کۆشکی خوێنمژەکان (مناقەشەی نێوان جین و خاتوو لی دەربارەی جۆنگکوک)
.
خاتوو لی : وتت جۆنگکوک بەردەوامە لە کارە مناڵانەکەی 😠.
جین: بەڵێ داپیرە 😞 هیچ ڕێگری ناکات، تەنانەت سەرۆکی لادێکە هات و وتی ماوەیەکی زۆرە کچەکان دیار نامێنن و ڕێژەیان زۆر کەمی کردووە بە جۆرێک قسەی ئەکرد کە بزانێت ئێمە هۆکەین.
خا لی : (کێشای بەسەر مێزەکا لە توڕەییا) هەر ئێستا جۆنگکۆکم بۆ بانگ بکەن 😡.
خزمەتکار: بەسەر چاو خانمەکەم.
جۆنگکۆکی بانگ کرد.
جەیکەی: چی بووە داپیرە وا بە تایبەت بانگت کردووم.
جین: تۆ سەیری چۆن قسە ئەکا وەک ئەوەی ئاگای لەهیچ نەبێ 😒.
خا لی: جۆنگکوک خۆو گێلمەکە ئەم جارە خوێنی کچی لادێکە ببینم لەم کۆشکە دەرت ئەکەم تێگەیشتیی 😡.
جەیکەی: بەڵام 😒.
جین: دەمت داخە چۆن ئەوێری جواب بەیتەوە 😠.
جەیکەی: (بە دەنگی بەرز توڕە) باشە گەر من ئەوە نەکەم ئێوەش هیچتان نابێت و بەرگەی یەک مانگی تر ئەگرن 😡.
(بە توڕەیی ئەم قسەیەی کرد و بێ ئەوەی هیچی تر بڵێ ڕۆیشت و دەرگاکەی زۆر توند داخست)
خا لی: نەفرەتی ئاوا پەروەدەم کردووی 😡.
جەی هۆپ لە خوارەوە بینی
جەی هۆپ : ئەوە چی بووە.
جەیکەی: تۆش دەمت داخە ڕۆژێک ئێرە جێئەهێڵم .
جەی هۆپ: چی!
جەیکەی: ئەڕۆم هەوایەک وەر ئەگرم چاووو هههه 😂.
جەی هۆپ: چاو کوڕی قۆز هههه 🤪.
.
لای تۆ کە بورێنرابویتەوە.
بەڕێز یۆ هەر ئەو شەوە خوشکەکەتی فرۆشت و هاتەوە .
کوڕی ١: گەورەم چی لەم کچە بکەین؟
یۆ: لە شوێنێکی دوور فڕێی ئەیەن.
کوڕی ٢: بەڵام گەورەم ئەمە نا مرۆڤانەیە.
یۆ: دەمت داخە بێمێشک ئەتەوێ دەرت بکەم 😡 کەی ئێستە وەختی مافی مرۆڤە سەرکەون دەی.
(دەست و دەمی تۆیان بەستبوو کردیانیتە سنوقی سەیارەکەوە و ڕۆیشتن، نزیکەی ئەو شەوە بەڕێوە بوون تاگەیشتنە شوێنێک خۆشیان نەیان ئەزانی کوێیە، دارستانێکی تاریک و چڕ بوو خور هەتاو زۆر کەم لێیە ئەیا ڕۆژیش لەوێ وەک ئێوارە وابوو..)
یۆ: یەڵا لێرە فڕێی ئەیەین.
ک ١و٢: بەسەرچاو (تۆیان لە سنوقەکە دەرهێنا و دەمیان کردیتەوە بەڵام دەست و قاچت هەر بەسترابوو ئیتر جێیان هێشتی، جۆنگکوک شەوی ڕابردوو کە توڕە بوو کۆشکەکەی جێهێشت لەوناوە ئەسوڕایەوە، وردە وردە تۆش هۆشت هاتەوە)
تۆ: ئای خوایە سەرم من لە کوێم کوا دیلا ئێرە کوێیە بۆ ئەوەنە تاریکە ئاخ دەستم (سەیرت کرد دەست و قاچت بەسترابوو دەستت کردە گریان بیرت کەوتەوە کە وتی خوشکەکەت ئەفرۆشێ هیچت پێنەئەکرا پاش کەمێک هێور بویتەوە
تۆ :(بە هاوار) کەس لێرە هەیە تکایە یارمەتی.
(جۆنگکوک هەرچەنە دوربوو بەڵام بە ئاسانی گوێی لە دەنگەکە بوو)
YOU ARE READING
سوارچاکەکانی خوێن(blood knights)
Horrorهەلاو جەمەعەت با کورتەیەکتان پێبڵێم لەسەر چیرۆکەکە 🥰 ناوی چیرۆک: سوارچاکەکانی خوێن. جۆری چیرۆک: ڕۆمانسی، ترسناک، خەیاڵی،+١٦ کارەکتەرەکان بە پێی ڕیزبەندی: تۆ، جیمین، ڤی، جین، جۆنگکوک، شوگە، جەی هۆپ، ئاڕئێم..، خاتوو لی، خزمەتکار، بەڕێز یۆ، کوڕی ١،...