بێ سوپاس کردن ...

1.3K 304 198
                                    


ھەستێکی نامۆ ئای خوایە دەستەکانی چەندە نەرمن
روخساری زۆر نزیک بو لێمەوە

سور بومەوە بەھۆێ وشەکانی
یەک خولەک واتا من وای لێدەکەم کە بشڵەژێ ؟!

ئای سیۆن ئەوە دوەم جارە رزگارم بکا بەراستی ھەقی دیاریەکی ھەیە
دواتر ئەمە چارە دەکەم ..

سیۆن ؛احم ..
ئەو منی بەردا بەپەلە رێک وەستام

دلم زۆر خێرا لێ دەدا
سیۆن ؛بەرێزم تۆ باشیت ....

؛ئم باشم ....ئەمە چیە ؟..
ئای خوایە تەواوی کاتەکە چاوەروانی سوپاسم بەلام نایکا ئایا نازانێ چیە
یان ماناکەی نازانێ (واتا نازانێ بۆ چ کاتێک بەکار دێ شتێکی لەم بابەتە😓)

سیۆن ؛خواردن تۆ پێویستیت بە خواردنە فەرمو ...
خواردنەکەی بۆ دانا

؛حەز ئەکەی ئێمە دەچینە دەرەوە بە ئاسودەیی خواردنەکەت بخۆ
ھەر شتێکت پێویست بو
بانگم بکە ...

ھیچی نەوت ئێمە چوینە دەرەوە
لەسەر قەنەفەکە دانشتبوین ...

؛بەڕاستی من لەم پیاوە ناگەم
ئێمە یارمەتی ئەدەین کەچی ئەو ئەوە نابینێ وەک ئەوەی ئەو بێ کە یارمەتی ئێمە بدا ....چاوم لە بێزاریا خولاندەوە

سیۆن ؛ھێواش گەمژە گوێی لێدەبێ ...
بە تورەییەوە وتمو سەیری دەرگاکەم کرد ؛با گوێی لێبێ ...

ئێمە خواردنەکەمان خوارد
دوای پاک کردنەوەی چێشت خانەکە
گەرامەوە ھۆڵەکە ...

من خەریکی موبایلەکەمـبوم ئەویش سەیری تیڤی
دەکرد ...

؛من دەچم دەخەوم ..
؛بوەستە ئەی من لە کوێ بخەوم ئەو ئێستا لەسەر جێگاکەمە
م...
نەیھێشت تەواوی کەم وتی
؛کێشەی خۆتە شەو شاد

؛ئایشش...من چی بکەم ...
بە بێدەنگی ھەنگاوم نا
دەرگاکەم کردەوە ئەوم بینی کە خەوتبو

؛سەیرکە چۆن خەوتوە ...چاوم لێێ خولاندەوە
بە بێدەنگی نزیک بومەوە لە دۆڵابەکە سەرینو شتی زیادەم ھێناو چومە ھۆڵەکە ....

ــــــــــــــــــــــ
بەیانی
ھەڵسام بەھۆی دەنگی ئەو
؛ھێی ھەلسە من برسیمە ...

شۆک بوم ؛تۆ شێتی کاتژێر حەوتە ...
؛من ئەوە نازانم من برسیمە .........

؛تۆ چۆن ھەڵساوی تۆ برنداری !؟؟.
؛گرینگی نادەم تەنھا گەدەم دێشێ ...سیسەمەکەش ئازاری پشتی داوم

؛چی ؟؟.بەلام تۆ شەو زۆر بە باشی خەوتبوی لەسەر سیسەمەکەی من ...
کۆتا وشەم بە رقەوە وت ...

من دەخەوم ...
؛ئایی ئااا

بەپەلە ھەڵسام چیبوە برینەکەت ئازاری ھەیە ؟..
بزەی کرد ؛نا گەدەم ئازاری ھەیە ...

ئای خوایە ئەوە شێتە ...
ھەڵسام بە رقەوە دواتر چومە چێشت خانەکە

دەستم کرد بە خواردن ئامادە کرد
لە ناکاو سیۆن ھات شۆک بو

کە منی بینیوە وا زو ھەڵساوم
چەند جارێک دەستی بە چاوەکانی داھێنا

؛ئەوە تۆیت ...
؛نا خۆمم کوێریت ؟...

؛واو زۆر سەیرە رۆژ لە کامە لاوە ھەڵاتوە
چی دەکەی لێرە ...

؛خواردن بۆ ئەو میوانە بێرێزە ئامادە دەکەم

بە دەنگی بەرز وتم لەگەلیا سەیری ھۆلەکەم دەکرد

خواردنەکەم بۆی دانا
؛ئم ئەمە چیە ؟...

؛خواردن ...
؛ئێوە بەمە دەلێن خواردن ئەمە چارێگێکی گەدەم ناگرێتەوە ...

؛ببورە بەرێز ئێمە تەنھا ئەوەنەمان ھەیە ..
سیۆن وتی پێش ئەوەی بە رقەوە قسەکانم ھەڵرێژم

چاوەکانم لە بێزاری داخست
دەستی کرد بە نان خواردن

؛برینەکەت چۆنە ئازاری ھەیە ؟..
؛نەخێر من دەبێ ئەمڕۆ بگەرێمەوە ..

؛چی تۆ برنداری ...
؛گەر من دو رۆژی ترلێرە بم دەمرم لە برسا وە بۆنی ئەم ماڵە دەگرم
وە بۆنی سەرینی ئەم ئای خوایە ناتوانم ئاوا کە گەرامەوە
یەکەم کارم دەبێ خۆم بشۆم ...

بەراستی ئەو زۆر بێرێزە
ئێمە دەرگای مالەکەمان بۆی کردەوە
سیسەمەکەی خۆمم پێدا تیمارمان کرد خواردنمان پێدا

ئەو بەردەوامە لە شکانەوەمان
منیش دەزانم کە مالەکەمان بچوکە

ئەو بۆچی وام لێدەکا تورە بمو قسەی رەق بکەم

؛بەڵام ..
؛بھێڵە بروا با بۆنی ئێمە نەگرێ
فەرمو دەتوانی برۆیت
وە دەرگاکەش داخە لە دوای خۆت ....

بە ساردیەوە سەیری کردم
سیۆن چو تا موبایلەکەی بێنێ ...

منو ئەو لای دەرگاکە بوین
؛بیگرە ...
؛ئەمە چیە ... بە ساردیەوە وتم

؛کارتەکەم مەگەر نەت ئەویست کارم لا  بکەی ...
؛نەخێر من نامەوێ ..

لەسەر مێزەکەی داناو موبایلەکەی  لە سیۆن وەر گرت

وە رۆشتە دەرەوە ...
دەرگاکەی داخست

سیۆن راستەوخۆ رۆشتە چێشت خانەکە
کارتەکەم بینی

ھەڵم گرت ..خوێندمەوە
؛ھۆنگ زی تاو ..واتا ناوی ھۆنگ زی تاوە ...

بزەیەکم کرد شەقێکم لەسەری خۆم دا ئای خوایە
من بیر لە چی دەکەمەوە...

کارتەکەم خستە گیرفانمو
رۆشتمە ژورەکەم ...................

ــــــــــــــــــــــ
سڵاو دلەکانم ئەم چیرۆکە چۆنە باوەر کەن شتەکان
خۆش ئەبن بەرە بەرە قەت بە دو پارت بریار مەدە لە چیرۆکدا
ناوەرۆکی ئەم چیرۆکە زۆر خۆش دەبێ 😁
بای .....

millionaire :เศรษฐีМесто, где живут истории. Откройте их для себя