دوای ئەو ڕووداوەی بەسەرمان هات لە ژوورەکەمدا بو بە هۆی کە برا بچووکەکەم لە دەست بەم...
قشە هاتە ماڵەکەمان و سەرەتا دانیشت و قسەی ئێمەی وەر ئەگرت و پرسیاری ماڵەکەمان و ماوەی چەندێک ئەبێ لێرەین'' قەشەکە وتی ئێوە چەند ئەبێ لێرە ئەژین!؟ باوکم وتی ماوەی هەفتەیەک و نیو ئەبێ لێرەین بەڵام هەست بە نامۆی ئەم ماڵە دەکەین، قەشەکە هیچ قسەیەکی نەکرد و سەیری منی ئەکرد وتی کچە بچکۆلانە چی لە ژوورەکەتدا بینیوە!؟ من زۆر ئەترسام و نەم ئەزانی چی بڵێم وتم من نازانم چی هەیە لەم ژوورە بەڵام براکەم جەیسن لە پڕدا شێوەی گۆڕا و بە شتێک دام بە سەریدا و کوشتم...
تەنیا ویستم جەیسن ڕزگار بکەم بەڵام نەم ئەزانی ئەمە ڕوودەدا'' قەشەکە وتی باشە هەست بە بۆنی ناخۆش دەکەن لەم ماڵە!؟ دایکم وتی بەڵێ، زۆر جار کاتێک شوێنێک پاک دەکەمەوە هەست بە ناخۆشی بۆنی شوێنەکە ئەکەم لە کاتێکدا پیسیەکی زۆر لەم شوێنە بوونی نیە''
لەم کاتەدا قەشەکە بۆی دەرکەوت کە ڕوحێک لەم ماڵەدا هەیە و تارمایەک بوونی هەیە'
قەشەکە وتی پێویستە زیاتر شارەزا بن و بزانن کە ئایا بەڕاستی شتێکی نامۆ هەیە یان نا!؟ ناتوانم بەتەواوی بڕیاڕ بەم و هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی بەم، من چەندین ساڵە لەم بوارەم و زۆر خانەوادەم ڕزگار کردوە هیوادارم بتوانم ئێوەش بە سەلامەتی لەم ماڵە بەرمە دەرەوە''
دوای ئەم قسانەی ڕۆیشت و وتی کە هەر شتێکیتر ڕوویدا ئاگادارم بکەنەوە'
دایکم لەگەڵ پورە ئانا قسەی ئەکرد و باسی ڕووداوەکەی جەیسنی ئەکرد وە ئەوان بڕیاڕ بوو بێن بۆ سەردانمان و بۆ چەند ڕۆژێکیش بمێنەوە...
جاک و سام و ستێلە و ڕۆزی کچ و کوڕە پورەکانم لە ژوورەکەی مندا ئەمانەوە دایکم و پورم وتیان ئێمە ئەڕۆین بۆ بازار و هەندێ شت ئەکڕین بۆ ماڵەوە ئێمە ئاگامان لە خۆمان بێت تا ئەوان دێنەوە ماڵ''
باوکم و مامە مایکڵ لەگەڵ یەکدا قسەیان ئەکرد و ئێمەش لە ژوورەکەی مندا یاریمان ئەکرد.....
مــن...
نامەوێ....
هیــچ...
شتێک...
ڕووبــدات....
بەڵام....
ڕوویــدا....!!!
چاوەڕوانی بەشی چوارەم بن!
بەڕای تۆ چیان بەسەر دێت لە بەشی داهاتوو!؟
2020/9/19
''silent writer''
![](https://img.wattpad.com/cover/241104035-288-k172233.jpg)
YOU ARE READING
تارمایی ژوورەکەم''The ghost in my room
Terror....چیرۆکەکەم لەو کاتەوە دەستی پێ کرد، کە من تەمەنم ١٥ ساڵان بوو، ئێمە لە چوار ئەندام پێک دێین لە ماڵەکەمان، من و دایکم و باوکم و برا بچووکە تەمەن ٨ ساڵەکەم، ماڵمان لە نیۆڕک بوو هەر لەوێ گەورە بووم... دوای گەڕاینەوە بۆ شارۆچکەکەمان شارۆچکەیەکی بچووک...