Part.21

2.9K 485 67
                                    


᯾بێننە بەرچاوی خۆتان جۆنگکووک بەهەمان کاستومە
لەم پارتە( ̄﹏ ̄) ☝︎︎☝︎︎☝︎︎☝︎︎☝︎︎☝︎︎

༆༆

~١٠ کاتژمێر لەمەوبەر~

-جۆنگکووک-

'سێری؟ سێری هێی تۆ باشی؟'

بەڕاکردن ڕۆشتم تا بیگرمەوە بەر لەوەی کەوێ

بەدەستێک گرتم و بەدەستەکەی تر چەناگەیم بەرزکردەوە

'سێری چاوت کەرەوە! چیتە؟!'

چاوی کردەوەو بەلاوازی و سەیری کردم

" م من ..... بیرــ"

لەهۆشخۆی چوو

هەموو کافێکە سەیری ئێمەیانەکرد

قۆڵێکم خستە ژێر قاچەکانی ئەویتریش لەژێر کەمەری و بەرزمکردەوە بەشێوازی بوک، بەڕاکردن دەرچووم لەکافێکە بۆلای سەیارەکەم تا بیبەم بۆ نەخۆشخانە

بۆ خاتری دۆزەخ چی ڕوویدا؟؟؟؟

~~~

خێرا ئۆتۆمبێلەکەم وەستان و هاتمە خوارەوە بۆوەی سێری هەڵگرم کۆمەڵێ پەرستار هاتن سێریان لێوەرگرتم بەرلەوەی من هیچ شتێکەم، خێرا دوایان کەوتم بۆ ناو نەخۆشخانەکە

'بەڕێز چی ڕوویدا؟'

"نازانم لەپڕێکا لەهۆشخۆی چوو"

لەکاتێ سێریمان برد بۆ ژوورەوە پرسیاریانەکرد

'هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نیە؟'

بۆساتێ بێدەنگبووم

من ساڵێ ئەبوو وابزانم قسەم لەگەڵیا نەکرد ئەیچی ئەگەر لەم ماوەیە شتێکی هەبێ من چوزانم

"ئەونەی من بزانم نا"

بەردەوام بوون تا گەشتینە ژوورێک و سێریان بردە ژوورەوە هەر کەوستم منیش لەگەڵیانا بڕۆم یەکێ دەستی لەسەر سنگم داناو وەستانمی

Pregnant| j.jk ✔️Where stories live. Discover now