192

84 20 20
                                    

شەوێکیان نەخۆشێك هاتە نەخۆشخانە زۆر حاڵی خراپ بوو ،، ویستم بوژانەوەی دڵی بۆبکەم سوودی نەبوو ،دواتر مـرد
منیش چوومە ژوورەکەی خۆم بۆئەوەی پشوو بدەم و کەمێك بخەوم .
هەر چاوم چووەخەو گوێم لەدەنگێگی نامۆ بوو
لێم نزیك بوەوەو ژوەرەکەش تاریك بوو ، هاتە پێشەوە منیش فلاشی مۆبایلەکەم هەڵکرد هەتا بزانم کێیە .

تەماشام کرد کابرای نەخۆشە، ئەوەی کە سەعاتێك لەمەوپێش لەژێر دەستمدا مرد
منیش خێرا بەبێ پێڵاو ڕامکرد و کابراش بەشوێنمەوەیە،هەر ڕامکرد هەتا چوومە سوچێك تەماشا ئەکەم ئیتر شوێنەکە داخراوەو مەجالی ڕاکردنم نیە.
کابرا لێم نزیك بوەوە ،وتی : ماڵت ئاوابێ دکتۆر ئەوە بۆ ڕائەکەی؟
من برای نەخۆشەکەم و ئێمە دووانەین، ئەمەوێ تەرمی براکەم لەنەخۆشخانە ببەمە دەرەوە، وەرە ئەو کاغەزەم بۆ ئیمزا بکە

٭ ئەمە ڕووداوێکی ڕاستیە بەسەر دکتۆرێکدا هاتبوو....

Yellow heart💛 Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt