دوای هەفتەیەک
نامجوون: ئۆهـ یونگی ئەمڕۆ زوو هاتی
یوونگی: ئەمڕۆ زوو لە کۆلێژ هاتمەوە بۆیە
نامجوون: ئۆهـ زۆرباشە، پشتت چۆن بوو؟
یونگی: پشتم؟
نامجوون: یااا وا ئەزانی کە من نابینم لە کاتی کار پشتت ئێشێ کەچی ئەیشاریتەوە؟
یونگی: ئۆهـ.... ئممم.... ئەم ماوەیە شتی زۆر سەیرم بەسەر دێت
نامجوون: شتی سەیر؟ وەکو چی؟
یونگی: نازانم ئەو ڕۆژە لە کۆلێژ لەسەر پەیژەکان کەوتمە خوارەوە لە کاتێک کە خۆم توند گرتبوو
وەک بڵێی کە کەسێک پاڵی داوم بەڵام هیچ کەسێک لەوێ نەبوو...یونگی: دوێنێش خەوم بە کەسێک بینی....
نامجوون: ئەو کەسە کێیە؟
یونگی: .... هاوڕیەکم...
نامجوون: دەی واز بێنە زۆر بیری لێ مەکەوە و خۆت بە خوێندن و کارکردن سەرقاڵ بکە
یونگی: باشە وا ئەکەم
نامجوون: دەی من ئەبێت بڕۆم ماندوو نەبیت
یونگی: باشە خوات لەگەڵ
نامجوون لەگەڵ یونگی لە هەمان دوکان کار ئەکات ، نامجوون بە ڕۆژ کار ئەکات و یونگی بە شەو
دوای چەندین کاتژمێر لە کار کردن کاتی ئەوە هات کە یونگی دوکانەکە دابخات
بەڵام زەنگۆڵەی دەرگاکە لێی دا وەک بڵێ کەسێک هاتە ژوورەوە
یونگی: ببورە بەڕێز دوکانەکە دائەخەین
یونگی وای وت لە کاتێک کە سەری لە خوارەوەیە و پارە ئەژمێرێت
بەڵام سەیرەکە ئەوە بوو کە هیچ وەڵامێک بۆ قسەکەی یونگی نەبوو
یونگی: بەڕێزم وادیارە گوێت لێ نەبوو دوکانەکە....
یونگی سەیری بەرز کردەوە و بینی کە هیچ کەسێک لەوێ نییە
یونگی: بەڵام گوێم لە دەنگی زەنگۆڵەکە بوو....
یونگی مێشکی زۆر ئاڵۆز بوو ، بەڵام هەوڵی ئەدا کە ئاسایی بێت
دوای ئەوەی کە دوکانەکەی داخست بەرەو ماڵەوە ئەڕۆشت بەڵام دووبارە
هەستی کرد کە کەسێک بەدوای ئەکەوێتئەمە چەندین ڕۆژە یونگی هەستی کردووە کە کەسێک بەدوای ئەکەوێت بەڵام کەسەکە دیار نییە
تۆ بڵێی ئەو کەسە کێ بێت؟{بەردەوام ئەبێت}
YOU ARE READING
« ڕووحێکی بێ جەستە»
Fanfictionچیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە، ئاڵۆزی تیایە باس لە چیرۆکی نێوان مرۆڤێک و ڕووحێک ئەکات