CHAPTER 12

850 218 11
                                    


" لای چەپ بگرە"

" بەڵێ، ئەزانم جین" جیمین بە ھێمنی وتی، پێچی کردەوە.

ستافی ھۆتێلەکە بەرەو ناونیشانەکە بەڕێکەوتن بۆ کۆشکە گەورەکەی کە لە خواروی دارستانەکەدا
بوو چاوپێکەوتنێکی تریـــان ھەیە لەدوای ئەوەی جارەکەی تر ئامادە نەبوون.

بایەک لە باشورەوە ھەڵی کرد، وە دیمەنی مــــانگ وەک پارچەیەکی گەورەی ڕەش نەبـــوو چیتر بەڵک و ھەورە گەورەکـــان ڕێبەری ئــــاسمانیان دەکــــــرد.

بــــاران دەستی کرد بە ھاتنە خوارەوە، دڵۆپەی بــــاران بە جامی ئۆتۆمبێلەکە ئەھاتە خوارەوە،
بۆ چرکەیەک پاکی دەکردەوە، بەڵام دوبـــارە دڵۆپێکی تر ئەھاتە خوارەوە.

باکە گۆرانی ئەوت لە دەرەوە، وەک داڕشتنێک
جادووی ئەکرد، ئۆتۆمبێلەکەیان نزیک بۆوە لە دار سنۆوبەرەکــــان.

یۆنگی ھەستی بە کەسێک کرد لە بەینی دارەکانەوە چاودرێری دەکرد،ئەستەمە، بە خۆی وت، ئەوە تەنیا خەیاڵە لەلایەن دارسنۆوبەرەکانەوە دروستکراوە

بروسکەیەکی تر لە ئاسمان دەکەوت بە بەرزی.

جونگکووک داچڵەکی، دواتر ھەناسەیەکی ھەڵکێشا
" ڕەشەباکە گەشت"

" نیگەران مەبە" نامجوون سەرنجی ئەو کوڕە گەنجەی تەنیشتی دا، دەستی خستە سەر ڕانی
" تۆ پارێزراویت"

" من لەم ڕەشەبایە ناترسم" جونگکووک، وەڵامی دایەوە، " من لە شتێکی تر ترســـام"

" نەخێر" ھۆسیۆک بۆڵاندی، " پێم مەڵێ باوەڕت بەو چیرۆکە کردووە کە یونگی پێی وتویت، ئەمە بێ دەلیلترین چیرۆکە تا ئێستا گوێم لێ بووبیت"
( واتا شتێک کە سەبەبێکی نەبێت یان سەلماندنی نەبێت) ھۆسیۆک زەردەخەنەیەکی بێ باوەڕی کرد
و سەیری دەرەوەی پەنجەرەکەی کرد، سەیری تێپەڕبوونی دارە سنۆوبەرە ڕەشەکانی ئەکرد.
( بەھۆی تاریکی دەرەوە ڕەش دیــارە)

" ئەم شـــــەو شتــێکـــ ڕوو ئەیــــات" یـــونگی تفی کردە دەرەوە، ئەو زۆر، ھێمن بـــوو، لوتی گرژ کرد و بەردەوام بـــوو " ئەمە بیرۆکەیەکی خراپ بوو
ئێمە ئەمشەو ھاتینە دەرەوە، من پێشنیـــار ئەکەم
بگەڕێینەوە-"

" خوایـــــە، یـــونگی" جیمین بـــانگی کرد لە کورسیەکەی بەردەمی، " بۆچی ئێوە ھەمیـــشە
پلانەکــــانمان تێک ئەیەن،بۆچــــی؟"

ھەمــووان بەبێدەنگی مـــانەوە، چـــاوەڕێی یونگی بوون تا دان بە شتێکدا بنێت، بەڵام نەیکـــرد.

Hotel California Where stories live. Discover now