𝒫𝑅𝒪𝐿𝒪𝒢𝒰𝐸𝒯

12.3K 852 85
                                    


""""""""""

هەندێ جار دوور بوون سەلامەتیە
بەڵام ،، کاتی دەوێ تا تێبگەین..!

""""""""""

Selena

تا دەی توانی ڕای دەکرد
بێ ئەوەی ئاوڕ بۆ دواوە بداتەوە چونکە نەی دەوێرا دەترسا ئاوڕ بۆ دواوە
بداتەوەو ئەوان ئەو بگرن .

تەنها بە بیر کردنەوەی لەوەی
دەکەوێتەوە ژێر دەستیان
خێرای ڕاکردنەکەی زیاد
دەکرد ، لە کاتێکدا بە تەواوی
شێواو بوو لە کاتێکدا
عەزیە سپیە ئاوریشمەکەی
ئێستا بۆتە قوڕ وە بەتەواوی
دڕاوە وە ڕوخسارێکی
تەواو شێواو لەگەڵ ئەوەش
جەستەیەکی ماند و
شەکەت نازانی ڕوو لە کام
لا بکات ، لەترسی ئەوەی
بی گرن.

بەڵام بۆساتێ وەستا و
ئاوڕی دایەوە ترس
گیانی گرتەوە کاتێ بینی
هێشتا لە داوەین نازانێ
ڕوو لەکام لا بکات بۆ
ڕزگار بوون شەقامێکی
چۆڵ و هۆڵ تاریک ئەو
لە تاریکی ناترسی بەڵام
ترسی ئەو پیاوانەی هەیە
کە بەدوایەوەین ، قژە کەم
لوولە زەردەکەی کۆ کردەوە
چونکە بەتەواوی بیزاری
دەکرد.

دووبارە دەستی کردەوە بە
ڕاکرد بەڵام دووبارە قژی
کرایەوە ئەو هیچ تۆقەیەکی
لانەبوو تا بتوانی بە توندی
قژی ببەستێ بۆیە قژی وەک
خۆی لێ هاتەوە.

بۆساتێ وەستا سەیری
ئەو سەیارەی کرد کە لەو
بەری شەقامەکە وەستاوە
تەنها دەپاڕایەوە کەسێکی
تێدابێت یان درگاکەی
کراوە بێت .

خەم ڕووخساری داپۆشی
هەر لەگەڵ نزیک بوونەوە
لە ئۆتۆمبێلەکە بینی کە
هیچ کەسێکی تێدا نییە؟

بەڵام خەندە سەر لێوانی
گرتەوە کاتێ بینی درگای
ئۆتۆمبێلەکە کراوەیە، بۆیە
بێ بیر کردنەوە لەوەی
چی ڕوو دەدات و چی لێ
بەسەر دێت سەرکەوت.

خۆی لە بەشی پشتەوەی
سەیارەکە شاردەوە لە دوای
کوشنەکان ، ترس جەستەی
گرتەوە کاتێ درگاکە کرایەوە
بەتوندی چاوەکانی داخست
ماوەیەک وا مایەوە بەڵام
هەستی بەهیچ شتێک نەکرد.

چاوەکانی کردەوە سەیری
دەرو بەری کرد ، پیاوێک لە
پێشەوە دانیشتوە ، وە
خەریکی شۆفێریە ئاسودە
بوو کاتێ زانی لەو پیاوانە
ڕزگاری بوو .

بەبێدەنگی لە جێی خۆی
مایەوە بە هیچ شێوەیەک
نەجوڵا تا وای لێهات ،
چاوەکانی قورس بوو خەوی لێ کەوت سەری لەناو
باوەشی خۆی نوقم کرد.

چاوەکانی کردەوە کاتێک
گوێی لە دەنگە دەنگ بوو
سەری لە باوەشی بەرز
کردەوە ماوەیەکی ویست
تا چاوەکانی بەجوانی
ببینێت سەیری ئەو پیاوەی
دەکرد کە بە شۆکەوە سەیری
دەکات ، ئەمەش وای
کرد ناڕەحەتی بکات چونکە
جلەکانی زۆر باش نەبوون.

MenaceDonde viven las historias. Descúbrelo ahora