«بەشی یەکەم»

928 195 16
                                    


بەیانییەکی نوێ لە شاری دێیگو لە کۆریای باشوور

وەکو هەموو جارێک هەموو بەیانییەک دەستپێکێکی نوێی ژیانە
تیشیکی خۆری بەتین و درەوشاوە لە پەنجەرەوەکە دزەی کردە ژوورەوە و
لە ڕووخساری ئەو کوڕە خەواڵووەی ئەدا و ئەویش بە بێزارییەوە پشتی لە خۆرەکە کرد
بۆ ئەوەی خەوەکەی تەواو بکات

بەڵام هەر زوو پەیوەندی پێوە هات و ئەویش چاک ئەزانێت کە کێیە پێوەندی ئەکات

یونگی: چیت ئەوێت بێزارکەر

جەیهۆپ: لە خەو هەستای؟

یونگی: بەهۆی جەنابتەوە بەڵێ

جەیهۆپ: ئۆهـ ئافەرم بۆ خۆم، دەی خێرا هەستە لەسەر
جێگاکەت بۆ ئەوەی دوا نەکەویت بۆ کۆلێژ

یونگی: باشە
پێش ئەوە جەیهۆپ قسە بکات یونگی پەیوەندییەکەی داخست و دووبارە
سەری لەسەر سەرینەکەی داناوە بە مەبەستی خەوتن
بەڵام هەر زوو دووبارە پەیوەندی بۆ هاتەوە
یونگی بە توڕەیی وەڵامی داوە
یونگی: دووبارە چیت ئەوێت؟!

جەیهۆپ: نەکەیت دووبارە بخەویت هااا

یونگی: باشە تێگەیشتم دە واز بێنە
یونگی بە بێزاری سەری لەسەر سەرینەکەی داناوە بۆ ئەوەی بخەوێت
بەڵام دوای ٢ خولەک دووبارە پەیوەندی بۆ هاتەوە
ئەویش بێ ئەوەی سەیری ناوەکە بکات بە توڕەییەکی زۆر وەڵامی داوە
یونگی: وتم باشە لە خەو هەڵەستم!

؟؟؟: ببورە بەڕێز؟ من لەکارەوە پەیوەندیت پێوە ئەکەم
یونگی: ئۆهـ داوای لێبوردن ئەکەم بێ ئەوەی سەیری ناوەکە بکەم وەڵامم داوە

؟؟؟: کێشە نییە، بۆ ئەوە پەیوەندیم کرد هەتاکو بڵێم کە لە کارەکەت وەرگیرایت ئەتوانی
لە ئەمڕۆوە دەست بەکار بیت
یونگی دڵخۆش بوو
یونگی: کەی ئەتوانم دەست پێ بکەم؟
؟؟؟: ئەمڕۆ ئەتوانی دەست بە کار بیت
یونگی: باشە زۆر سوپاست ئەکەم بەهیوای ڕۆژێکی خۆش!
یونگی پەیوەندییەکەی داخست
هەناسەیەکی هەڵکێشا
یونگی: ئەمڕۆش خەوەکەم تەواو نەکرد
یونگی سەیری کاتژمێری کرد و خێرا هەستاوە بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات
_____________________

« ڕووحێکی بێ جەستە»Where stories live. Discover now