2

350 69 70
                                    


ڤۆت بکە هەناسەم🤍

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"کچەکەم هیچ خەمت نەبێ ناگات بە دووساڵ دەرت دەکەم لێرە هیچ مەترسە دێینە سەردات باشە"

باوکەکە بە سۆزەوە قسەی بۆ کچە بەندکراوەکەی دەکرد کە دوو ڕۆژی ماوە بۆ هەژدەساڵ
بۆیە تا نەگاتە تەمەنی یاسایی ناتوانێ بچێت بۆ زیندانی بە کۆمەڵ

"باوکە خەمت نەبێ خۆت ناڵێی تۆ بەهێزی"

"بێگومان تۆ ئایرینە بەهێزەکەی منی"

"باوکە دەتوانی بمبەیتە لای خوشکەکەم"
قسەکەی تەواو نەکرد فرمێسک لە چاوە ماندووەکانی هاتە خوارەوە

"هەوڵ دەدەم کچەکەم تۆش ئەوەندە مەگری تەواو تێدەپەڕێ "

باوکەکەش لەو باشتر نەبوو نازانێ بۆ کامە کچی بگری مردووەکە یان زیندانیەکە
ماوەی هەفتەیەکە نەخەوتووە و ماندووە بەڵام لەبەر کچەکەی پێویستە بەهێز بێت

.
..
...
.....
.......
دووای دوو ڕۆژ
......
....
...
..
.

"ببوورە گەورەم لێرەوە ناتوانی لەگەڵمان بێیت"

ئەو سەربازە ئافرەتە وای وت کە ئایرین دەگەیەنێتە زیندانی بەکۆمەڵ

"تەواو باوکە خۆم دەتوانم برۆم تکایە ئاگاداری خۆت و ئۆپام بە"

وایوت کاتێک باوەشێکی لە باوکی داو ماچێکی کوڵمەکانی کرد کە تۆزێک چرچی تێکەوتووە بەهۆی بەتەمەنیەوە هەرچەندە تەمەنی تەنیا 44ساڵە

"تۆ ئاگاداری خۆتبە خەمت نەبێ کچەکەم"

وایوت کاتێک دەڕۆیشتن و گەیشتن بە ڕێڕەوی جیابوونەوە

"بای باوکە"

"بای کچەکەم"

ئای خوایە باوکیشم نەما باشە من چون بتوانم بێ ئەوان بژیم ماوەی دە ساڵ خوایە یارمەتیم بدە

"بڕۆ ژوورەوە"
سەربازەکە وتی کاتێک دەستە کەلەپچەکانی کردەوە و جانتاکەی دایە دەستی کە پۆشاکەکانی تێدایە

ڕۆشتە ژوورەوە
وایزانی وەک و فلیمەکان هێمن دانیشتوون و کاری خۆیان دەکەن بەڵام چی

ئای خوایە ئەوانە لەبەرچی شەڕ دەکەن

لارین لارین لارین

خۆشەویستی نێوان شیشەکانی زیندان(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now