بەشی نۆیەم✔(ڕەمەزان) مانگە پیرۆزەكە

530 174 53
                                    

دوای ماوەیەک ...

ئێلا و لوسی وەک هاوڕێ لەیەکتر نزیک بوونەتەوە ، بێگومان چەند هەفتەیەک بگرە چەند مانگێکیشی پێچووە
بەسەر کاتی یەکتربینیان و زیندانەکە

گێڕانەوەی لوسی

ماوەیەك ئەبێت كە من ئێلا نێوانمان باش بووە و بووین بە هاوڕێ وە هەر ڕۆژەو باسی شتێكم بۆئەكات كاتێ لەكارەكەی یەتەوە یەكتر ئەبینین

بەوردی سەیری ئەكەم زۆۆر هیمنە وە دڵخۆشە زەردەخەنە بچوكەكەی بەئاسانی دیارە كە ئەو ئەمرۆ زۆر دڵخۆشە لەكاتێكدا لەسەر مێزێكین لەقەراخی دەریا لەخۆشییا قاوەی بۆ ناخورێتەوە منیش لە ناخۆشییا بۆم ناخورێت

چونكە دوای چەند ساڵ ئینجا خێزانەكەمان لەسەر یەك سفرە كۆبوونەوە ئەویش بەشەڕی دایك وباوكم كۆتایی هات
من تەواو بێتاقەتم ئیرەیی بە ئێلا ئەبەم چونكە سەرەڕای هەژارییان ئەو بەردەوام زەردەخەنەئەكات

" ئەتوانم بزانم هۆكاری ئەم زەردەخەنە بچوك و كراوانەت چییە؟؟"

خۆم شیرین كرد و چاوەكانم بەزۆر كردەوە

"وا هەفتەیەكی ماوە"
زەردەخەیەكی زۆۆۆر كراوەی كرد
"چی؟ "
بێگومان بە تێنەگەیشتنەوە وام وت من قەت لەو كچە تێناگەم
"مانگی ئارامی دڵەكان"

"مانگی ئارامی دڵەكان؟؟ مەبەستت كام مانگەیە"

سەیری ئاسمانم كرد ئایا زەوی چەن مانگی هەیە؟سەری راوەشاند وەك گاڵتەیەكی بچوك بەمن وە پێکەنی
"هێی پێم پێمەكە"
بە مناڵانەیی توڕە بووم
"نا..نا من مەبەستم لە مانگێكی پیرۆزە لەنێوان دوانزە مانگەكانی ساڵ"

"ها"
هێشتا ڕوونكردنەوەم ئەوێ بۆ ئەوەنە بە سەیری قسەم بۆئەكەیت

"لوسی ئازیزەكەم مانگی ڕەمەزان ئەڵێم.... خۆشترین مانگی ساڵ ...باشترین هەلەكانی ژیان"
ئێلا بەخۆشحاڵییەوە بۆی روونكردمەوە و لەكاتی قسەكردنیا دەستەكانی بەهەوایا ئەجوڵاند گوێی بە كەس نەئەدا بەڵكو بەردەوام بە دەنگی بەرز قسەی ئەكرد

"باشترین هەلەكانی ژیان؟؟ ئاااای ئێلا دە تكایە بە روونتر قسە بكە "
خۆم تاقەتی قسەم نیە ئەم كچەش هەر بە فەلسەفیانە قسەم بۆئەكات

مـوســـوڵمـــان ئەبـــم❤ɪ ᴡɪɪʟ ʙᴇᴄᴏᴍᴇ ᴍᴜsʟɪᴍWhere stories live. Discover now