PART 2

249 54 63
                                    

پێش ئەوەی یونهی بچێتە ژوورەوە هەناسەیەکی هڵمژی هەتا کەمێ هێور بێتەوە
چوە ژوورەوە و وتی

یونهی: تکایە بورا دەتوانم ئیم شەو لەلای تۆ بخەوم ژوورەکەی من زۆر ساردە ناتوانم لەوێ بخەوم

بورا: چییییی!؟

یونهی: تکایە ڕێگە بدە من لەوێ ڕەق دەبمەوە

بورا: ئەوە تۆ گوێت لە خۆتە دەڵێی چی خزمەتکاری پیس!!

دەنگی هێندە بەرز بوو دایک و باوکی بەخەبەر هێنا

بورا: بە دڵنیاییەوە نەخێێێێر چۆن ڕێگە بە کەسێکی وەک تۆ دەدەم بێتە ژوورەکەم

یونهی چاوی پڕ بوو بەڵام نەگریا و وتی: بۆ ناا بۆ ناتوانین وەکو هەموو خوشکێکی تر ناتوانین ژوورەکانمان بەش کەین ، یارییەکانمان بەشکەین ، خۆشیەکانمان بەش کەین
بۆ ناتوانین بەیەکەوە بخەوین و چیرۆکی پێش خەو بۆ یەک باس کەین

بورا: لەبەر ئەوەی تۆ خوشکی من نیت خزمەتکاری بێکەس

( وایە کاتێک یونهی چوو بۆ ئەو جەهەنمە بورا زۆر بچوک بوو بەڵام ئەو هەموو شتێکی دەزانی )

یونهی بچکۆلانە فرمێسکەکانی بۆ نەگیرا و زۆر گریا
ئەو لەو قسانەی تێنەدەگشت و قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد و دەیوت بۆ خوشکەکەم هێندە لەگەڵم خراپە و وام پێ دەڵێت

لەو کاتەدا دایک و باوکی هاتنە ژووەوە و خاتوو لی بەهەموو هێزی زلەیەکی لە یونهی دا و وتی

خاتوو لی: بێزارکەر بۆ کچەکەم بێزار دەکەی خۆو کەم بارگرانیت بۆ ئێمە ئێستە ئەتەوێ ببیتە بارگرانی بۆ بوراکەشم

یونهی بەدەم گریانەوە: نا نا نەخێر من تەنها سەرمام بوو ویستم لێرە بخەوم

خاتوو لی: سەرمات بوو....
زۆر بەتووندی قۆلی یونهی گرت و ڕایکێشا بەرەو دەرەوە و لە بەردەم دەرگاکە فڕێی دا و دارێکی ئەستووری هەڵگرت و زۆر بە خراپی لێی دەدا و هەموو گیانی شین و مۆر بووەوە
دوای ماوەیەک لە لێدانی وەستا و وتی

خاتوو لی: دەبێت قەدری هەموو ئەو شتانە بگری کە پێمان داوی خزمەتکاری فڕێ دراو

یونهی لە ناو فرمێسکەکانی نوقم ببوو
بیری لەوە دەکردەوە کە بۆ خێزانەکەی هێندە خراپن لەگەڵی

زۆری سەرما بوو هەنێ هێزی دایە بەر خۆی و هەستا هەتا شوێنێکی کەمێک گەرم بدۆزێتەوە
کەمێک ڕۆشت و خۆی لە بەردەم ماڵێکدا دۆزییەوە لە پەنجەرەکەیانەوە سەیری کرد
کچێکی هاو تەمەنی خۆی بینی کە دایک و باوکی چیرۆکیان بۆ خوێندەوەو باوەشیان پیا کرد و ماچیان کرد و شەو شاتیان لێ کرد

یونهی دوبارە دەستی کردەوە بە گریان و بەزەی بە خۆیدا دەهاتەوە

دەنگی هەنسکەکانی وای کرد دایک و باوکی کچەکە تێبینی بکەن و بچنە دەرەوە هەتا بزانن چی بووە

کاتێک چونە دەرەوە سەریان سوڕما بە بینینی یونهی بچکۆلانە
کە ئەو کچە جوانە بچوکە بەو هەموو برین و ئازارەوە
بەم شەوە تاریک و ساردە لە دەرەوەیە






ئەونە بەسە
تکایە ڤۆت لە بیرمەکەن😭
بەبێ ڤۆت پارتی دووم بڵاو کردەوە ئەگەر ڤۆت نەکەن پارتی سێ بڵاو ناکەمەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 22, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 چارەنوسی ڕەش لە مناڵییەوەWhere stories live. Discover now