یونگی ڕۆشتە ماڵەکەی خۆی و بە ماندوویەتی خۆی لەسەر جێگاکە فڕێ دا و بەبێ ئەوەی خۆی بگۆڕێت خەوت
بەڵام لە کاتژمێر ٣ شەو گۆزەیەک لە ژوورەکەی کەوتە خوارەوە و شکا
یونگی لە خەوەکەی ڕاچەڵەکی و بینی کە گۆزەکە کەوتووەتە خوارەوە
دڵۆپ دڵۆپ ئاڕەق لە دەم و چاوی دێتە خوارەوە و زۆر ئەترسا
یونگی:تۆ کێی؟! بۆچی بەدوای من کەوتووی؟!
یونگی بە دەنگێکی بەرز ئاوای وت بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو
______________
ڕۆشتە دەستشۆرەکەی و دەم و چاوی شووشتبەڵام کە سەری بڵند کرد بینی کە هاوڕێکەی لە پشتە، ئەو هاوڕێیەی کە لە برا زیاتر بوو بۆی
یونگی : جـ...جیمین!؟
جیمین: بۆچی وات کرد؟ بۆچی پاڵت بە منەوە نا؟
یونگی: جیمین...
یونگی ڕووی بۆ لای جیمین سووڕاند بەڵام لەوێ نەبوو
سەیری ئاوێنەکەی کردەوە و بینی کە جیمین لەوێ نەماوە
یونگی لەسەر زەوییەکە دانیشت و فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە هەر کە ڕووداوەکانی دوو ساڵ پێش ئێستای بیرکەوتەوە
______________________
دوو ساڵ پێش ئێستاجیمین و یونگی هاوڕێیەکی زۆر نزیکی یەکترن و لە کۆلێژ ئەخوێنن
جیمین: یاا یونگی ئەو پرسیارە چۆن شیکار ئەکرێت؟
یونگی: ئای لە تۆ بەحیساب زیرەکترین کوڕی پۆلی کەچی نازانی بەبێ من پریسار شیکار بکەیت
جیمین: یااا من زیرەکم بەڵام هەمیشە حەز ئەکەم کە لەگەڵ تۆ پرسیار شیکار بکەم
یونگی: باشە بێنی با بۆتی شیکار بکەم
جیمین دڵخۆش بوو و پرسیارەکەی پێشان یونگی دا
________________
هەمووان: هەموو ساڵێک بە خۆشی هەموو ساڵێک بەخۆشیجیمین: دەی فوو لە مۆمەکە بکە گەمژە
یونگی ئاواتی خواست پێش ئەوەی کە فوو لە مۆمەکە بکات
یونگی: "هیوا ئەخوازم کە هاوڕێیەتییەکەی من و جیمین توندتر بێت و بۆ هەمیشە لەگەڵ یەکتر بین"
یونگی فووی لە مۆمەکە کرد
جۆنگکووک: هیۆنگ ئەمە دیارییەکەی منە
یونگی دیارییەکەی جۆنگکووکی کردەوە و بینی کە بوکەڵەی ironman'ە
هەمووان بە دیارەییەکەی جۆنگکووک پێکەنین
یونگی: قەینا هیچ ناڵێم چونکە ڕۆژی لەدایکبوونمە
تایهیۆنگ: منیش دیاریم بۆ هێناوی
هەمووان دیارییەکەی خۆیان بە یونگی دا تەنها جیمین نەبێت
جیمین: ببورە دایکم نەخۆش بوو نەمتوانی دیاریت بۆ بهێنم...
یونگی: یاا ئاساییە هەر دایکت سەلامەت بێت و هاوڕێیەتییەکەی ئێمە بمێنێت بۆ من بەسە
جیمین زەردەخەنەی کرد
_______________
بۆ ڕۆژی داهاتوویونگی: بۆچی منت هێناوەتە ئێرە؟
جیمین یونگی بردە سەرەوەی باڵەخانەی کۆلێژەکەیان
جیمین: بۆ ئەوەی دیاری ڕۆژی لەدایکبوونتەکەت پێ بدەم
یونگی: یااا نەموت کێشە نییە ئەگەر دیاریش نەکڕی؟
جیمین: قسەی وا مەکە چۆن ئەبێت دیاری نەدەمە هاوڕێیەکەم کە وەک برام وایە؟
جیمین بازنێکی لە گیرفانی دەرهێنا
جیمین: ئەزانم دیارییەکەی زۆر بچووکە، بەڵام خاوەنی واتایەکی قوڵە
یونگی سەیری بازنەکەی کرد و لەسەری پیتی ناوەکەی خۆی و جیمینی لەسەر نووسرا بوو و هێمای ئینفینیتی لەسەر بوو
جیمین: ئەم بازنەیە خۆم دروستم کردووە ، چونکە ئەمەوێت کە هەتاکو کۆتایی هاوڕێی یەکتر بین، ئەگەر یەکێک لەم دووانەمان ئەم بازنەیە لە دەست کردەوە ئەوە واتای ئەوەیە کە هاوڕێیەتییەکەمان کۆتایی پێهاتووە
یونگی چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو و زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد
جیمین: دەی با بڕۆین
{بەردەوام ئەبێت}
YOU ARE READING
« ڕووحێکی بێ جەستە»
Fiksi Penggemarچیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە، ئاڵۆزی تیایە باس لە چیرۆکی نێوان مرۆڤێک و ڕووحێک ئەکات