ئەنگوستیلە گران بەھاکە

1.3K 320 113
                                    


سەیری ئەو ئەنگوستیلەیەم کرد کە لێی کەوتبو
ئەوە زۆر گران بەھایە ...

فرمێسکەکانم سڕی
بیرم کردەوە ئایا من ئەمەی بۆ ببەمەوە یان نا

ئەو بێڕێزی کرد لەبەرامبەرم
ئەو منی بە سواڵکەر ناو برد

بەڵام من نامەوێ شتێکی وا لە ماڵەکەم بێ
ئەگەر بێتو من ھەڵی گرمئەوکات ئەیسەلمێنم کە من سواڵکەر بومە

زەردەخەنەی لارم کرد
؛من ئەوە بۆ ئەو لوت بەرزە دەگەڕێنمەوە تا بزانێ من سواڵکەر نیم

ئەنگوستیلەکەم ھەڵگرتو پاڵ کەوتم
دەسەکانم لەژێر سەرم داناو چاوەکانم داخست

چۆن ئەو بدۆزمەوە ؟!
لە کوێ بیدۆزمەوە ؟!

~~~~~~~
-
~~~~~~~~~~

بەیانی ھەلسامو خۆم شۆرد 
عەزیەیەکی جوانم پۆشی کە گوڵ گوڵی
وردی رەنگ کاڵی تێدابو

قژمم بەردایەوە
خەریکی کالەکانم بوم

سیۆنی ھاوڕێم ھاتە لام
؛بۆ کوێ دەچی بەمشێوەیە ؟..

؛کارێکم ھەیە ....
؛چ کارێک ؟!...

؛سیۆن تکایە بوەستە لە پسیار کردن
تەنھا پێم بڵێ من چۆن ئەو لوت بەرزە بدۆزمەوە ...

سەری کردم لە کاتێک برۆکانی تێکنابو
؛کێ مەبەستت کێیە؟..

؛ئەوەی دوێنێ ئەوەی سوکایەتی پێکردم ..
چاوەکانی زەق کردەوە ؛ئۆھ ...نا چیت داوە لەو توشی کێشە دەبی واز بێنە

؛دەچم تا ئەوە بسەلمێنم کە سواڵکەر نیمو فێری ئەوەی دەکەم کە رێز
لە ئافرەت بگرێ نەک بە قاچ پاڵیان بنێ ..

؛بوەستە لەوە تکایە دوبارە شەر دروست مەکە وە دوبارە
با لە تی ڤی دەر نەچیت
دوێنێت بیر چو ئابروت چو لە ھەمو لایەک ...

؛ئاخر منیش ئەرۆم رێزی خۆم ئەگەڕێنمەوە
دەی پێم بڵێ چۆن ئەو بدۆزمەوە ...

؛من ئەم کارە ناکەم پێت ناڵێم...

؛سەیرکە سیۆن من پێویستیم بەوەیە تکایە من دەبێ رێزی خۆم بگەرێنمەوە
سەیرکە بەلێن بێ زۆرم پێ ناچێو تەنھا شتێکی پێ دەدەم
و تەواو ..

دەمێک وەستا بیری دەکردەوە
؛باشە بەڵام زو بگەرێوە وە کێشە دروست مەکە  ...

؛ئەو خاوەن باڕێکە لە ناوەڕاستی شار
لەوێ ئەیدۆزیتەوە ...

ناونیشانی باڕەکەی دا پێم ..
بە خێرای ڕۆشتم

millionaire :เศรษฐีOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz