بە سەری لوتی بکەم کە
دەیدا لە ھی من

ھەناسە نەرمەکەی بەر چەناگەم دەکەوت

چاوەکانم داخست لە ترسا
گوێم لە چپە بـــوو...

" ئەمە کــۆتـــای نیە
ھەرگیـــز کۆتــــای نایەت"

_________________________________________________
SugaInACupOfTae

Hotel California Where stories live. Discover now