""""""""
وەک چۆن پەرداخ
بە دڵۆپێک پڕ نابێت
مرۆڤیش بە وشەیەک توڕە نابێت هەموو چیرۆکەکە
کەڵەکە بوونە."""""""""
selena
خەریکی خۆ ئامادە
کردن بووم بۆ ئاهەنگێکی
بچووک لەنێوان کۆمەڵێک
کەس ، بەڵام تا دڵنیا
نەبوومەوە لە کەسەکان
ئامادە نەبووم بچم .دەم ویست بزانم باوکیشم
لەو ئاهەنگە بەژدار دەبێت
بەڵام خۆش بەختانە نەخێر
بۆیە دوای بیر کردنەوەیەکی
زۆر بڕیارم دا بچم وە بەهۆی
زۆر لێکردنەکانی چاو
ڕەشەوە .عەزیەکی سپی کلاسیکی
سادەم هەڵبژارد چونکە
تەنها ئاهەنگێکی سادەیە
وە پێویستی زۆر بە
خۆئامادە کردن ناکات.دوای خۆ ئامادەکردنێکی
بچووک و خۆ جوان
کردنم بڕیارمدا لە کۆتایدا
بڕۆمە خوارەوە ، بۆ ئەوەی
ئەونە لە چاوەڕوانی مندا
نەبن .هەرچەندە کریستیان
دەزگیرانی جینە و لەم
خێزانەیە بەڵام پێش من
تەواو بوو بوو ، بەڵام
کێشەکەی من ئەوەیە خاوم
لە خۆئامادە کردندا بۆیە
ناچارن باجەکەشی بەن .بە پەیژەکاندا چومە
خوارەوە وە دڵنیا بوومەوە
من کۆتاکەسم چونکە
هەموویان چاوەڕێی منیان
دەکرد ، بەڵام شەرم دای
گرتم هەموویان پێکەوە
وەستابوون سەیری منیان
دەکرد.-ببوورن درەنگ کەوتم.
"نەخێر سێلا ، چاوەڕوانی
ئێمە شایەنی ئەوە بوو
بەڕاستی تۆ زۆر جوانی.خەندەم بەرەو کریستیان
کرد دوای قسەکەی کەوای
کرد زیاتر شەرم بکەم ،
چاوەکانم چوە سەر چاو
ڕەش دواتر بۆسەر کوڕەکانی
تر .هەموویان ستایشیان
دەکردم لە کاتێکدا شتێکی
وام ئەنجام نەدابوو ،
تەنها خۆ ئامادەکردنێکی
ئاسای بوو ئەوان زۆر
گەورەیان کردبوو.دوای ماوەیەکی زۆر
ئێمە لە ئاهەنگەکە
ئامادە بووین بە تەنها
مامەوە دوای ئەوەی
کوڕەکان سەرقاڵ بوون بە
میوانەکانەوە تەنانەت
من و چاو ڕەشیش بواری
ئەوەمان نەبووە قسە
بکەین بەیەکەوە.وە بەتەنها هەست بە
بێزاری دەکرد بەڵام
ئەو بێزاریەم نەما کاتێک
شۆک بووم هاوارێکی
بچووک لە لێومەوە دەر
چوو.عەزیەکەم هەمووی پیس
بووە هەمووی بووە بە
شەرابی سوور ، سەیری
ئەو کچەم کرد کە بە
خەندەوە سەیرم دەکات.
![](https://img.wattpad.com/cover/223751259-288-k762642.jpg)
YOU ARE READING
Menace
Randomچاوە ڕشەکانت ئۆقیانووسیان پیشان دام چاوەکانت خۆشەویستیان پێدام ، چاو ڕەشەکەم گرینگیم پێ بدە. Start\23-8-2023 End\????