Chapter 2

373 53 161
                                    

گڵـۆپەکەی هەڵکرد.

"ببورە ئێرە کەمێک تێکەڵە"

کـەمێک لە شتـەکانی لابرد کـاتێک چووینـە ژوورەوە، منیش وەستــابووم.

کـەمێک سەیری دەوروبـەرم کرد، هـەست بە نـائارامی ئـەکەم، نـازانم وەک بڵێی هەستێک لـە ناخمدا هەیە پێم ئەڵێ بۆنسوو بگەڕێوە هێشتـا کات درەنگی نـەکردووە، یـانیش بڵێ متمـانە بەو کـوڕە مەکـە، هەست بە تـاوانباری ئەکـەم وەک ئەوەی کـە قسەی داپیر و بـاپیرەم شکـاندبێت ئێستـاش بیرمە کـاتێک تەمەنم دوانزە سـاڵ بوو و هەمیشــە ئـامۆژگاریـان دەکردم و پێیــان دەوتـم کـە متمـانە بە هەموو کەسێک نەکـەم بەتـایبەتی کەسێک کـە نەینـاسم.

ئـاھ بۆنسـووی دامــاو، هـەر بەڕاستی بەزەییم بەحــاڵی خـۆمدادا دێ، پێموابێ بـاشتر وایە سبـەی بە بـاپیرم بڵێم و داوای نـاونیشـانی ماڵی هـاوڕێکـەی لێ بکەم، ئـاھ لـە تۆ چ گەمژەیەکی!... خـۆ من ئـەوەشم لە بیرچـوو کە بـاپیرم نـەخۆشە!! بەڵێ ئـەو نەخۆشی دڵی هەیە، وە لــە تەمەنێکی گـەورەشدایە دڵنیــام کە زۆر نیگـەران دەبێ کـە ئەوەش بەدڵنیــاییەوە کـار لە دڵی ئەکـا، ئـەوەندەش ئـاسان نییە پێی بڵێم کـە دوێنێ شەو لەماڵی کوڕێک مـاومەتـەوە بـە تەنهــا، ئـایە دەبێت ئـەمە ببێت بە یەکـەم درۆم کـە لەگەڵ ئەواندا بیکـەم؟...ئـەوە بەڕاستی قـورسـە.

لـە بیرکردنـەوە قوڵـەکانم هـاتمە دەرەوە بەهـۆی وشـەکانی ئەوەوە......

"ئـایـا کـات بەسەر بردن لـەگـەڵ من خـۆشە لە خەیـاڵەکانتدا؟" ئـەو قسـەی کرد بەڵام من هیچ لـە وشەکانی تێنـەگەشتم بەهۆی بیرکردنــەوەکانمەوە یانیش با بڵێین هەوڵی جێ کردنەوەی ئـەو شتـانەم ئەیـا لەمێشکمدا.

"ببورە، چیت وت؟" وتــم و ئـەو کـەمێک پێکەنی.

"هیچ شتێک، بـاشە ئێستـاش دوام بـکەوە بـا ژوورێکت بۆ هەڵبژێرم لـە سەرەوە تـا لێی بمێنـییەوە" وتی کـاتێک جـانتـای کەلوپـەلەکانی هەڵگرت پێش ئەوەی من دەستیشی بۆ ببەم، پـاشان دوایکـەوتم.

...........

خەریکی ڕێکخستنی ئەو ژوورە بووین کـە ئەو هەڵیبژارد بۆ ئەوەی لێی بمێنمەوە، ژوورەکـە زۆر تێکەڵ دەردەکـەوت بەهـۆی ئـەو پـارچـە جلانەی کە لێرە کـەوتووە، وە پێخـەفە ڕەنگ سپـییەکەی سەر سیسـەمەکە کـە تێک چوو بوو و یەکێک لـە سەرینـەکان کـە لەسەر زەوییەکە کـەوتبوو، هێشتـاش ئـەوانە تـاکە هـۆکار نـەبوون تـا وا دەربکـەوێ...

"ئـەم ژوورە زۆر تێکەڵ و بڵاوە، لـەوە ئەچێ تـۆ خزمەتکـارت نـەبێ...؟" قسـەم کرد کـاتێک پـارچەیەک جـلم هەڵگرت و خستـمە نێـو کـانتـۆرەکەوە.

You Were Anesthetic | P.JM |Where stories live. Discover now