" بوو بە بەیانی تا ئەو تیشکە بهێتە ژوورە و بکەوێتە سەر ڕووخساری ئەو کچەی کە ڕووخساری سپی هەڵگەڕاوە ئەم ماوەیە
ئەو خاڵە ڕەشەی ژێر چاوەکانی بەهۆی گریانەکەی شەوی ڕابردووی تا لەسەر سیسەمەکەی هەڵبستێت و بچێتە گەرماوەکەوە تا خۆی بشواتلە گەرماوەکە هاتە دەرەوە و جلەکانی لەبەرکرد
پاشان چووە دەرەوە تاوەکو کەمێك هەوا هەڵبمژێت لە شەقامەکانی سۆولAyla pov :
هاتمە دەرەوە تاوەکو هەوا هەڵبمژم چونکە بەڕاستی پێویستمە ! من ماوەیەك دەبێت نەهاتومە دەرەوە
پێنج مانگ تێپەڕیوە و من بەدەست ئەو نەخۆشیە ئەناڵێنم
چەندین مانگ تێپەڕیوە وە هێشتاش وێنەی جێهیۆن خەیالەکانم جێ ناهێڵێت کاتێك وازم لێی هێنا
" من بەڕاستی هەست بە تاوان ئەکەم "
.
.
.سەرم بەرز کردەوە تاوەکو جێهیۆن لەبەردەم خۆم ببینم کە زەردەخەنەی دەکرد
ترپەکانی دڵم دەستیان کرد بە لێدان بەڕاستی ئەوە هەستێکی بە ئازارە زۆر هەوڵمدا تاوەکو ڕێگری بکەم لە فرمێسکەکانم بەڵام شکستم هێنا ، فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە بەسەر ڕوومەتمدا
هێشتا لەدوورەوە سەیری ئەکەم تا بینیم نزیک ئەبێتەوە
بەخێرایی فرمێسکەکانم سڕی تاوەکو ئاگادار نەبێت وە زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد.
.
" بەیانیت باش ئایلا حاڵت چۆنە ؟"
" باشم ، وە تۆ ؟ "
" باشم ، چیتە بۆچی ڕووخسارت وا سپی هەڵگەڕاوە شتێك بووە ؟"
" نا ، هیچ شتێك نیە تەنها دوێنێ بەباشی نەخەوتووم "
ئایلا بە شپرزەییەوە وەڵامی دایەوە
" کەواتە هاتم تاوەکو پێت بڵێم ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی شەو یاری تۆپی سەبەتەم هەیە ئایا ئەتوانی بێیت ؟!
" پێم وانیە بتوانم بهێم بەڵام هەوڵ ئەدەم "
"باشە "
زەردەخەنەیەکی سادەی کرد کە بەس بوو بۆئەوەی وا لەدڵی بکات بهێتە دەرەوە لە سنگی ، زەردەخەنەکەی لەگەڵ ئاڵوگۆرکرد
ڕۆشت وە هێشتا جێهیۆن سەیری دەکرد کاتێك دەڕۆشت.
.
.Jae pov :
بۆچی ئەوەت کرد ئایلا ؟
بۆچی ویستت جیاببینەوە ! سەرەڕای ئەوەی پەیوەندیەکەمان زۆر جوان بوو ، ئایا دەزانی کە من پارچە پارچە ئەبم لەناوەوە هەرکە بیرم دێتەوە کە تۆ لەتەنیشت منەوە نیت ، تۆ بووی ئەوەت ویست نەك من !!
لێم جیابوویتەوە تەنانەت بەبێ ئەوەی بزانم هۆکار چیە ؟ئەو نیشانە پرسیارانەت بەجێهێشت تا بخولێنەوە لەدەورم
هەموو ئەوە بەهۆی تۆوە ڕوویدا
بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا خۆشم دەوێیت لەهەموو شتێك زیاتر تەنانەت لەخۆشم زیاتر
" زۆرم خۆش دەوێیت ئایلا ".
.
.
.
.7:15
AM
هێشتا بیر لە گفتوگۆکەی خۆم و جێهیۆن دەکەمەوە
چۆن بچم بۆ ئەوێ من تەنانەت ناتوانم سەیری چاوەکانیشی بکەم دڵم زۆر ئازارم ئەدات ، زۆر بەساردییەوە دڵیم شکاند
من هۆکاری هەموو ئەو شتانەم کە بەسەری دێت !!.
.
.
.کات تێپەڕی و هێشتا ئایلا دانیشتووە سەیری کاتژمێرەکە دەکات تاوەکو کاتژمێر بوو بە 7:45 ی شەو ..
وە لە شوێنێکی تر ، قەلەباڵغی هەموو شوێنەکانی داگیرکردبوو
وە هۆڵەکە پڕبوو لە ئامادەبوانی یاری تۆپی سەبەتەهاوڕێکەی جێهیۆن هات تاوەکو پێی بڵێت کە خۆی ئامادە بکات بۆ یاریەکە
" جێهیۆن ئەبێت ئێستا بڕۆین ئێستا کاتیەتی یاریەکە دەست پێدەکات تۆ ئامادەی ؟ "
تێیۆنگ قسەی کرد لەکاتێکدا ئەوەی لەبەرامبەری بوو خەیاڵی ڕۆشتبوو" هێییی گوێت لێمە من قسە لەگەڵ تۆ ئەکەم چیتە وا خەیاڵت ڕۆشتووە ؟!!"
تێیۆنگ قسەی کرد لەکاتێکدا بەدەستی نیشانەی دەکرد لەبەردەمی" چیە تۆ لەگەڵ من قسەت دەکرد "
" بەڵێ لەگەڵ تۆ قسەم دەکرد ، بۆچی وا خەیاڵت ڕۆشتووە شتێك ڕوویداوە ؟"" نا ، هیچ شتێك نیە ، تەنها من نیگەرانم "
جێهیۆن لەگەڵ تێیۆنگ قسەی کرد
" باشە کەواتە ، دەی یاریەکە دەستی پێ کرد "
" باشە ، با بڕۆین "جێهیۆن لەگەڵ تێیۆنگ ڕۆشت بۆ گۆڕەپانی یاریەکە بەڵام هێشتا سەیری ئامادەبوەکانی دەکرد دوعای دەکرد ئایلا لەوێ بێت بەڵام ئەو لەوێ نەبوو
دەنگی فیکەی ئاگادارکەرەوەکە لە خەیاڵەکەی دەریهێنا کە کاتی دەستپێکردنی یاریەکە بوو
جێهیۆن بە خەمبارییەوە هەناسەی هەلکێشا ، ڕووی وەرگێڕا تاوەکو بڕوات بەڵام کۆتا جار سەیری ئامادەبووانی کرد تاوەکو شۆك بێت ....!!!!!بەردەوام دەبێت ....
..
.
.
.
.
هااای دووبارە هاتمەوە کسینە 😂
ئەرێ ئەو ستۆریە چۆنە ؟!
أنت تقرأ
Stormy Night ✔️
Fanfiction« بمبورە » « بمورە کە نەمتوانی بتپارێزم » . . . . . وەرگێردراوە وە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نوسەرە ڕاستەقینەکەی لە واتپاد <> @lmarkleel ©️