CHAPTER 23

573 169 21
                                    

گەڕامەوە گەرماوەکە، پاڵم نا بە دەرگاکەوە
دەنگی ئەدایەوە کاتێک دەرگاکە بە توندی بەر
دیوارەکەوت وە دووبارە داخرایەوە

بە ھێواشی بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشتم

بەلوعەکەم کردەوە ئاوەکە بەخێرای دەڕۆشت
لە ژێر  تاریکای شوێنەکە کەشێکی
تەم و مژاوی.... دەستبەجێ

دەستە خوێناوییەکەم خستە بەردەم ئاوەکە،
ھەموو ھێزی خۆمم بەکارھێنا تا لەو خوێنە
ڕزگارم بێت کە لەسەر دەستەکانم بوو

ئاوەکە بەر پێستم دەکەوت،بەسەر
دەستما دەھاتە خوارەوە
ڕەنگی ئاوەکە گۆڕا بەھۆی خوێنەکەی دەستم

کۆتا دەنگ لە ئاگادارکەرەوەکە بزر بوو
وە تەنھا دەنگێک کە دەمبیست
دڵۆپەی ئاوەکە بوو لە بەلوعەکەوە

ھەناسەمدایەوە ھەردوو دەستە لاوازەکەم
لەسەر دەستشۆرەکە بوو، سەرم بەرزکردەوە

ڕەنگدانەوەی خۆمم بینی لەئاوێنە پەڵاویەکە
ئاماژەی ھیلاکی نیشان ئەیا لەسەر ڕوخسارم

بە قورسی ھەناسەم دا

کەواتە ئەمەبوو لە کۆتایدا کۆتای ھــات

نەخێر، جیمین تاوانبارەکە نەبوو

تــاوانبارەکە ئێشتا لەگەڵ ئێمەیە ،
لەژێر ھەمان بنمیچ لەگەڵ منا

ئەبوایە لەگەڵ پۆلیسەکانا بڕۆشتمایەتە دەرەوە
تا لەم دۆزەخە نەجاتم بوایە

نەخێر- نابێت بــاوەڕ بە پۆلیس بکەم
ئەوان جیمینیان کردە قوربانی، ئەوان
بەشێکن لە دۆزەخەکە

ئاوڕم دایەوە پێش ئەوەی لە
دەستشۆرەکە بڕۆمە دەرەوە

ئەوم بیـــنــی!

بە کڵاوەکەی ڕوخساری داپۆشی بوو
بەدەزیەوە سەیری ئەکردم

تایھیونگ!

ھاوارم کرد ،و کەوتم بەسەر زەویە تەڕەکەدا
ھەوڵم یا بەرەو دواوە بڕۆم
بەڵا دەستەکانم وازیان ھێنا

قژی تەڕ بوو وە چاوی ڕاستی داپۆشی بوو
بەڵام چاوی چەپی دیاربوو، ئەوەندە تاریک بوو وەک ئاسمانی شەو دەدرەوشایەوە لەژێر تاریکیەکەی چواردەورم

ھەستم کرد بەرەو ڕووم یەت
جەستەی بەستبووی لێم نزیک بۆوە وای
لە جەستەم  کرد بلەرزێت

ھەناسەی خۆم گرت

چەمایەوەو وەک شێت پێکەنی

" دوورکەوە..." بۆڵاندم، " بمبوورە، بمبوورە
بمبوورە... ھیچ شتێک نازانم، ھیچم لێت نەکردوە
تکایە ئازارم مەیە..."

توانیم ھەست بە سەری لوتی بکەم کە
دەیدا لە ھی من، ھەناسە نەرمەکەی
بەر چەناگەم دەکەوت

چاوەکانم داخست لە ترسا
گوێم لە چپە بـــوو...

" ئەمە کۆتای نیە... ھەرگیز کۆتای نایەت"

وەڵامم نایایەوە،من ئەم نەفرەتیە باش ئەزانم
کە ئەمە کۆتـــای نیە، ئەم نەفرەتیە باش ئەزانم
کە ئەو دڕندەیە ئێشتا لەگەڵ ئێمەیە

بەڵام کێ؟

سوومین کێ؟

تایھیونگ ڕوومەتی گرتم، ھــاوارم کرد
ھاوارم کرد و زلەیەکم کێشا بە ڕومەتیا

وەک سەھۆڵ بەستم، ئەو-ئەو نامکوژێ وایە؟

زەردەخەنەیەکی کردو ڕومەتمی بەریــا
" بمبوورە ، دەست لێنایەم بــاشە؟"

سەرملەقاند و ھەنسکم یا، بەردەوام بــوو
" ئێستا گوێبگرە، ئێستا ئەزانیت کە من تارمایم
وایە؟"

" بـــ... بــەڵێ" ڕووم وەرگێڕا

" ئەبێت بزانیت ئێستــا کە بۆچی من مردووم
من ڕاستم؟" تایھیونگ بە ھێواشی پرسی

دەستم خستە سەر زەویەکە بە نیگەرانیەوە
" چونکە... چونکە تۆ دۆزیتەوە کە ستافەکە
چیـــان کرد... ئممـ...وایبۆئەچم ستافەکە
کەسێکیان کوشتبێت وە تۆش نھێنیەکەت
دۆزیوەتەوە؟"

تایھیونگ سەری لەقاند بە ھێواشی،
گازی لە لێوی گرت بە خەمباریەوە
" مەراقی زۆر.... مەراقی زۆر"

" خاتوو سۆنگ دەمی دورایەوە چونکە
قسەی زۆر کرد..." سەیری تایھیونگم کرد
" بەڵام تۆ..."

تایھیونگ سەرمی گرت ڕووخسارمی
خستە نێوان دەستە گەورەکــانی
" شتەکە ئەوەیە، سومین... سەیرم کە"

" من زۆرم بینی" سەیری کردم بە چاوە
ڕەشەکـــانی

" من کوێرم"

Hotel California Where stories live. Discover now