𝒞𝐻𝒜𝒫𝒯𝐸𝑅3

4.9K 591 61
                                    

""""""""""

من و خەونەکانم
هاوشێوەی کەسێکی
تووشبوو بە ژێرپەنجە کە لەسەدا یەک هیوای زیندوو‌ مانەوەی هەیە لە ژیان.

"""""""""

Selena


خەریکی خواردن
ئامادەکردن بووین
لەگەڵ کریستیان
وایە خزمەتکاری لێیە ،
بەڵام کرستیان وتی کە
خزمەتکارەکان جێی سیقە
نین بۆیە خواردن دروست
کردن ئەرکەکەی لەسەر ئەوە.

"دەتوانم پرسیارێک
بکەم.

-بێگومان شیرینەکەم
بڵێ.

"ئەگەر پێت ناخۆش نەبێت
تۆ هێشتا دەزگیرانی
بەڕێز جینی بەڵام بۆچی لای
ئەو دەژیت.

بینم کە چۆن هەناسەیەکی
قۆڵی هەڵمژی و ماوەیەک
خۆی خەریک کرد بە پارچە
کردنی گۆشتەکە.

-منیش وەک تۆم.

هیچ تێ نەگەیشتم لە
وەڵامەکەی مەبەستی چیە
کە وەک منە؟

"ببوورە. مەبەست چییە؟

-سێلا ، منیش ڕام کردوە
کاتێک خێزانەکەم ویستیان
لەبەر پارە بمدەن بە شوو.

"واوو . چی چارەنووسێکە،
ئەی چۆن بەڕێز جینیت
ناسی.

بینیم خەندەیەکی هاتە
سەر لێوەکانی وە لەبەر
خۆیەوە پێ دەکەنی
دیارە بیر لەیەکەم بینیان
دەکاتەوە ، وە بەپێی
پێکەنینەکەی بێت دەبێت
ڕابردویەکی خۆشیان
هەبێت.

-ئێستا ئێوە چۆن لەگەڵ
جونگ کووک ئێمەش
بەو شێوەیە بووین.

"هاا ، واتا چۆن؟.

-سەرەتا وەک خزمەتکار
هاتم بۆ ئێرە ، وەک چۆن
جۆن سەرجی بۆ خۆی
ڕاکێشاوە جینیش بە هەمان
شێوە سەرنجی منی بۆ
خۆی ڕاکێشابوو .

تەنها گوێم بۆ قسەکانی
دەگرت ، ئای خوایە دەبێت
چی ڕابردویەکیان هەبێت
تۆ بڵەی منیش لێرە
بمێنمەوە وەک هەمیشە.

بەس بۆستە واتا ئەونە
پێمەوە دیارە کە چاوەکانم
لەسەر چاو ڕەشە.

-دوای ئەوەی جین هەستی
پێ کرد وای زانی سیخوڕم
بۆیە دایم شەڕی پێ
دەفرۆشتم ، وە ئێستا من
ئازیزترین کەسی ئەوم.

"خۆشەویستەکەتان
کەمێک سەیرە بەڵام جوانە.

-دەزانم بەڵام پێم وابێت
ئێوە بێ شەڕ لەگەڵ یەک
ڕێ دەکەون.

MenaceWhere stories live. Discover now