Part.9

4.3K 715 76
                                    

رۆشتمە قاوەخانەکە، جۆنگکووک لەدوورەوە ئاماژەی بۆکردم بە شڵەژاوی چووم و لەبەرامبەریا دانیشتم

'سڵاو' لەشێوەی دیاربوو جەوی ھەیە

"سڵاو" بەھیچشێوەیێ سەیری چاوەکانیم ناکرد

'چی ئەخۆیتەوە؟ کارمەندەکە بانگـ—'

"نا نا خێرا بڵێ چیتەوێ؟ بۆویستت بمبینی؟"

'من ئەبێ شتێکت پێبڵێم' وتی بێئەوەی سەیرم بکا وەک بڵێی ئەترسێ

"چی؟ کچێکی ترت دووگیان کردوە؟"

'نەخێر، منـ— '

"چیە ئەوشتە؟ خێرا بیڵێ من کاتم نیە بۆتۆ"

'م من...' ئەتوانم ھەست بەشڵەژاویەکەی بکەم
'سەرەتا بابچم بۆ تەوالێت'

بە شۆکەوە سێرم کرد، باشە کێشەی چیە!؟

رۆشت منیش بەبێئۆقرەیی چاوەرێیم ئەکرد، دواتر گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەی بوو کەلەسەر مێزەکە بوو

مۆبایلەکەم ھەڵگرت بینیم نووسراوە

بەیبی

چ چی؟ ئ ئەمە کێیە؟!!
ئەو خیانەتم لێکا؟
ئ ئەو تەنھا منی بەو ناوە خەزن کردبوو ب بەڵام خۆ من پەیوەندیم نەکردوە!
فرمێسکەکانم دەستیانکرد بە کەوتن... ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و وەڵامی پەیوەندیەکەم دایەوە

'یاااا جۆنگکووک ئۆپا! تۆ لەکوێی؟ وا من لەماڵەکەت چاوەرێو ئەکەم '
دەمم توند داخستبوو تا ھیچ ھەنسکێ دەرنەکەم وە بەردەوام بووم لە فرمێسک رشتن

'ھێی؟ یاااھ  جۆنگکووک ئۆپـ—'

دامخستەوە نەمتوانی لەمە زیاتر بەرگەگرم، دەستم ئەلەرزی و ئارەقەمکردۆتەوە بەراستی زۆر شۆکم! ھەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لێناکرد خیانەتم لێکا

ئەمزانی ، ئەمزانی ، ئەو نەگۆڕاوە.







'سێری ببورە کە چاوەڕ—— ئەوە تۆ ئەگری؟'

Pregnant| j.jk ✔️Where stories live. Discover now