━━━━※━━━━
دەوروبەری شاری دێڵوود
2:08AM
❞ ئەمە ڕاستی نییە... ئەمە ڕاستی نییە ❝
ماثيو ئەو وشانەی بەچرپە بەخۆی دەوت، کە پێکەنینە شەیتانەکەی کریستای زیاتر و زیاتر دەکرد.
❞ من و تۆ بۆ هەمیشە دەمێنینەوە ❝
دەستی کردەوە بە گۆرانی وتن لەگەڵ پێکەنینەکانی کە ماثيوی بەرەو شێت بوون دەبرد.❞ لە گۆرانی وتن بووەستە! ❝ماثيو هاواری کرد و لەپی دەستەکانی نا بە گوێیەوە تا ڕێگە لە دەنگی بگرێت دزەبکەنە مێشکییەوە.
❞ دەزانی چۆن مردم؟ ❝بە تۆنێکی دەنگی جدی وتی و ڕووی تێکرد، هەروەها چاوەڕێی وەڵامێکی نەکرد و وتی❞ لەگەڵ ئۆوین لە ژووانێك بووم، بەڵام کوڕە جوامێرەکە هێندە بەڕێز نەبوو کاتێك ئۆتۆمبێلێك لێیدام و هەڵهات، بۆیە ئەویش لەترسا ڕایکرد ❝
ماثيو پێشتر بەو چیرۆکەی دەزانی، بەڵام پێشبینی نەدەکرد لە مردووەکە خۆی بیبیستێت.
❞ بەڵام نەمردم، لیون، هێشتا لەژیاندا بووم...❝کریستا بەدەنگێکی ڕەنجاو وتی❞ ئەوەندە لەهۆش خۆم بووم پەیوەندییەك بەکۆتا ژمارەی بکەم بۆ بەختم بیلی بوو، تا بە ترسەوە پێی بڵێم کە نەمدەتوانی بچمە لاکەی تری دارستانەکە، هەروەها لە وەڵامدا وتی ئەوە گاڵتەیەکی نایابە و مۆبایلەکەی بە تاکە هیوامەوە بەڕوومدا داخست ❝
❞ دەتەوێت ئەزموونی هەستم دەربارەی مردن بزانی؟ ❝کریستا بە گاڵتەپێکردنەوە وتی و زیاتر لێی نزیکبووەوە.
❞ تۆ خەیاڵ دەکەی ❝ماثيو بە دەنگی نزم بەخۆی وت و بەتووندی چاوەکانی داخست، لەترسا جەستەی بەدیوارەکەی دوایەوە نووساندبوو و بەخێرایی ئەو وشانەی دووبارە دەکردەوە.
کاتێك تێبینی نەمانی ورتەورتە بێزارکەرەکەی شوێنەکەی کرد بەهێواشی دەستەکانی لابرد و چاوەکانی کردەوە، لێزانینەکەی سەرکەوتووبوو کەبەهۆیەوە کریستا لەبەردەمی نەمابوو، هەروەها کاتێ سەیری شوێنەکەی کرد تەنانەت پاشماوەی خوێنەکەشی نەبینی، موچوڕکەیەکی کز بەجەستەیدا هات و بە ئاسوودەیی هەناسەی دەدا.
BẠN ĐANG ĐỌC
𝐀𝐊𝐔𝐌𝐀 | √ Completed (Kurdish)
Bí ẩn / Giật gânدوای خوێندنەوەی ئەم چیرۆڪە...لە ئێوارەدا سەردانت دەڪات. ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: xMoonsou@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ A T...