دوای هەفتەیەک بەسەر ئەوەی لەم ماڵە دابووین هیچ شتێک ڕووینەدابوو هەموو شتێک زۆر ئاسایی ئەڕۆیش بەڵام لە ڕۆژانی دواتردا شتێ زۆر نامۆ و سەیر لە ماڵەکەمانا بەدی ئەکرد...دایکم ژووری دواوەی بە من دا و وتی کە ئیتر ئەمە ژووری تۆیە و ئەتوانی لەوێ بخەوی...
من هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێی زۆر دەکرد لەم ماڵە هیچ کات ئاسایی نەبووم لام، بەڵام بە لایەکیترەوە گرینگیم پێی نەدەدا، دایکم بانگی کردم بۆ نان خواردن و براکەشم یاری ئەکرد بە ئۆتۆمبێلە بچووکەکەی زۆر وتم وەرە با نان بخۆین بەڵام نە دەهات لەگەڵم، دواتر ڕۆیشتم وتم دایە جەیسن نایت نان بخوات دایکم و باوکم بانگیان کرد بەڵام هەر پێ داگری ئەکرد و ئەیوت کە نان ناخۆم...
دوای ئەوەی نانمان خوارد و تەواو بوین لە نان خواردن من چوومە لای ژوورەکەم تا جەیسن بهێنم بەڵام جەیسن لەوێ نەبوو...
دەرگای دۆڵابی جلەکەم کرا بوویەوە و دەنگی گریانی جەیسن ئەهات بە هێواشی و بێ دەنگی چوومە لای دۆڵابەکەم بینیم جەیسن ئەگریت...
وتم چی بووە جەیسن بۆ لێرەی!؟ جەیسن بە گریانەوە وتی نازانم بەڵام کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لێم برد و هات بۆ ئێرە زۆر داوای لێ ئەکەمەوە بەڵام نام یاتەوە!!
من لەو کاتەدا ترسێکی زۆر دایگرتم و هەوڵم دا بە زووترین کات جەیسن لە دۆڵابەکەم دەربهێنم بە هێمنی وتم جەیسن مەگری وەرە بۆ لام من بۆت ئەدۆزمەوە" کاتێک جەیسن سەیری کردم ڕووخساری شێواو زۆر ناشرین بوبو هاوارم کرد و لێی دوورکەوتمەوە جەیسن بە خێرایی هاتە پێشەوە و منیش دارێکم کێشا بە سەریدا دایکم و باوکم بە خێرایی هاتنە ژوورەوە و کە منیان بەو حاڵە و جەیسنیان بینی زۆر شڵەژان و جەیسنیان برد بۆ خەستەخانە بەڵام....
بەداخەوە کە جەیسن برابچووکەکەم مرد!
دوای ئەو ڕۆژە دایکم و باوکم دانیشتن لام و وتیان ...
کە ئایا چی لەم ژوورەی تۆدا هەیە بۆچی ئاوا لە ناکاو ترسای!؟ وتم نازانم بەڵام هەست بە شتێکی ترسناک ئەکەم لەم ژوورەدا هیچ ئاسایی نیە و هەست ئەکەم...
هەست ئەکەم تارمایی لەم ژوورەمدا هەیە!
دایکم و باوکم سەرەتا باوەڕیان نەکرد دوای هەواڵماندا بە قەشە و تا بێن بۆ ماڵەکەمان و پێمان بڵێ کە چی ڕوو ئەدات لەم ماڵە....
چاوەڕوانی بەشی سێیەم بن!
بەڕای تۆ چی لەم ماڵەدا هەیە!؟
2020/9/17
"silent writer"
YOU ARE READING
تارمایی ژوورەکەم''The ghost in my room
Terror....چیرۆکەکەم لەو کاتەوە دەستی پێ کرد، کە من تەمەنم ١٥ ساڵان بوو، ئێمە لە چوار ئەندام پێک دێین لە ماڵەکەمان، من و دایکم و باوکم و برا بچووکە تەمەن ٨ ساڵەکەم، ماڵمان لە نیۆڕک بوو هەر لەوێ گەورە بووم... دوای گەڕاینەوە بۆ شارۆچکەکەمان شارۆچکەیەکی بچووک...