کەنار دەریا

1.4K 297 193
                                    


—/—/—/—/
تاو؛....

رۆژێکی ماندوکەر بو
راستەوخۆ چومە گەرماو

دواتر جلەکانم گۆڕیو پاڵ کەوتم
روناکیەکەم کوژاندەوە

شتێکم بیر کەوتەوە
موبایلەکەم دەرھێنا

سەیری وێنەکەی ئەوم دەکرد
سەرنجی ھەمو بەشێکی روخساریمدا

ئەو کیوت دەر دەکەوێ لەم وێنەیە
وە جوان و سادە ....

موبایلەکەم دانا
ئاھێکم ھەڵکێشا ؛بۆچی من ناتوانم دڵی تۆ بەدەست بێنم ؟!...

شەقێکم لەسەرمدا ؛ھەی گەمژە چونکە تۆ ھەمو کات
ئیھانەی دەکەیتو بە شتی سەیر سەیر ناوی دەبەیت ...

بەدەم بیر کردنەوە خەوم لێکەوت
ــــــــــــــــــــــ

بەیانی کاتێک چومە خوارەوە
ھەموان لەسەر خوانی بەیانی بون لە باخچە جوانەکە

ئەمڕۆ درەنگ ھەڵساوم سەیرە!...
دانشتم لە شوێنەکەم ؛بەیانیتان باش

لوھانو لای ؛بەیانیت باشتر ...
سەیری ناوتم کرد دەیەوێ تۆڵەی خۆی بکاتەوە بەلام خاتون من وەک تۆ گەمژە نیم خۆم بێدەنگ بکەم

؛ئمم کەسێک لێرە گوێیەکانی تێک چونە ...
سەیری کردم ؛گوێیەکانم زۆر باشن ھیچ کێشەیەکیان نیە

بزەم کرد ؛باشە کەوایە بۆ خۆت وایان لێدەکەی گرانو تەمەڵ بن ؟..
؛نەخێر جوابی کەسێک نایەمەوە کە جوابم نەیاتەوە

؛تشش..روخسارم گرژ کردو دەستم کرد بە نان خواردن
لای و لوھان پاش کەمێک لەسەیر کردنی ئێمە دەستیان کردەوە بە نان خواردن

لای؛پێتان چۆنە پاش نیوەڕۆ بچینە کەنار دەریا
تاو؛نایابە ....ئەمەوێ ئەو بێت تا جەستەی ببینم لەنێو جلی کەنار دەریا

ـــــــــــــــــــــــ
دوای نان خواردن
لەباخچەکە بوین

ئەوان بەیەکەوە یاری کارتیان ئەکرد
منیش سەیریانم ئەکرد

راستی بڵێم تەنھا سەیری ناوتم ئەکرد
دوای ئەوە لوھانو لای رۆشتنە ژورەوە

وتیان کەوا کاریان ھەیە دڵنیام بە مەبەست وا دەکەن
گەمژانە ..

تا زۆر بێدەنگیەک لە نێوانما بو
لە پڕ وتم ؛ملم دەیەشێ وەرە بۆمی مەساج بکە ...

بە بێزاریەوە سەیری کردم
دواتر ھات دەستە ساردەکانی لە ملم دا

؛ئاھھ دەستت ساردە ....گەمژە
؛باشە کەواتە چی بکەین ...بە توڕەییەوە وتی

دەستەکانیم راکێشاو بە ھەناسەم گەرمیم پێیان دا
شۆک بو بەو رەفتارەم

دواتر چاوەکانم لە چاوەکانیدا قوفڵ کرا بۆ ماوەیەکی زۆر
دواتر چاوەکانی لاداو دەستم بەردا

بە بێدەنگی دەستی کرد بە مەساج کردن
؛باشیت لەوەیا ...

؛ئەزانم پێشتر وایان پێم وتوە ..
؛ئم دەکرێ بزانم خانەوادەکەت لەکوێن ...

وەستا لە کارەکەی ؛من تەنھا دایکم ھەیە وابزانم پێشوتر وام وتبو
؛بەلام نەت وت لە کوێیە...

؛پێویست ناکا بیزانیت...بە خەمباریەوە وتی..
بۆچی ئەو خەمبار ؟..

؛شتێک بوە ؟...
؛پێم وتی ھیچ نیە ...بە ساردی وتی ...

؛باشە بەسە...
وازی ھێنا دواتر رۆشتە ژورەوە ...

چی رودەدا لەو ؟.
بۆچی دلتەنگ بو ئایە پسیارەکەم نەشیاو بو ؟...

—————

لای؛باشە ئافرەتەکان وا زۆریان پێدەچێ ئۆفف...
لوھان؛ناوت تۆ باشی ؟..

؛من باشم دەتوانم من کەمێکی تر بێم پشویەک ئەدەم تکایە ..
؛ئەگەر باش نیت ئەوا ئێمەش ناچینو جێت ناھێڵین

ئەو چیەتی بەڕاستی نیگەران بوم
ئەبێ چی بێت ؟....

؛نانا من باشم ...ئێوە برۆن کەمێکی تر من دێم ..
لای؛باشە ئاگاداری خۆتبە ...

؛باشە ئۆپا...
نەفرەت ئۆپا لە پر ئەوە چیبو

..
ئێمە ڕۆشتین
بۆ کەنار دەریاکە لای مەلەی دەکرد

من لەسەر کورسیەکان لەبەردەم خۆر پال کەوتبوم
وە لوھانیش خانوی دروست دەکرد لەگەڵ منداڵەکان

ئەو کوڕە رێک منداڵە
لەنێو منداڵەکان ونی دەکەی ...زەردەخەنەم کرد

کەمێکم لە شەربەتەکەم خواردەوە
دەنگی ناوت لە دورەوە ھات

ئاوڕم بۆی دایەوە
نەفرەت ئەوە چیە لەبەریدا ....
ــــــــــــــــــــــ
ناوت؛......

لە ژورەکەمدا بوم
پەیوەندیم بۆھات ...

؛تۆ دەزانی ماوەکە کەمی کردوە
پێویستە قەرزەکە زو بھێنیت
گەرنا دایکت باجەکەی دەدا ...

؛ھەرگیز نەکەی بیر لە ئازاردانی دایکم بکەیتەوە دڵنیابە پارەکەت بۆدێنم

فرمێسکەکانم دەکەوتن
ترسم لە لەدەست دانی دایکم ھەیە

موبایلەکەم دانا بە ھیلاکیەوە پاڵ کەوتم
ھەست بە ژانێکی زۆر دەکەم لەسەرمدا .....

پێویستیم بە کەمێک پشوە
کوڕەکان ڕۆشتن

دوای نەمانی ژانی سەرم
جلەکانم گۆڕیو
بەڕێ کەوتم .........

ــــــــــــــــــــــ
ھەلەو چۆنن باشن چۆن بو 😊
ھەول ئەدەم ئەم دو چیرۆکە زو تەواو بکەم ...
بای..

millionaire :เศรษฐีDonde viven las historias. Descúbrelo ahora