elo pov...
ئەوشەوە لەگەڵ یوتا بەرێکەوتین بۆ ماڵەکەی ئەو ،بەڵام دڵم هەرلەلای دیۆ بوو ...
ئایا ئەو باشە؟
ئەو تورە ئەبێت گەر بزانێت لەگەڵ کەسێکی کە چووم ؟
چی ئەبێت گەر ئەو بمدۆزیتەوە؟
من ئەتوانم بگەرێمەوە بۆ لای ئەو؟چەنەدەها پرسیار مێشکمیان داگیرکردبوو ، بەڵام هەموویان لە خاڵێکا هابەشبوون ...
دیۆ ...
ئەو بەتەواوی مێشک و دڵی گرتبووم ...
.
.
.
.
.ئێمە گەشتین بە کۆمەڵە شوقەیەکی زۆر و نایاب کە زۆر بە ئاشکرا پێوەی دیاربوو کە گرانبەهان ...
ئەبێ یوتا لێرە بمێنێتەوە ؟ هەر خۆی ئەو پزیشکە ئەکرێ خاوەن ئابووریەکی باش بێت ،ڕاستە؟
ئێمە گەشتینە بەرامبەر شوقەکەی و ئەو دەرگاکەی کردەوە و پێشوازی لێکردم بۆ ژوورەوە ...
داوای لێکردم لەسەر قەنەفەکەی هۆڵەکە دابنیشم تاوەکو ئاو دێنێت بۆ خواردنەوە ..
دانیشتم و بە وردی سەیری ماڵەکەم ئەکرد هەموو کەلوپەلەکانی ئێرە زۆر گرانبەهان، پێم وایە ئەو خۆی لە خێزانێکی خانەدانە هەر بۆیە کێشەکەی کیتی بەو جۆرە ئاسان چارەسەرکرد ، هەر خۆی لەم سەردەمە پارە هەموو هەموو شت دێنێت ...
هەێندەی پێنەچوو یوتا گەڕایەوە و ئاوێکی سەهۆڵاوی بۆ هێنام ...
لێم وەرگرتوو خواردمەوە کاتێک ئەو لەسەر مێزەکەی پێشم دانیشتبوو و سەیری ئەکردم..
(سوپاس ،) وتم و پەرداخەکەم پێدایەوە
(شایەنی نیە ) بە بزەیەکی شیرین وەڵامی دامەوە ، ...
بەردەوام بوو لە بزەکردن لە پێش خۆی بۆیە پرسیم ( چی وات لێ ئەکات دڵخۆش بیت؟)(هیچ شتێک تەنها زۆر دڵخۆشم بە میوانداری کردنت ، ئەی ئەمه هەستێکی خۆش نیە هاوڕێکەت لە ماڵەکەت میوانداری بکەیت ؟!) بە شیرینی وتی
( ئاهـ زۆر سوپاس ، تۆ شەرمەزارم ئەکەی ) وتم و ئەو چەند تاڵە قژەی پێش چاوی گرتبووم لامبرد ، بەڕاستی لەگەڵ ئەو هەموو ڕێزەی ئەینوێنی هەست بە شەرمەاری ئەکەم ...
(یااههــ وا مەڵێ تەنها ئاسودەبە وەکو چۆن لەماڵی خۆت ئاسودەیت ، ئێرە ماڵی خۆتە باشە،؟ ...) وتی و لە ناوڕاستی قسەکانی هەڵپەڕیە سەر پێیەکانی و بەردەوام بوو ( ئۆکەی دەی وەرە ژوورەکەت پیشان بدەم بزانە بە دڵت ئەبێ ؟) لە کۆتای قسەکانی چاوێکی داگرت ، پێم وایە چاو داگرتن لای ئەو کوڕە وەکو خوو وایە ...
ئەو زۆر چاو دا ئەگرێت ...
وە زۆر شیرینە ....ئێمە پێکە ڕۆشتین و ژوورەکەی پیشاندام بەڕاستی زۆر جوان بوو وە زۆر ئاسودە بوو ..
زۆر سوپاسم کرد کە ئەمەش وای کرد کەمێک تورە بێت ..
ئەو خۆی وتی کە زۆر حەز بەوە ناکات سوپاسی بکەم ئەمە زیاتر فەرمی دەر ئەکەوێت ...
ئەو شەوە لەوێ مامەوە و توانیم بە ئاسودەی بخەوم بەڵام هێشتا دڵە شێتەکەم سەرگەردانی خاوەنەکەیتی ...
YOU ARE READING
IF YOU LOVE ME (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)
عاطفيةئەم چیڕۆکە باس لە کچێک ئەکات بەناوی ئیلۆ کە لە خۆشەویستیەکی پڕ لە ترس ئەژی... دیۆ : تەنها ... تەنها گەر تۆ منت خۆش بویستایە ........ نوسەر : زازا Start. : 20/6/2019 end . : .................