Chapter 1

644 76 91
                                    

ئـەو کاتەی کە بەسـەر پـەیژەکــانـدا دەهاتمە خـــوارەوە، گوێم لە دوو کەسی شیرین بوو کە قسەیان دەکرد لە چێشتخــانەکە، بەڵــێ بێگومـان ئەوانـیش داپیرە و بـاپیرەم بوون کە بەهەموو دونیــا نایانـگۆڕمەوە، نەمـویست قسەکانیان پێ ببـڕم بۆیـە لـە پشتەوەی دەرگاکـە ڕاوەستابووم و گوێم لە قسە شیرینەکانیان ڕادەگرت و لـەگەڵ ئەوەی کە سەرم تۆزێک لە سوچی دەرگاکـەوە دەرهێنــابوو و سەیریانم دەکرد بینیم کە داپیرە خـەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانییە  بـاپیریشم لەدواوە بە شلی بـاوەشی پێدا کردبوو و وتی....

باپیرە: دەزانی؟ ئێستـاش یەکـەم ژوانمـانم بیرنـاچێ، وە ئەو کراسە کورتەی لەبەرت بوو و زۆر لێتدەهــات هەموو شتێک ناوازە بوو.

داپیرە: ئـای تۆش بـەم پیرییەوە باسی ئەو شـتانە دەکەی، وازبێنە.

باپیرە: یـاا من کەی پیرم؟! من تازە تەمەنم 78 ساڵـە من هێشتا گـەنجم.

پێکەنینێکی بچووکم کرد کـاتێک ئـەو شێوە توڕە بوونە شیرینەی باپیرمم بینی.

داپیرە: ئێستــا ئێمە نابێ بیر لە خۆمــان بکەینەوە بەڵکو ئەبێ بیر لە بۆنسوو'ی کچـمان بکەینەوە.

باپیرە دەستی لـەکەمەری داپیرم کردەوە و بەرەو مێزەکە ڕۆشت و لـەسەر کورسییەکە دانیشت..

باپیرە: ئێستــاش کـە دەیبینم هەروەک منداڵەکەی جـاران دێتە پێش چاوم.

داپیرە: ئەو ئەمســاڵ ئـەگەر پشووی هــاوین کۆتایی بێت کــۆتا ساڵـی قوتابخـانـەیەتی، جـۆنی پێشنیار دەکەم ئەمســاڵی لـە دەرەوە تـەواو بکات تـۆ ڕات چییە؟

کــاتێک گوێـم لـەوە بوو زۆر پێم نـاخۆشبوو، واتــا ئەبێ مــاوەی ســاڵێک لـەوان دووربـم؟....چـوومە ژوورەوە.

من: همم ئەبێ ئەم دوو جوانکیلەیە باسی چی بکەن؟

وتــم کـاتێک بەرەو باپیرم دەڕۆشتم لـەدواوە دەستم لەسەر شــانەکانی دانــا.

داپیرە: ئۆھ باشبوو هاتی شیرینـەکەم، دەی نـانی بەیانی ئامادەیە.

دواتر منیش لەسەر یەکێک لە کورسییەکــان دانیـشتم، و دەستمــان کرد بە نـان خــواردن.

داپیرم: کچـم ئەڵـێم، ئێمە پێشنیارێکمان هـەیە، ئەڵێی چی ئەمسـاڵی  خوێندنت لـە دەرەوەی وڵــات تەواو بکەی؟

لـە نان خواردن وەستـام و سەرم بەرز کردەوە سەیری داپیرمم کرد بینیم کە سەیرم دەکـا بەچاوێکی گرنگی پێدەرەوە، منیش چـاوەکانم پڕ فرمێسک ببوون و بەتـۆنێکـی خـەماوییەوە وتــم...

من: بـەڵــام داپیرە من نــامەوێ لـە ئێوە دوور بم تکـایە.

باپیرم: تــۆ بیر لـە ئێمە مەکەوە خـەمی داهاتـووی خۆت بێ کچـم، سـەرکەوتنی تـۆ ئێمە دڵــخۆش دەکـات.

You Were Anesthetic | P.JM |Where stories live. Discover now